وەرگێران

دەنگێک

شیعری: یوهانێس ئەنیۆرۆ لە رۆژنامەی ئافتۆنبلادێتی سویدەوە وەرگێرانی بۆ کوردی: بەکر ئەحمەد ئەوان لە دایکییان دەپرسن ئازارمان دێت وەختێک بۆمببارانمان دەکەن؟ هەستی پێدەکرێ یان یەکسەر دەمرین ؟ نا دلەکان، نیگەرانی ئەوە مەبن باوکییان دەڵێ: نیگەرانی زۆری ناوێ چززەیەکە و هەر بۆ یەک جار.

Read More »

ئایا ئەوەی سیلفی دەگرێ نارسیسیستە؟

نووسینی: Sinziana Ravini وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد: هەر جارەی سێڵفییەیک دەگرم، هەست بە ئازاری ویژدان دەکەم. کاتێکیش دەیخەمە سەر ئینستاگرام، هێندەی دی بێتاقەت دەبم. بە تایبەت کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن جیهانی ئەمڕۆبە کارەسات و جەنگ قاندراوە. دواتریش وەک سمۆرەی ناو چەرخەکە کە هەمیشە لە سوورانەوەی خۆیدایە، هەستدەکەم گیرمکردووە و بە شوین ئەوەوەم بزانم کێن ئەوانەی …

Read More »

یادەوەرییەکی جاویدان

شیعری شاعیری ئۆکرانی Kateryna Babkina کاتێرینا بابکینا پیشکەشکراوە بەو سەدان ئینسانانەی لە خرۆشانی “مەیدان”دا گیانیان لەدەستدا. پێشەکییەکی کورت: یەکەم جار، ئەم شیعرەم لە هەفتەی یەکەمی دەستپێکی شەری روسیا لە ئۆکرانیادا لە بەشی کولتووری ڕادیۆی سویدەوە گوێ لێ بوو. زۆر سەرسامیکردم. خۆپیشاندانەکانی مەیدانی ئۆکرانیا سەرچاوەی ئەم شیعرەی کاتیرینایە. ناوەڕۆکە ئینسانیی و پرسە وجودییەکانی ناو قەسیدەکە لەوە گەورەترن بانگەوازی ئایدیۆلۆژی سەبارەت بەو …

Read More »

دە هەزار شوێنپێ

دە هەزار شوێنپێ بەشێک لە شیعرەکانی (کو ئون) بەکر ئەحمەد: بەر لەخوێندنەوەی ئەم شیعرانە، ئەم پێشەکییە کورتە پێویستە. (کو ئون) بە یەکێك لە دەنگە گەورەکانی شیعری جیهانی و کۆریای باشوور لەقەلەمدەدرێت و هەموو ساڵێک لە لیستی ئەو ناوانەدایە کە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ دەپاڵێورێت.

Read More »

سووتووگر*

نووسینی : اسحاق باشێڤیز سینگەر: وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد: لە کتێبی: حەکایەتەکانی دنیای کۆن و نوێ. چاپخانەی: BRA BÖCKER جیاوازی هەیە لە نێوان زەربەیەک و زەربەیەکی تردا. زەربەیەک کە بەرسەردەکەوێ هەروا ئاسان نییە. مێشک شتێکی ناسکە، ئەگینا بۆچی رۆح دەبێ لەوێدا نیشتەجی بێ؟ بۆچی لە جگەردا، یان بمبوورن، یان لە گەدەدا دانانیشێ؟ ئینسان دەتوانێ لە چاودا ڕۆح ببینێ. چاو وەک پەنجەرەیەکە …

Read More »

 گەیشتنە گوانتانامۆ

چەند شیعرێکی شاعیری ئەمریکی ” سۆلماز شەریف” لە دیوانی: look سولماز لە ساڵی 1986 لە ئەستەنبوڵ لە دایک و باوکێکی ئیرانی لە دایک بووە. لە تەکساس، ئالاباما و کالیفۆرنیا گەورە بووە. ئێستا لە سانفرانسیسکۆ دەژی و لە دانشگای ستانفۆرد وانەدەڵێتەوە. سالێ 2016 بە کۆمەلە شیعری  “لووک” یەکەمین بەرهەمی بلاوکراوەی خۆی چاپدەکات و کۆمەڵێک خەلاتی گەورە بەدەست دینێت. واشینتۆنپۆست دیوانی look …

Read More »

شیعرێکی شاعیری مەغریبی “موستەفا ستیتۆ”

لە دیوانی “پەرستگا”دا وەرگێرانی لە سویدییەوە  بەکر ئەحمەد زۆر بەزەحمەت تابووتی باوکم هەلگرتووە و هەنگاو هەنگاو بۆ پیشەوە، پشت چەماوە  باری سەرشان تادەهات هەر قورستر دەبوو توانا و بڕستم لێبڕا  دانەوییم و خۆم لە ژێر تابووت دەرکێشا سەری تابووتەکەم لادا و بێ دوودڵی و بە سرتەیەک وتم: باوە چیدی ناتوانم هەڵتگرم، داوای لێبووردن دەکەم و دەپرسم هێندەی کە ماوە دەکرێ …

Read More »

یەکێک لە شیعرەکانی کو ئون

……………. چەندەها لق دەبێ چەندەها لق هەبێ کە باڵندەی لەسەر هەڵنەنیشتبێ دەبۆیە تۆش بەس پێمبڵێ: من چەند تەنهام من چەند تەنهام. یەکێک لە شیعرەکانی کو ئون، شاعیری کۆریای باشوور لە دیوانی پەپوولەی سپی. تێبینی: ئەم شیعرە بێ ناونیشانە…

Read More »

بەڕێوە بەرە و توالێت

    وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە  بەکر ئەحمەد       شیعری بێریت ئۆێستەربێری لە دیوانی Sirene Och Herta   بە ژووری میواندا ڕەتدەبم، گووڵەکان ئاودەدەم. خۆڵەمێشی ناو کوورەکە ڕادەماڵم، ڕۆژنامەکانیش قەددەکەم.  بە ڕێمدا و بە ناو موبەقدا ، خواردن دەدەمە سەگەگە  کوپی قاوەکان هەڵدەگرم ، قاوەیەکی دی دەخەمەسەر. لە هۆلەکەش، فەرشەکە ڕێکدەکەمەوە و  دەسکێشەکان دەخەمە سەر سندوقەکە .   …

Read More »

ئیرۆتیکا

    شیعری ژنە شاعیری فەڕەنسی “Pierre Louyse ” 1870-1925 وەرگێڕانی بۆ کوردی لە سویدییەوە  بەکر ئەحمەد     چۆن چرپاکەی جێهێشتووە، منیش ئاوا جێیدەهێڵم. بێ ڕێکخشتن  چەرچەفەکە هەر وەکو خۆی  تا هیچ نەبێ، شێوەی دەرچووی لەشی ئەو لەسەر چەرچەفدا  لەتەنیشتمەوە دیار بێت و وەکو خۆی بمێنێتەوە. تا بەیانی ڕۆژێکی تر، نە دوش دەکەم، نە قژیشم دادەهێنم  من نامەوێ شوێنی …

Read More »