بەکر ئەحمەد: لە فیستیڤاڵی فیلمی ٢٠١٨ ی یۆتۆبۆریدا، چەترێک وەک ناونیشان کۆمەڵێک تەوەری ناوەرۆکی فیلمەکانی کۆدەکردەوە: (ئاپۆکالیپس و فیلم). بابەتەکانی وەک پەلاماری زۆمبی، بڵاوبوونەوەی پاندێمی، گەرانەوەی وەحشە گەورەکان، کاتێک مەکینەکان دەسەڵات بەدەستەوەدەگرن، دەسەڵاتە دیستۆپیەکان، کارەساتە سروشتییەکان، سروشت پەلامار دەداتەوە، پەلامار لە فەزاوە و جەنگە ئەتۆمیەکان، دەکرێ وەک کۆمەڵێک ناونیشان ئاماژە پێبدرێت بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە ڤیستیڤاڵدا نمایشکران. هەموو ناونیشانەکانی …
Read More »لێکۆڵینەوە
سەبارەت بە سێکسفرۆشی
نووسینی سوسان دۆدیلێت (١) وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد پێشەکییەکی کورت: هەندێک پرسیار هەن کە لە جەدەلەکانی سیاسەتدا جێگای هەمەڕۆژە داگیرناکەن، بەڵام وزەیەکی گەورە و نهێنی سەیریان لە ناوخۆیاندا حەشارداوە. پرسەکانی ئیعدام و سێکسفرۆشی لەم پرسیارانەن. ئەم وتارەی بەردەستتان نووسینی (سوسان دودیلێت)ە کە یەکێک لە دەنگە ڕادیکاڵەکانی فێمێنیزمە لە سویددا.
Read More »ئەبوشوارب و نادر ئاوێنە و واحیدی عەلینەژاد
بەکر ئەحمەد: برادەرێکم لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا نیازی گەرانەوەی کوردستانی لەسەردا بوو. چوار سالێک دەبوو گەیشتبووە دەرەوەی وڵات و خوازیاری سەردانەوەی کەس وکاری بوو. ئەم ئارەزووە بەهێزە بۆ شادبوونەوە بە ئاشنا و ناسیاو، هەمیشە تێکەلێک لە ئارەزووی نەگەڕانەوەیشی تێدا دروستدەکرد. ئاخر دەبوایە بەسەر و سمێلێکی پاک تاشراوەوە بگەڕێتەوە. یان دەبوایە چاوەڕێ بکات تا سەرورێش درێژدەبێتەوە و دەبێتەوە بە کاک فڵان کەسەکەی …
Read More »کاتێک پێویستە و دەبێ و بیگۆڕە دەبێتە ئەفسانەی دەنگداری لە زەمەنی نەبیستندا.
چەند ساڵێک لەمەوبەر، ڕانانی لێکۆڵینەوەیەکی سویدیم خوێندەوە کە سەبارەت بە گوتاری سیاسی حزبی چەپ بوو لە بەیاننامە سیاسییەکانی خۆیدا لە سوید. یەکێک لەو تێبینییانەی کە کەسی لێکۆڵەرەوە ئاماژەی پێدابوو: دووبارەبوونەوەی دەربڕینی: “پێویستە” بوو لە بەیاننامەکانی حزبی ناوبراودا. ژمارەی تەلەفۆنی کەسی لێکۆلەرەوەم دۆزیەوە و زەنگکێکم بۆ لێدا. خۆی هیچ کاردانەوەیەک و وەڵامێکی تایبەتی نەبوو لەسەر ئەوەی بۆچی زۆربەی بەیاننامەکانی حزبی چەپ …
Read More »دیکۆری بەلەکۆنە لە نێوان سەلەی سایەق و عەبەی نانکەردا, بەخێربێن بۆ کۆمپانیای ڕەگەزسازی!
140220 ئەم نووسینەم ناردبوو بۆ هاوڕێیەکم تا لە گۆڤارێکی تایبەت بە باسەکانی ژناندا بڵاوبێتەوە. گۆڤارەکە دەرنەچوو و منیش لە بڵاوکردنەوەیدا کورتم هێنا. . ناسیاوێکی دوورمان هەبوو ماوەیەک خەیاڵی پێشمەرگایەتی دابووی لە کەللەی. قسە لەسەر سەرەتاکانی ساڵانی هەشتای سەدەی ڕابردووە. کوڕێکی هەتا بڵێی ئازا بوو. لە شەڕێکی دەستەویەخەدا لە نزیک دێیەکی شارەزوور، لە گەرمەی شەرەکەدا کاتێک لە سەنگەرەکانی پێشەوە دەبێت، …
Read More »“ئێمۆ” و “چه‌رمۆ” و گه‌نجێتییه‌ک که ده‌یه‌وێت پێبگرێت
به‌کر ئه‌حمه‌د 2012-03-18 کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تایی هه‌شتاکانه. ئێمه به‌شێک له نه‌وه گه‌نجه‌که‌ی ناو شاری سڵێمانین و له‌لایه‌ن باوکان و دایکانه‌وه به “تیسکۆ” یان دیسکۆکانی ئه‌و زه‌مه‌نه ناوزه‌ند ده‌کرێین. ده‌مه و عه‌سرێکی دره‌نگه و من وه‌ک یه‌کێک له کوڕه دیسکۆکانی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی شار، به‌به‌رده‌م دووکانی حاجی عه‌باسدا که ده‌که‌وێته ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانییه‌وه، تێده‌په‌ڕم. مه‌فره‌زه‌یه‌کی پۆلیس ئه‌و سه‌ر‌ی …
Read More »په‌روه‌رده‌ی منداڵان له نێوان زه‌بروزه‌نگی: “گوونه‌که‌ی بخۆم و هه‌ردوو چاوت ده‌رده‌هێنم”دا
به‌کر ئه‌حمه‌د 2011-10-14 که‌یسی یه‌که‌م: منداڵێکی حه‌وتساڵ، له‌لایه‌ن دایکییه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کرێت که هه‌ردوو قاچی ده‌شکێنرێت به‌وه‌ی که به گوێێ ئه‌وی نه‌کردووه. له قوتابخانه، کاتێک له ترس و دڵه‌راوکێی ئه‌و ده‌کۆڵنه‌وه، ده‌ستبه‌جی ده‌نێردرێت به شوێن دایک وباوکدا و له ڕێگای دائیره‌ی سۆشیاله‌وه، ئه‌م که‌یسه ده‌گه‌ێنرێته دادگا. لێکۆڵینه‌وه له‌م که‌یسه، دایک و باوک داخاته به‌رده‌م مه‌ترسی زیندان. ئه‌گه‌ری …
Read More »کلیپی پاداشتی مژدێن ساڵح و کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر به ئاگر
2010-12-0 که محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام گۆرانی” ئاگرێکی بێ خۆڵه‌مێشی” چڕی، له‌لایه‌ن گۆرانیبێژێکی کچه‌وه ئه‌م گۆرانییه‌ی به هه‌مان تێکستی پیاوانه‌ی خۆیه‌وه وترایه‌وه. وه‌ک نوکته‌یه‌ک له‌سه‌ر گۆرانییه‌که، هاوڕێیه‌که‌م ده‌یگووت:” باشتر بوو ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه بیوتایه، سمێڵی زلت، وه‌ک زنجیرێک، له ده‌ست و قاچم ئاڵاوه” . ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت له تێکسته ئه‌سڵییه‌که‌دا:” قژی زه‌ردت وه‌ک زنجیرێک، له ده‌ست وقاچم …
Read More »له زائید په‌نجا و پێنجه‌وه (55) بۆ ناقص سی (30)
سه‌رنجێک له ئاگادارییه‌کانی کار له ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا و پرسیاری هه‌ڵاواردن نوسینی به‌کر ئه‌حمه‌د 18ی ئۆکتۆبه‌ری 2008 ئاگادارییه‌کانی کار، به‌شیک له ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ئه‌مڕۆ پێکده‌هێنێت. بوونی ده‌رفه‌تێکی واهی له‌مڕۆکه‌دا، نیشانده‌ری ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره‌یه له بازاڕی کاری کوردستاندا. به‌ڵام به‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه زۆر نوێیه و بازاڕ له کوردستاندا، هیچ چوارچێوه‌یه‌کی یاسایی له خۆ ناگرێت له په‌یوه‌ند به یاسای کاره‌وه، …
Read More »له کوردستاندا “گه‌نجبوون” بوونی نییه
وه‌ڵامی به‌کر ئه‌حمه‌د بۆ سامان که‌ریم له په‌یوه‌ند به دۆزی گه‌نجاندا له کوردستان به‌رای تۆ گه‌نج کێیه؟ ئایا پێوه‌رێکی ئه‌وتۆمان هه‌یه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی له چینه‌کانی تر؟ به بڕوای من، ئه‌م پرسیاره له‌گه‌ڵ ساده‌یی و کورتی وشه‌کانیدا، به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵێک ناڕۆشنی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه که به بێ دوو دڵی ده‌توانم بڵێم، به پێی ئه‌و ئاگاییه‌ی من له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای …
Read More »