نووسین

سیناریۆی ڕەش، سیناریۆی سپی

سیناریۆی ڕەش، سیناریۆی سپی باسێک دەربارەی ڕەوەندی هەڵومەرجی سیاسی لە ئێراندا نووسینی: مەنسور حیکمەت وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە بە فایلی پی دی ئێف…

Read More »

نەفرەنەشکێنی لە “نەفرەتی نەوبەهاران”دا

بەکر ئەحمەد:     شەرەفی ئێمە بە تۆیە، ئەگەر هەنگاوێکت لەوی دیکەت درێژ تر بێت، لێت دەکەوێت. ئەگەر کەوتیش خۆت دەزانی چی چاوەڕوانت دەکات.” ئامۆژگاری کوڕێکی پەنابەر بۆ خوشکەکەی ” دوای ئەوەی ئەرکەکانی قوتابخانەم جێبەجێکرد، لە ژوورەکەمدا سەمادەکەم. ڕۆژی پشوو لەگەڵ تۆدا مەلەدەکەم. هەندێک ڕۆژی دوای قوتابخانە، یاری باسکێت دەکەم. گەر گەورەیش بووم، ئەو کاتانەی کە ئاشق بووم، بۆخۆم کەسێک هەڵدەبژێرم. جاخۆ …

Read More »

بزمارە ماڵ وگۆیژە

بەکر ئەحمەد:    چەند ساڵێکە دیاردەی “بزمارەماڵ” لە چین بۆتە وێردی سەرزاری میدیای ولات و لە ڕێگەی وێنە سەرنجڕاکێشەکانی دیاردەکەیشەوە، ئینسان لە گۆشە و کەنارەکانی دنیادا، روخساری بزمارە مالەکانیش دەبینێت. “بزمارەماڵ” ناوی دیاردەکەیە و لە سادەترین پێناسەکردنیدا، بریتییە لەو بەریەککەوتنە یاساییانەی کاتێک خواستی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بیناسازی ،

Read More »

دانی ئەژدیهاچاندن و نووقومبوونی غەززە لە دەریادا

بەکر ئەحمەد:   “بریا ڕۆژێک بەخەبەر بێم و ببینم غەززە نوقمی دەریا بووە”، ئەمە خولیا گەورەکەی “ئیسحاک ڕابین”ە، سەرەکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە ساڵی 1992 دا (١) . بێگوومان ، ساڵێک لەوەو پێش, ئەو ویاسر عەرەفات ، خەلاتی ئاشتی وەردەگرن بۆ ئیمزاکردنیان لەسەر ڕیکەوتننامەی ئوسلۆ.

Read More »

لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کچەکەمدا

بۆ پەریا بەکر ئەحمەد:   بە سویدی دەڵێن: هیچ پرسیارێک گەوجانە نییە. بە کوردییەکەی، هیچ پرسیارێک قۆڕ نییە. ئەمە بەشێک لە کولتوری پرسیارکردنە، ئەگەر چی پرسیارەکەیش هەتا بڵێی ناقۆلا و ناشایستە بێت، ئینسان هاندەدرێت بپرسێت. بۆ ئەوەی ڕاستی و دروستی ئەم دەربڕینە بسەلمێنم، لە “ئارۆن”ی حەوتساڵە دەپرسم. لە ناو خێزانی خۆماندا، تۆ کاممانت لە هەمووان زیاتر خۆشتردەوێت؟ لە ڕاستیدا، ئینسان پێویست …

Read More »

نیشتیمانی سارا و پرسیاری: كێ خەلکی شاری سلێمانییە؟

بەکر ئەحمەد: لەسەر دیواری یەکێک لە فارگۆنەکانی شەمەندەفەری بار‌هەڵگری” دان پاگیس” کە جووەکانی تێدا دەگوێزرایە بۆ ئاوشویتز، بە تەباشیر نووسراوە:” لێرە، لەم فارگۆنەدا، من کە ناوم ئێڤایە ، لەگەڵ هابیلی کوڕم دانیشتووین. ئەگەر کەسێک قابیلی کوڕی ئادەم، کوڕە گەورەکەم دەبینێ، تکایە پێی بڵێن کە من………..”. (1). نووسینێکی بەجێماو و چارەنووسی لەیەکهەڵوەشاوەی خێزانێک.

Read More »

ئەرێ بە ڕاست دنیا کاول دەبێت کاتێک کەسێک “خیانەتی هاوسەری” ئەنجامدەدات؟

بەکر ئەحمەد: ئەوەی کە بە “خیانەتی هاوسەری” ناودەبرێت، بە یەکێك لە گەورەترین جۆری بێوەفاییەکان لەقەڵەم دەدرێت لە پەیوەندی خۆشەویستیدا. سەیر لەوەدایە کە ئەم تێڕوانینە دیدێکی زۆر کورتبینانەیشە. ئاروزووی سێکسی ئینسان وزەیەکی هەتا بڵێی بەهێزە. هەربۆیەش ئیمکانی ئەوە هەیە کە هاوکات کێکەیش بخۆیت و لێیشت بمێنێتەوە. ئەمە پوختەی پەیامی “ڤێسنا پرێکۆڤیچ”ە لە لاپەرەی کولتوری ” داگێنز نیهێتەر”دا. دەربڕینی ئەوەی کاتێک کیك …

Read More »

کۆمینتێك لەژێر وێنەکەی کاکمەوە

بەکر ئەحمەد: ماڵی ژمارە ١٤ی سەرجادەی کەریمی عەلەکە و وێنەی “عولە”ی برام لەبەردەمیدا، دەبێتە دووبارە زیندووکردنەوەی کۆمەڵێك نوستالژیا و گەڕانەوە بۆ زەمەنێك کە لەمڕۆدا دەبێت بە لایت بە دوایدا بگەڕێی. نەك تەنها بۆ “عولە” ی برا بچکۆلەم، بەڵکو بۆ ئەو ژمارە زۆرەی کە بە لایك و کۆمینتەکانیان خۆیان لە گێرانەوەکەی ئەودا دەبینن. جا ئەگەر پێشینەی “گاوران”ی بوون و “ساوبوونکەران”ی بوونی …

Read More »

ئایا ئەوەی سیلفی دەگرێ نارسیسیستە؟

نووسینی: Sinziana Ravini وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد: هەر جارەی سێڵفییەیک دەگرم، هەست بە ئازاری ویژدان دەکەم. کاتێکیش دەیخەمە سەر ئینستاگرام، هێندەی دی بێتاقەت دەبم. بە تایبەت کاتێک بیر لەوە دەکەیتەوە کە چۆن جیهانی ئەمڕۆبە کارەسات و جەنگ قاندراوە. دواتریش وەک سمۆرەی ناو چەرخەکە کە هەمیشە لە سوورانەوەی خۆیدایە، هەستدەکەم گیرمکردووە و بە شوین ئەوەوەم بزانم کێن ئەوانەی …

Read More »

لە کوردستان فتبۆلی “تۆپی پێی کچان” خڕ نییە.

یۆرۆی 2022ی كچان لە رۆژنامەگەری کوردیدا بەکر ئەحمەد: رۆژی چوارشەممەی 6/7/2022 یۆرۆی 2022ی كچان لە ئینگلتەرا دەستپێکرد. كاروانی یارییەكانی ئەم یۆریە بە یاریی نێوان ئینگلتەرای میوانداریكەر و نەمسا كەوتەڕێ و تا ئێستاش یارییەکان بەردەوامە. سەرنجێکی خێرا لە ئاستی گەشەی هەڵبژیردراوانی ولاتە جۆراوجۆرەکانی بەشدار بوو و ژمارەی تەماشاچیانی یاریەکان، چ لە گۆڕەپانی یارییەکاندا و پەخشی زیندووی یارییەکان لە کەناڵەکانی تەلەفیزیۆنەوە، گێرەرەوەی …

Read More »