نووسین

پرسی مەعاش و بچووککردنەوەی دونیا

20140310 بە بیرم دێ کاتێک یەکەم جار لە ئەوروپاوە گەڕامەوە بۆ کوردستان، هیچ شتێک بە قەد ماڵی منداڵیم تووشی شۆکی نەکردم. هەر لەو ماڵەدا، دەیەها شەو چەندین میوان و منداڵ خەوتوون و کەسیشمان پێمانوانەبووە جێگا تەسک بووە. بەڵام کاتێک وەک گەورەساڵێک تەماشای هەمان ماڵ و ژوورەکانی دەکەم، هەستدەکەم ناکرێت ئەو ڕەشە خێزان و میوانانە لەوێدا توانیبێتیان دابنیشن نەک بخەون. کە …

Read More »

با قاسم ئاغا قسەی خۆی بکات!

20140323 من چاوپێکەوتنەکەی قاسم ئاغام نەدیوە. نازانم چی درکاندووە. دەزانم تاوانبارێکی قێزەوونە. دەزانم قسەکانی زۆرکەس توڕە  دەکات بە تایبەت کەس و کاری قوربانییەکانی دەستی ئەو. دەزانم زۆر کەس وەک ڕێبوار سیوەیلی پێیوایە :” ئەمە لوتكەی داڕمانیی ئەخلاقیی كۆمەڵگا، سیاسەت و میدیایە كە لە جیاتی هێنانەوەی باوك بۆ ئەم نەوە هەتیوە، جەلادەكانیان بۆ دەهێننەوە تا بەجنێو پێیان بڵێن: (هەتیو، بێدەنگ بن …

Read More »

سوپاسێک بۆ عومەر کڵۆڵ

20140410 یەکەم گفتو وگۆی ڕادیۆییم لەگەڵ عومەر کڵۆڵدا لە ڕادیۆی هاوپشتییەوە  لە ساڵی 2005 دا ئەنجام دا، ئەو کات لە زانیارییەکی کەم و چاوپێکەوتنی کورتی ئێرە و ئەوێی ئەو پیاوە بەولاوە زیاتر، شتێکی تایبەتم دەربارەی ئەو نەدەزانی. بەو زانیاریانەی لە بەردەستمدا بوون، كلۆڵ خرایە سەرخەتی تەلەفۆنی ڕادیۆ. تەوەری گفتوگۆگە، زیاترناساندنی کاک عومەر و گروپەکەی بوو، گرووپی کەرگەلی کوردستان. هەتا بڵێی …

Read More »

گاسپاچۆ، ئەو میوانەی چوار هەفتە لە ماڵمان بوو

بەکر ئەحمەد: یەکەم کەسێک لە دەرەوەی خێزانی ئێمە کە هەستی کرد ئەندامێکی دیکەی ماڵمان زیادیکردووە، پیاوی پۆستەچی گەرەک بوو. ئەو کە خەریکی دابەشکردنی پۆستی ماڵی ئێمە بوو، هەستیکرد ناوێکی تر بە جیا لەو ناوانەی کە تا ئێستا هەبوون، بەسەر سندووقی پۆستەکەوەیە. ئەو ڕوودەکاتە کوڕەکەم کە لە باخچەکەدا خەریکی یاریکردنە:” گاسپاچۆ چی تۆیە، هەستدەکەم ناوێکی دی بەسەر سندوقی پۆستەکەتانەوەیە. ” کوڕە …

Read More »

لە شەهیدی ڕووناکییەوە بۆ شەهیدی تاریکی

بەکر ئەحمەد: دیمەنی فەرمانبەرێکی کارەبای قەڵادزێ بە لاشەیەکی بێگیانی سەر دارتەلێکی کارەباوە، ئینسان نوقمی تاریکە سەلاتێک دەکات وەک ئەوەی قەت ڕووناکیت نەبینیبێت. لە لایەن بەڕێوەبەری کارەبای قەڵادزێوە، ئەم قوربانییەی ناسەلامەتی شوێنی کار، وەک “شەهیدی ڕووناکی” ناودەنرێت. ناونیشانێک کە خودی قوربانی لە هەڵبژاردنیدا بە هیچ شێوەیەک بەشدار نییە. رووداوەکە بە پێێ سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕۆژنامەی ڕووداو:” ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كێك له‌فه‌رمانبه‌ره‌كانمان (حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د …

Read More »

“ئێوارە دەتووت گوێزی ساغە، کەچی بەیانی چاوی هەڵنەهێنا”

“ئێوارە دەتووت گوێزی ساغە، کەچی بەیانی چاوی هەڵنەهێنا” شەڕ و لەش نووسینی: ئۆرزین کیبۆ وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد 1997-05-14 کلیکی ئێرە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە بە فایلی پی دی ئێف…

Read More »