ناوی کتێب: کۆمۆنیزمی نوی، لیکۆلینەوەیەک سەبارەت بە حزب و دەولەت و کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم چاپخانەی کارۆ سالێ چاپ: 2020 ژمارەی سپاردن: 1457 نووسەر: ئاسۆ کەمال ڕانانی : بەکر ئەحمەد: لە یادکردنەوەی مەراسیمەکانی یەکی ئایاری شاری یۆتۆبۆری سویددا، گۆڕەپانی “یان تۆرێت”، جیگایەکی تایبەتی هەیە. بەشێک لەو چەپەی کە لە باری فکرییەوە خۆی لە سوشیال دیموکراتی جیاکردۆتەوە، لەگەڵ چەپی خۆرهەڵاتی ناوەراست و …
Read More »نووسین
کاتێک بێدەمووچاوەکانی کۆمەلگای تورکی ڕووخساری خۆیانمان پیشاندەدەن.
بەکر ئەحمەد: “یادەوەری بێ کێشە نییە، چونکە ئینسان کاتێک یادەوەری بانگدەکاتەوە، ئەوا بۆ پێداویستییەکی هەنووکەییە. ڕابردوو لە ڕێگای هەلومەرجەکانی هەنووکەوە خۆیمان دەداتەدەست بۆ تێگەیشتن. ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە یادەوەری دووبارە لە فۆرمدەرێتەوە. بۆیە مێژوو و یادەوەری هەمان شتمان پیشاننادەن. ” (1) دەستپێکردنی من لێرەوە بۆ سەرنجدانە لەو مێژووە ڕەشانەی کە گروپێک برینێکی قوڵ لە جەستەی گروپێکی دیکەدا دروستدەکات …
Read More »یەک دیمەن و دوو نیگا
بەکر ئەحمەد: دیمەنی یەکەم: لە ماڵە گەوەرەکەی حاجی سەعیدی خەراجیانیداین لەسەر شەقامی کەریمی عەلەکە. ئێوارەیەکی درەنگی پاییزە و ماهیرەی حەمە تۆفیق بە قابلەمەیەکی پڕ لە ئاوی گەرمەوە دەگاتە بەردەم بەلووعەی حەوشەکە . من خەریکی گۆرەوی شتنم. ماهیرە لەولامەوە، لە ژێرلێوەوە بیسمیللایەک دەکات و قابلەمە ئاوە گەرمەکە دەڕێژێتە حەوزۆچکەی ژێر بەلۆعەکەوە. حاجی ئامینی خاوەنماڵ دیمەنەکە دەبینێت و لە کۆمێنتاریکی گڕداردا کە …
Read More »دانیشتن لەناو کتێب دا
داگیرکردنی تاریکی بەختیار عەلی ڕانانی: بەکر ئەحمەد کاتێک ( تشارلی مارلۆ)ی پالەوانی ” دڵی تاریکی” ( جۆزیف کۆرنارد) لەسەر کەشتی هەڵمینی “یاوڵین”، بە ناو روباری کۆنگۆدا بەڕێوەیە بۆ ویستگای سەرەوەی کۆمپانیای کۆڵۆنیاڵی یەکێک لە کۆلۆنییە ئەوروپییەکان، ئەو مەبەستییەتی چاوی بکەوێ بە نوێنەری کۆمپانیاکە کە میستەر کۆرتزە و لەوێ نیشتەجێیە. بەلام وردە وردە هەستدەکات کە شتەکان لەشوێنی خۆیاندا نین. لەوێ چی …
Read More »کاتێک تۆڵەکە و لفکەشامی گرانترە لە پرچی ژن، “کتێبی ملوانکە” و پرسی یەکسانی
نووسینی بەکر ئەحمەد: لە ٩ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٢، (مەلالە یوسف زەئی) بەردەسترێژی فیشيک دەدرێت و فیشەک بەر سەری و ملی دەکەوێت. تەقەکەرەکە چەکدارێکی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانە و هۆی ئەم کۆششی تێرۆرکردنەی مەلالەدەگەڕێنێتەوە بۆ بڕیاری قەدەغەکردنی تاڵیبانەکانی پاکستان کە کچان نابێ بچنە قوتابخانە و مەلالەش بەبەردەوامبوونی بۆ چوون بۆ قوتابخانە، ئەم فتوای قەدەغەکردنە، پشتگوێدەخات. بۆیەش هاتوچۆی مەلالەی بچکۆلە بۆ قوتابخانە …
Read More »کۆرۆنا و ئەدرێسی ماڵەکەت، دۆخی سوید
بەکر ئەحمەد: لە نێوان ستراتیژی داخستنی کۆمەلگادا بە تەواوەتی و کردنەوە و نیمچەداخستنیدا ، سوید ستراتیژی دووەمی هەلبژارد. هەر ئەمەشە وا دەکات سەرنجێکی گەورەی مێدیای لە ئاستی نێونەتەوایەتیدا لەسەر بێت. من لەم نووسینەدا بەشوێن ڕوونکردنەوە و بەراوردی نێوان ئەم ستراتیژیانەوە نیم لە ئێستادا، ئاخر هێشتا زووە بزانرێت کام لە ستراتیژییەکان دروستتر بووە. ئەوەی من دەمەوێ بیڵێم ئەوەیە کە لە ئێستادا …
Read More »کۆرۆنا و سینەما و دیواری سەر باڵەخانەی کەلاوەکەی گاوران
بەکر ئەحمەد: ئەم وێنەیەی ژێرەوە، ئەگەرچی بەشی سەرەوەی ئەم وتارەی داگیرکردووە، دەکرێ لە کۆتایی وتارەکەدا، جارێکی دیکە بگەڕێیتەوە سەری. لە راستیشدا هیچ شتێکیش روونادات ئەگەر بەر لەخوێندنەوەی وتارەکەیش سەرنجێکی وردی بدەیتێ. دیمەنی پیرۆزەیی و خۆڵەمێشی تێکەڵ بە زەردەپەڕو بێجوولەیی ناو وێنەکە، شتێکی تیایە کە نیگا بەخۆیەوە ڕادەکێشێ. بۆ کرۆکی بابەتەکە. ڕۆژگارێک لە سویددا کەتەلۆگێک هەبووکە پییاندەووت: لاپەرەزەردەکان. دەکرێ لە وڵاتە …
Read More »یەحیا حەسەن: ئەو گەنجەی لەسەروکاری کوشتنی باوکەکاندا، باوکەکان کوشتییان.
بیست لیتر تاریکی و منداڵێم بە دیوارەکەدا دەڕێژم دەستێک هینی چاخی بەردین، قۆرئانێکی حەجمی گیرفان دەکرا من تۆم خۆشویستبا ئەگەر من باوکی تۆ بوایەم، نەوەک کوڕت. ٢٩ ی ئەپریل، شاعیری لاوی دانیمارک کە نەوەی ئەو کۆچبەرە فەلەستینیانە بوو کە وەک پەنابەرانی بێ دەوڵەت لە دەستگاکانی ئەوروپادا تۆمارکراون، لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزرایەوە. تا ئێستاش وەک مەرگێکی ئاسایی ناوبراوە …
Read More »کۆرۆنا و جیابوونەوە
قەدەغەکردنی هاتووچۆ و درێژکردنەوەی بەردەوام بوونی مانەوەی هاولاتییان لە مالەکانیاندا وەک یەکێک لە ستراتیژییەکانی کەمکردنەوەی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەبەرچاودەگیرێت. لەم ڕیگایەوە، مەترسی بلاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە سنووردارتر دەکریت بەوەی کە فرسەتی بەریەککەکوتنی ئینسانەکان لە فەزای گشتی کۆمەلگادا ، کەمتردەبێتەوە. بەڵام هاوکاتیش دەرفەتی پێکەوەبوونی زیاتری ئینسانەکان لە فەزای شەخسی و تایبەتیدا، لە ماڵدا زیاتر دەبێت. هاوکیشەیەکی ماتماتیکی سادە دەکرێ باشتر ئەم وێنەیە …
Read More »هێڵێکی ئاسنین لە بیابانەوە
رۆمانی: سەزەمینی زیکزیکە نووسینی: عومەر سەید چاپخانەی یاد سالێ بلاوکردنەوە: ٢٠١٨ نووسینی: بەکر ئەحمەد هۆڵۆکۆستی جووەکان تەنها وەک پرسیارێکی سیاسی و مێژووی نامێنێتەوە و لە بوارە جیاجیاکانی ئەدەب و هونەردا ئامادەیی خۆی رادەگەێنێت. ئەوەی کە ئینسان دەرەقەتی خوێندنەوەی ئەم مێژووە خوێناوییە درێژەی نەبێت، دەکرێ لە ئەدەبدا و لە رۆمانێکدا گۆشەیەکی ئەم چیرۆکە دیژ و گەوەرەیە بخوێنێتەوە. ئەم ئامادەییە هونەریی …
Read More »