نووسینی : اسحاق باشێڤیز سینگەر: وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد: لە کتێبی: حەکایەتەکانی دنیای کۆن و نوێ. چاپخانەی: BRA BÖCKER جیاوازی هەیە لە نێوان زەربەیەک و زەربەیەکی تردا. زەربەیەک کە بەرسەردەکەوێ هەروا ئاسان نییە. مێشک شتێکی ناسکە، ئەگینا بۆچی رۆح دەبێ لەوێدا نیشتەجی بێ؟ بۆچی لە جگەردا، یان بمبوورن، یان لە گەدەدا دانانیشێ؟ ئینسان دەتوانێ لە چاودا ڕۆح ببینێ. چاو وەک پەنجەرەیەکە …
Read More »نووسین
هاتنەوە بۆ ماڵی چۆل یان بۆ ماڵ
ناوی ڕۆمان: ماڵی پشیلەکان نووسینی: هیوا قادر. ڕانانی: بەکر ئەحمەد “ئەوەی کول نابێت، بەفر و سەرما و تاریکی مانگی یانیوەرییە، بەردەوام بەفر ئەبارێ و سەرما وەک چەقۆ هەڵدەکات. تاریکیش هەموو شتێکی مرۆڤەکان، بە ژیانیشییانەوە دادەپۆشێت”. لە كەش و هەوایەکی ئاوا زستانانەدا پاڵەوانی (ماڵی پشیلەکان)ی هیوا قادر لە خەوهەڵدەستێت و لە شەشی یانیوەریەوە تا پێنجی فێبریوەری هەمان ساڵ، بەڕێوەیە بۆ کارێکی …
Read More »“مردووشۆر” و ڕەشەبای سلێمانی
ڕانانی کتێب ناوی کتێب: مردووشۆر نووسینی: سارا عومەر وەرگێرانی بۆ سویدی لە دانمارکییەوە: لیۆ گێفێرت بنکەی بڵاوکردنەوە: پۆلاریس ژمارەی لاپەرە: ٢٩٥ نووسینی بەکر ئەحمەد
Read More »هونەری کردنەوەی ئاو بەخوێن لە عەشقی هاجەرەی ئیدریس عەلیدا
بەکر ئەحمەد: فیلمی “نەخۆشە ئینگلیزەکە”، دەرهێنانی “ئەنتۆنی مینگهێلا” بە یەکێک لە شاکارە جوانەکانی هۆلیود لە قەلەمدەدرێت. ناوەڕۆکی فیلمەکە لەسەر بنەمای رۆمانە بەناوبانگەکەی “میخایل ئونداتجی” کەنەدیە و ماجەرای عەشقێکی سەیر کەرەستەی ڕۆمانەکەیە. سەرەتای فیلم، دیمەنەکانی کۆتایی فیلمە و کامێرا بە سیحری خۆی لە ناو فرۆکەیەکی دوو نەفەریدا بەسەر بیابانی گەورەی ئەفریقادا دەتفڕێنێ. خۆشەویستی، ناوەڕۆکی سەرەکی ڕۆمانەکەیە و جەنگی جیهانی دووەمیش لە …
Read More »جەناب و قوربان و بەڕێز
بەکر ئەحمەد: لە ماوەی پانزەساڵی بەرنامەپەخشکردن و کارکردن وەک بێژەر لە ڕادیۆی هاوپشتی، کۆمەڵێک یادگار و رووداوی سەرنجڕاکێش و تێبینی هەن کە تا ئێستاش نەمپەرژاوە ئاوڕدانەوەیان لەبەرانبەردا بکەم. یەکێك لەو تێبینییانە چۆنێتی ناوبردن و بانگردنی ئەو کەسانە بوون کە گفتوگۆی ڕادیۆییم لەگەڵدا ئەنجامم دەدان. لەو ماوە درێژەدا، کەسانێکی زۆری دەسەلاتی سیاسی و هونەرمەندان و گۆرانیبێژان و نووسەرانی کورد لە ڕادیۆوە …
Read More »بە کەر ناوێرێ و بە کورتان ڕەپە ڕەپێتی
Behind the sun یەکێک لە دراما جوانەکانی (والتەر سێلس)ی بەرازیلییە کە لە نواندنی خوسێ دومۆنت و رۆدریگۆ سانتۆرۆیە. لە ناوچە تەپۆلکە بەرزەکانی بەرازیلدا، دوو خێزان لە شەڕێکی تۆلەلێسەندنەوەی بێمانادان لەسەر پارچەیەک زەوی. ڕوداوەکان لە سەرەتای سەدەی بیستدا دەگوزەرێن و فیلم بە دیمەنی هەڵواسرانی کراسێک بە تەنافی ماڵی “برێڤێ”وەیە دەستپێدەکات کە کونێکی تیایە و پەڵەی دەوری کونی فیشەک هێشتا سووردەنوێنێت و …
Read More »جە دەس بەرشییەن!
کاتژمیری ١٩ی ئێوارەی ٧ نۆڤێمبەری ٢٠١٥، پۆلیسی خۆرئاوای نۆڕڕلاند تەلەفۆنێکی لە دەستگای کۆچی سویدەوە بۆ دێت کە پاسێک بە ٢٤ پەنابەری سورییەوە لە جەرگەی شاری “سوندسڤال”دا ڕاوەستاوە و سەرنشینەکانی نایانەوێ دابەزن تا لەو کەمپەدا نیشتەجێبکرێن کە دەستگای کۆچ بۆی تەرخانکردوون. بە پێی هەواڵی ڕۆژنامە، پەنابەرەکان دەلێن : شوینەکەیان لە شارەوە دوورە و لە دارستانێکی دوور لە ئاوەدانیدایە. بەشێک لە هەواڵەکانی …
Read More »پاسەکەی شیرکۆ بێکەس و دۆناڵد ترەمپ.
ڕووداوەکانی چەندین هەفتەی ڕابووردوی ئەڵمانیا و فەرەنسا، ئینسان لە ناو بازنەکانی ترسدا دیلدەکات. کەسێک لە ماکدۆنالدا گەنجان دەداتە بەر دەستڕیژی گووللە، یەکێکی دی لە شەمەندەفەردا بە قەمە بەردەبێتە گیانی سەرنشینان، یەکێکی دی لە نزیکی ئاهەنگگێرانی گەنجاندا بە کردەوەیەکی خۆکوژییانە بە ڕووتی بەڕێوەیە بۆ بەهەشت، کەسێکی دی لە ماڵی خوادا قەشە سەردەبڕێ. شووناسی هەر هەموو ئەو کەسانەی ئەم کردەوانەیان دژی هاوڵاتییانی …
Read More »دێوەزمەیەک بە ماکیاجەوە
ئەو تڕەی خاوەنی بۆ بوو، سەرگوزشتەی تڕلێدانی کەسی ناو مەجلیسێکە کە بەسەر کابرای تەنیشتی خۆیدا دەهێنێ و بە دەربڕینی: وا بزانە من بووم و گوێێ مەدەرێ، دەیخاتە سەر ئەو و خۆیشی دەکاتە خاوەنی ترێك کە گوایە هی کەسێکی ترە. ئەگەرچی لە ئەساسیشەوە، تڕەکە، بەچکەی بەرحەقی خۆیەتی. بەڵام وەک منداڵی کەسێکی دیکە هەڵیدەگرێتەوە. هەندێک سەرگوزشتە هەن کە خاوەنی بۆ پەیداکراوە …
Read More »من دەتبینم
شەپۆلی هەژارانی ڕۆمانیا و و بەشێکی دیکە لە قەرەجەکانی ئەوروپای شەرقی بۆ سکەندیناڤیا و هەندێک شوێنی دیکەی ئەوروپا، کۆمەڵێک جەدەلی سەیر دەخاتە ناو مێدیاکانی سویدەوە. بۆ خەڵکی سوید، دیاردەی سواڵکردن بەر لەم شەپۆلە ڕووخسارێکی دیاریکراوی هەبوو، ئەو دەموچاوانەی کە بە ئەلکهولیست و گیرۆدەی مەوادی موخەدیر ناسراون. لەگەڵ شەپۆلی قەرەجەکانی ئەوروپای شەرقیدا، سواڵ دەبێت بە دیمەنێکی هەمیشە ئامادەی بەردەم سوپەرماركێتە گەورەکان …
Read More »