بەکر ئەحمەد یەکی جانیوەری 2016 شوان كابان كوڕی هونەرمەند كەریم كابان دەڵێت “باوكم لە نەخۆشخانەیە و سەلامەتە و زیندوە، ئەو هەواڵانەش رەتدەكاتەوە كە باس لە مردنی ئەو هونەرمەندە گەورەیە دەكرێت”. (1)رۆژنامەی ئاوێنە. هێندەی من ئاگادار بم، ئەمە یەکەم جار نیە شوانی کەریم کابان بە دڵگرانیی و دڵشکاوییەوە لە بەرانبەر چاوەکانی کامێراو مایکرۆفۆنی ڕادیۆکاندا بوەستێت و هەواڵی مردنی باوکی بە درۆ …
Read More »نووسین
سوپاسێک بۆ عومەر کڵۆڵ
20140410 یەکەم گفتو وگۆی ڕادیۆییم لەگەڵ عومەر کڵۆڵدا لە ڕادیۆی هاوپشتییەوە لە ساڵی 2005 دا ئەنجام دا، ئەو کات لە زانیارییەکی کەم و چاوپێکەوتنی کورتی ئێرە و ئەوێی ئەو پیاوە بەولاوە زیاتر، شتێکی تایبەتم دەربارەی ئەو نەدەزانی. بەو زانیاریانەی لە بەردەستمدا بوون، كلۆڵ خرایە سەرخەتی تەلەفۆنی ڕادیۆ. تەوەری گفتوگۆگە، زیاترناساندنی کاک عومەر و گروپەکەی بوو، گرووپی کەرگەلی …
Read More »با قاسم ئاغا قسەی خۆی بکات!
20140323 من چاوپێکەوتنەکەی قاسم ئاغام نەدیوە. نازانم چی درکاندووە. دەزانم تاوانبارێکی قێزەوونە. دەزانم قسەکانی زۆرکەس توڕە دەکات بە تایبەت کەس و کاری قوربانییەکانی دەستی ئەو. دەزانم زۆر کەس وەک ڕێبوار سیوەیلی پێیوایە :” ئەمە لوتكەی داڕمانیی ئەخلاقیی كۆمەڵگا، سیاسەت و میدیایە كە لە جیاتی هێنانەوەی باوك بۆ ئەم نەوە هەتیوە، جەلادەكانیان بۆ دەهێننەوە تا بەجنێو پێیان بڵێن: (هەتیو، …
Read More »پرسی مەعاش و بچووککردنەوەی دونیا
20140310 بە بیرم دێ کاتێک یەکەم جار لە ئەوروپاوە گەڕامەوە بۆ کوردستان، هیچ شتێک بە قەد ماڵی منداڵیم تووشی شۆکی نەکردم. هەر لەو ماڵەدا، دەیەها شەو چەندین میوان و منداڵ خەوتوون و کەسیشمان پێمانوانەبووە جێگا تەسک بووە. بەڵام کاتێک وەک گەورەساڵێک تەماشای هەمان ماڵ و ژوورەکانی دەکەم، هەستدەکەم ناکرێت ئەو ڕەشە خێزان و میوانانە لەوێدا توانیبێتیان دابنیشن …
Read More »جنۆکەکانی حاجی سەعید و لێدوانی دوکتۆرە تایبەتییەکەی تاڵەبانی!
بەکر ئەحمەد 20140131 لە سایتی سپی نیوزدا ئەم ناونیشانە دەبینرێ:” تالەبانی بەناو شاری بەرلێندا گەڕاوە”. لە ماڵپەڕی کوردستانی نوێدا، ڕۆژانە ئەم ناونیشانە دەخوێنرێتەوە:” مام سڵاوی هەیە”. لە هەر کوێیەکی سایتە کوردیەکاندا هەواڵێک سەبارەت بە تاڵەبانی هەبێت، شێوازێکی تایبەتی پەیامگەیاندن ئامادەیی هەیە: دەربڕین بە زمانی کەسی سێیەمی تاک. المبنی للمجهول بە زمانی عەرەبی. بە کورتییەکەی بکەر دیار نییە. ئەم رستە …
Read More »پەیکەری خۆشەویستی دەکرا بە جۆرێکی دی بسوتێنرایە
20131020 ئەمە بەشێکی کەمی ئەو مانشێتانەیە کە لە هەفتەی ڕابردوودا لە سایت و ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاوکراونەتەوە لە پەیوەند بە سووتاندنی پەیکەری خۆشەویستییەوە. (پەروەردە پارکی ئازادی لە قوتابییان قەدەغە دەکات. تابلۆیەکی پارکی ئازادی کەپڵەکان تووڕەدەکات و ماچکردن قەدەغە دەکات. دوای شکاندن و سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، کێڵی گۆڕەکەی شێرکۆ بێکەسیشییان سووتاند. لە شوێنی پەیکەرە سووتاوەکەی پارکی ئازادی، کچ و کوڕێک …
Read More »چەند پێشنیارێک بۆ کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ ئێمە وەجبەی یەکەمی سەرپەڕێندراوەکانی ناو یەکیتی کە گوایە دەنگمان بە گۆران دابوو لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردساتاندا، ئەم داخوازییانەمان هەیە و هیوادارین لە کاتی بەجێگەیاندنی فەرمانی سەرپەراندنی وەجبەی دووەمدا، ریعایەتی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن. بەوەی کە هیچ کەسێکی دیکە لە ئۆرگانەکانی حزبەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بە چاک یان بە خراپ نەداوە تا ئێستا، دەکرێ هاودەنگییەکی نهێنی هەبێت …
Read More »لە دەربەندی پەپوولەوە
بەکر ئەحمەد ١٠ی ئاوگوستی ٢٠١٣ لە پشووی هاوینی ئەمساڵدا و لە ناوچەی Petaludas Vally، ١٥ کیلۆمەترێک دوور لە کەنارەکانی خۆرئاوای دورگەی “ڕۆدۆس”دام لە یۆنان و و بەڕێوەم بۆ Butterflies Vally. دەڵێن بێیتە ڕۆدۆس و نەچێتە (دۆڵی پەپوولان) وەک ئەوەیە شتێکی گەورەت لە کیس چوو بێت. ناوچەیەکی شاخاوی بەرز و دۆڵێکی پڕ لە درەختی چر. کاتێک بە سەر …
Read More »لە گەرانەوەیەکدا لە جەهەننەمەوە بۆ سەر زەوی, رۆمانی “خیمین ناو” و حەوت ژیانەکەی
بابەت: ڕانانی کتێب ناوی کتێب: خیمین ناو و حەوت ژیانەکەی نووسەر: مو یان وەرگێرانی لە چینییەوە بۆ سویدی: ئاننا گوستاڤسۆن شین چاپخانەی ترانان رانانی: بەکر ئەحمەد مانگێک بەر لە وەرگرتنی خەڵاتی ئەدەبی نۆبڵ بۆ ساڵی ٢٠١٢، رۆمانی ( خیمین ناو و حەوت ژیانەکەیم کڕی). بەوەی رۆمانێکی درێژە، ٦٣٢ لاپەڕە، هێشتا لە خوێندنەوەی تەواو نەبووبووم کە کۆمیتەی نۆبڵ …
Read More »لە پشت دەربڕینەکانی:” سووپاس بۆ تەلەفیزیۆنە رەنگینەکەتان و ڕادیۆ خنجیلەکەتان”ەوە
20121108 لە یەکێتی کرێکارانی دەریا کارم دەکرد، لە بەشی خزمەتگوزارییە تەلەفۆنییەکانی یەکێتیدا، چەند هاوڕێیەکم هەبوو کە کارییان وەرگرتنی پرسیاری ئەندامانی یەکێتی بوو لە پەیوەند بە پرسیارەکانی بێمەی بێکاری و ئەو پرسیارانەی دیدا کە ڕۆژانە دەگەیشتە بەدالەی یەکێتی. هاوڕییەکم ڕۆژێک پرسیارێکی هەتا بڵێی سەرنجڕاکێشی لێکردم:”بۆچی زۆربەی کرێکارانی دەرەوەی وڵات کە لای ئێمە ئەندامن لە کاتی تەلەفۆنکردنیاندا دەڵێن:” ببوورە، دەکرێ …
Read More »