بابەتی تازە

نەفرەنەشکێنی لە “نەفرەتی نەوبەهاران”دا

بەکر ئەحمەد:     شەرەفی ئێمە بە تۆیە، ئەگەر هەنگاوێکت لەوی دیکەت درێژ تر بێت، لێت دەکەوێت. ئەگەر کەوتیش خۆت دەزانی چی چاوەڕوانت دەکات.” ئامۆژگاری کوڕێکی پەنابەر بۆ خوشکەکەی ” دوای ئەوەی ئەرکەکانی قوتابخانەم جێبەجێکرد، لە ژوورەکەمدا سەمادەکەم. ڕۆژی پشوو لەگەڵ تۆدا مەلەدەکەم. هەندێک ڕۆژی دوای قوتابخانە، یاری باسکێت دەکەم. گەر گەورەیش بووم، ئەو کاتانەی کە ئاشق بووم، بۆخۆم کەسێک هەڵدەبژێرم. جاخۆ …

Read More »

بزمارە ماڵ وگۆیژە

بەکر ئەحمەد:    چەند ساڵێکە دیاردەی “بزمارەماڵ” لە چین بۆتە وێردی سەرزاری میدیای ولات و لە ڕێگەی وێنە سەرنجڕاکێشەکانی دیاردەکەیشەوە، ئینسان لە گۆشە و کەنارەکانی دنیادا، روخساری بزمارە مالەکانیش دەبینێت. “بزمارەماڵ” ناوی دیاردەکەیە و لە سادەترین پێناسەکردنیدا، بریتییە لەو بەریەککەوتنە یاساییانەی کاتێک خواستی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بیناسازی ،

Read More »

بالادی شادی و هەڵگێرانەوەی تێروانینەکان

ناوی کتێب: بالادی شادی، چیرۆکە شیعر نووسینی : چاوە/ فاتیح شیخ چاپخانەی هانا سوید ڕانانی: بەکر ئەحمەد سەفەر یانی ئازادکردنی غوربەتە لە زیندانەکانی گەڕەکێکدا و نیشتەجێکردنی ئەوە لە گەڕەکی بێ ماڵیدا یانی بێکارکردنی “بادی خۆش مروور”ە وەک پۆستەچی بە پەنجەی “بینێرە”ی مەیلێک سەفەردەکرێ گەورەکردنی وێنەی نیشتیمان وهەڵواسینی بێ بە دیواری ناو ماڵەوە یان بچووککردنەوەی وێنەی گۆی زەویی و هەڵواسینی بێ …

Read More »

دەنگێک

شیعری: یوهانێس ئەنیۆرۆ لە رۆژنامەی ئافتۆنبلادێتی سویدەوە وەرگێرانی بۆ کوردی: بەکر ئەحمەد ئەوان لە دایکییان دەپرسن ئازارمان دێت وەختێک بۆمببارانمان دەکەن؟ هەستی پێدەکرێ یان یەکسەر دەمرین ؟ نا دلەکان، نیگەرانی ئەوە مەبن باوکییان دەڵێ: نیگەرانی زۆری ناوێ چززەیەکە و هەر بۆ یەک جار.

Read More »

کتێبی پرسیارەکان

نووسینی: پابلۆ نیرۆدا نیگارکێش: پالۆما ڤالدیڤیا وەرگێرانی بۆ سویدی لە ئیسپانییەوە: هاننا نۆدرێن هوێک وەرگێرانی بۆ کوردی لە سویدییەوە: بەکر ئەحمەد چاپخانەی: تاستێن 2023 پێشەکییەکی کورت: نیرۆدا ناوێکی ناو ئەدەبیات و شیعرە و بۆ خوێنەری کورد نەناسراو نییە. ئەو یەکێکە لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبێل و لە ساڵی ١٩٧٣ دا کۆچی دوایی کردووە. سێ مانگ بەر لە مردنی ، “کتێبی پرسیارەکان” …

Read More »

دانی ئەژدیهاچاندن و نووقومبوونی غەززە لە دەریادا

بەکر ئەحمەد:   “بریا ڕۆژێک بەخەبەر بێم و ببینم غەززە نوقمی دەریا بووە”، ئەمە خولیا گەورەکەی “ئیسحاک ڕابین”ە، سەرەکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل لە ساڵی 1992 دا (١) . بێگوومان ، ساڵێک لەوەو پێش, ئەو ویاسر عەرەفات ، خەلاتی ئاشتی وەردەگرن بۆ ئیمزاکردنیان لەسەر ڕیکەوتننامەی ئوسلۆ.

Read More »

لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کچەکەمدا

بۆ پەریا بەکر ئەحمەد:   بە سویدی دەڵێن: هیچ پرسیارێک گەوجانە نییە. بە کوردییەکەی، هیچ پرسیارێک قۆڕ نییە. ئەمە بەشێک لە کولتوری پرسیارکردنە، ئەگەر چی پرسیارەکەیش هەتا بڵێی ناقۆلا و ناشایستە بێت، ئینسان هاندەدرێت بپرسێت. بۆ ئەوەی ڕاستی و دروستی ئەم دەربڕینە بسەلمێنم، لە “ئارۆن”ی حەوتساڵە دەپرسم. لە ناو خێزانی خۆماندا، تۆ کاممانت لە هەمووان زیاتر خۆشتردەوێت؟ لە ڕاستیدا، ئینسان پێویست …

Read More »

ڕەچەڵکناسی ئەنفال‌و حەڵاڵکردنی حەرام

رانانی: بەکر حەحمەد ڕەچەڵکناسی ئەنفال پێشەکییەک بۆ ئابووری سیاسی ئیسلام بەشێک لە نامەی دوکتۆرای مەنسوور تەیفووری چاپخانە: ماڵی سوهرەوەردی لای فرۆید، تارماییەکی ددانپیانەنراو هەیە کە دەبێ دوورەدەست بهێڵرێتەوە. ” یەهودییەت و ئیسلام هەردوو کردە دامەزرێنەرەکانی خۆیان دەچەپێنن/ بەڵام چۆن؟ وەک چیرۆکی ئیبراهیم و دوو کوڕەکەی کە لە دوو ژنی جیاوازن دەری دەخات. لە هەردوو ئاینەکەدا ، باوک ناتوانێت ببێت بە …

Read More »

نیشتیمانی سارا و پرسیاری: كێ خەلکی شاری سلێمانییە؟

بەکر ئەحمەد: لەسەر دیواری یەکێک لە فارگۆنەکانی شەمەندەفەری بار‌هەڵگری” دان پاگیس” کە جووەکانی تێدا دەگوێزرایە بۆ ئاوشویتز، بە تەباشیر نووسراوە:” لێرە، لەم فارگۆنەدا، من کە ناوم ئێڤایە ، لەگەڵ هابیلی کوڕم دانیشتووین. ئەگەر کەسێک قابیلی کوڕی ئادەم، کوڕە گەورەکەم دەبینێ، تکایە پێی بڵێن کە من………..”. (1). نووسینێکی بەجێماو و چارەنووسی لەیەکهەڵوەشاوەی خێزانێک.

Read More »

ئەرێ بە ڕاست دنیا کاول دەبێت کاتێک کەسێک “خیانەتی هاوسەری” ئەنجامدەدات؟

بەکر ئەحمەد: ئەوەی کە بە “خیانەتی هاوسەری” ناودەبرێت، بە یەکێك لە گەورەترین جۆری بێوەفاییەکان لەقەڵەم دەدرێت لە پەیوەندی خۆشەویستیدا. سەیر لەوەدایە کە ئەم تێڕوانینە دیدێکی زۆر کورتبینانەیشە. ئاروزووی سێکسی ئینسان وزەیەکی هەتا بڵێی بەهێزە. هەربۆیەش ئیمکانی ئەوە هەیە کە هاوکات کێکەیش بخۆیت و لێیشت بمێنێتەوە. ئەمە پوختەی پەیامی “ڤێسنا پرێکۆڤیچ”ە لە لاپەرەی کولتوری ” داگێنز نیهێتەر”دا. دەربڕینی ئەوەی کاتێک کیك …

Read More »