به‌رانبه‌ر گه‌ڕاوه‌که‌ی خورماڵ، کانه به‌ردێکی کۆنی لێیه. پاش بۆمبارانی خورمال و چۆڵکردنی ، ماڵی خاڵم، پاش ئاواره‌ییه‌کی زۆر له شیره‌مه‌ڕ و سیروان و زه‌مه‌قی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ خورماڵی ڕۆژانه بۆمباران له‌سه‌ر. کاتێک بۆمبارانی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و سیروان و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ورووبه‌ر ده‌ستپێکرد، نه‌نکم له یه‌کێک له ژووره‌کانی ماڵی ناو کانه‌به‌رده‌که‌ی خورماڵدا، گیانی له ده‌ستدا. خاله محه‌مه‌دم، له به‌ینی پرده‌که‌ی نێوان مزگه‌وته‌که‌ی خورماڵ و گه‌ڕاوه‌که‌دا، له نیوه‌ی ڕێدا، به لادادێ. له‌سه‌ر پرده‌که‌ی زه‌ڵم، له‌گه‌ڵ بۆمبارانی خه‌ستی تۆپخانه‌ی ئێران و کیمیاوی به‌عسدا، شه‌رافه‌تی کچی پوورم و چوار منداڵ و مێرده‌که‌ی که به نیازی ده‌رچوون بوون له‌و ناوچه‌یه، دوا هه‌ناسه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌مژن، به‌ڵام هه‌ناسه‌یه‌ک نا‌ده‌نه‌وه. له سیروان تۆفیقی کوڕی پوورم ، به خۆیی و ماڵ و منداڵه‌وه، په‌یوه‌ستده‌بن به له‌شکری ئه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه چاویان لێک نا. چه‌ند ئاشنای تری گه‌ڕه‌کی کانی ئاشقان بنووسم؟
له 16ی سێی 1988وه، هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانییه‌کانی ئه‌و شار و شارۆچکانه‌ی تری شاره‌زوور، کراونه‌ته موڵکی “نه‌ته‌وه”. هیچ که‌سێک له ئێمه، که‌سو کاری ئه‌م قوربانییانه، هه‌ستی نه‌کردووه له‌م کۆسته‌دا ته‌نیا بوو بین. ئه‌م پڕۆژه‌ی به‌یه‌ککردنی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ک کاره‌ساتێک که دووچاری میلله‌تێکی ژێرده‌سته بوو، کارێکی وایکردوه که ده‌موچاوی یه‌ک به یه‌کی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه، له یه‌ک بچن.
عومه‌ری خاوه‌ر به کۆرپه‌که‌ی باوه‌شییه‌وه، خاوه‌نی ده‌موچاوی باوکێک نییه که ناوی عومه‌ری خاوه‌ره، به‌ڵکو عومه‌ر خاوه‌ر ده‌کرێته ناوێک بۆ کورد.
پڕۆسه‌ی ونبوونی سیمای تاکانه‌ی ده‌موچاوی نه‌نک، کوڕی پوور و نه‌وه‌کانیان له 16ی سێ‌دا، له لایه‌که‌وه وایکرده‌وو که هه‌ستی ته‌نیابوون و ته‌نیاکه‌وتنه‌وه لای که‌س و کاری قوربانییه‌کان ونبێت. له لایه‌کی تریشه‌وه وایکردووه که هه‌ڵه‌بجه و قوربانییه‌کانی، کراونه‌ته گوتارێک که یه‌کده‌نگی به ده‌نگه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی ببه‌خشێت. ئه‌م یه‌کده‌نگییه، له که‌رنه‌ڤاڵه‌کانی دووباره خستنه‌وه‌سه‌رشانی تابووته‌کانی هه‌له‌بجه‌دا له شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کانی ئه‌وروپا و کوردستاندا، ده‌بینرێت.
وردبوونه‌وه له‌م یه‌کده‌نگییه‌ی ئینسانی کورد، به مانای ئه‌وه نییه که ئیمه وه‌ک ئینسانی کورد، خاوه‌نی یه‌ک خیتابی سیاسی و یه‌ک جۆر بیرکردنه‌وه‌ین بۆ دووباره ڕوونه‌دانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه. به‌ڵکو دروستکردنی یه‌کده‌نگی به مه‌به‌ستی ئه‌و هێزه‌ی که هه‌له‌بجه بۆی ئه‌و بڵندگۆیه‌یه که له ڕێیه‌وه بانگمانده‌کاته‌وه ژێرڕکێفی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌که‌ی خۆی.
ئیتر گرنگ نییه تۆ له‌گه‌ل سیاسه‌تی هێزه سیاسییه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا ته‌بایت یان نا، به‌ڵکو هه‌له‌بجه ئه‌و دسته نه‌بینراو و شاراوه‌یه که هه‌میشه ئێمه کێشده‌کاته‌وه بۆ ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاته حزبییه‌که‌ی ئه‌م هێزانه
به کورتیه‌که‌ی، بۆ که‌سو کاری قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌م ده‌سته نه‌بینراوه باشتر ده‌رده‌که‌وێت، له که‌سێکی تر که ته‌نها ده‌موچاوێکی له‌یه‌کچووی هه‌ڵه‌بجه‌ی بینیوه.
هه‌ڵه‌بجه وه‌ک گوتارێکی سیاسی
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، هه‌ڵه‌بجه له دوو شوێنی تایبه‌تیدا، گه‌وره‌ترین سه‌رنجدانی سیاسییانه به خۆوه ده‌بینێت.
ئه‌ویش گوتاری هه‌ڵه‌بجه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی کوردستاندا و له پڕۆسه‌ی جه‌نگێکدا که ئه‌مریکا خۆی بۆ ئاماده ده‌کات له به‌رانبه‌ر ڕژێمی عێراقدا.
ته‌نها له‌م دوو زه‌مه‌نه‌دایه که هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین ئاماده‌یی له ناو گوتاری سیاسی کوردی‌دا په‌یداده‌کات.
ئه‌مه به مانای که‌رنه‌ڤاڵی ساڵانه‌ی ناو قاعه‌کانی شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌وروپا نییه. چونکه ئه‌م ئاماده‌ییه‌ی دواییان،له باشترین حاڵه‌تدا، هه‌ڵه‌بجه‌ی له که‌رنه‌ڤاڵێکی مه‌رگپه‌رستیانه‌ی گه‌وره‌وه ئاڵاندووه و ئاماده نییه له فرمێسک هه‌ڵڕشتن به‌ولاوه، شتێکی دیکه ئه‌نجامبات.
واتا هه‌ڵه‌بجه له ئاهه‌نگگێڕانی شیعرخوێندنه‌وه‌ی ناو هۆڵه‌کاندا، جگه له گۆڕینی هه‌ڵه‌بجه به ترادیسیۆنێکی فرمێسکهه‌ڵڕشتن به‌ولاوه، هیچ شتێکی ترمان پێناڵێت. ئێمه له هه‌ڵه‌بجه‌ی شاعیران و ڕوناکبیران و حزبه سیاسییه‌کاندا، خۆمان له‌به‌رانبه‌ر ترادیسیۆنێکی فرمێسکهه‌ڵڕشتندا ده‌بینین که جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ترادیسیۆنی مه‌راسیمی شه‌هیده گه‌وره‌کانی حزبدا نییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگییه‌کی گه‌وره به هه‌ڵه‌بجه ده‌دات، به بڕوای من، گوتاری سیاسی هه‌ڵه‌بجه‌یه، نه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌ی ترادیسیۆنی مه‌رگپه‌رستی.جگه له‌و دوو بڕگه زه‌مه‌نییه‌ی که هه‌ڵه‌بجه گوتارێکی سیاسییه، ئێمه له‌به‌رانبه‌ر ڕیتواڵێکی مه‌رگپه‌ره‌ستیداین و هیچی تر. پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه له ناو قاعه‌کان، پاش گه‌ڕانه‌وه له خۆپیشاندانه ترادیسیۆنالییه‌کانی ئه‌وروپا، ئیتر که‌سمان کارێکمان به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانه‌وه نییه.
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ته‌نها خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه نین و چوارچێوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جوگرافی له خۆیان ده‌گرێت. به‌ڵام ئه‌وان له گه‌ڵ سه‌ختترین ناهه‌موارییه‌کانی ڕۆژگاردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. نه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان، له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه و به‌هۆی دابه‌شکردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه‌وه، ده‌خرێنه به‌رده‌ستی ئیسلامی سیاسی. هاوکاتیش له هه‌ڵه‌بجه‌ی واقعی و ناو ژیاندا، جێگایه‌ک له گوتاری حزبی هێزه ده‌سه‌لاتداره‌کانی کوردستان پێکناهێنن. ئه‌مه ئه‌و ڕاستییه‌یه که هه‌موومان ده‌یزانین و شتێک نییه که من په‌ییمپێبردبێت.
به کورتییه‌که‌ی ده‌توانم بڵێم، که ئێمه له دوای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وه خاوه‌نی دوو هه‌ڵه‌بجه‌ین.
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ک که له فه‌نتازیاماندا وه‌ک کوردێک وێنامانکردووه به هه‌موو سیمپاتی و هاوده‌ردییه‌که‌وه که هه‌موومان نیشانیده‌ده‌ین به‌رانبه‌ری. هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کیش له واقیعدا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی خه‌یاڵه. ئێمه له که‌رنه‌ڤاڵه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی خه‌یاڵدا، له ڕۆژی ئه‌ودا، ته‌رمه‌کانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵده‌گرین و ماڵ به ماڵ و کۆڵان به کۆڵان ده‌یگێڕین. به‌ڵام کاتێک له کۆڕی ئه‌م ماته‌مینیه دێینه‌ده‌ر، هه‌ڵه‌بجه‌ی واقیعی به ته‌نها بۆ ناو سه‌ختییه‌کانی ژیان به‌جێدێڵین. هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیای کوردیمان، ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌یه که ده‌موچاوی هه‌موو قوربانییه‌کانی له‌یه‌کده‌چن. هه‌ڵه‌بجه‌ی واقیعیش بریتیه له هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که تیایدا له‌گه‌ڵ له‌یه‌کچوونی ده‌موچاوی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانی وه‌ک خۆیدا، هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌و ده‌موچاوانه‌ن که له‌گه‌ڵ قوربانییه‌کاندا، په‌یوه‌ندییه‌کی تاکانه‌یان هه‌یه و ده‌موچاوی قوربانییه‌کان ده‌ناسنه‌وه. به‌ڵام چۆن وه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مپێکرد، گرنگترین شتێک له هه‌ڵه‌بجه‌دا، گوتاری سیاسی ئه‌وه. گوتارێک که ده‌بوایه بۆ سنوورجیاکردنه‌وه‌ی دووباره ڕوونه‌دانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، ئاماده‌یی هه‌بوایه.
به‌ڵام ئه‌م گوتاره له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستاندا، ده‌بێته گوتاری ئه‌و هێزانه‌ی که له رێگه‌ی نیشاندانی لیستی قوربانییه‌کانی خۆیه‌وه، بڕیاره لیستێکی درێژ له ده‌نگی خه‌ڵکی به‌لای خۆیدا ڕاکێشێت.
له‌مڕۆشدا هه‌ڵه‌بجه ئه‌و گوتاره سیاسییه‌یه که بانگه‌وازمان ده‌کات به جه‌نگی عێراق و ئه‌مریکاوه په‌یوه‌ست بین.
جا ئاماده‌یی خوڵقاندنی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی دیکه له جه‌نگی داماڵینی چه‌که کۆکوژییه‌کانی بکوژانی هه‌ڵه‌بجه‌دا چه‌ند گه‌وره‌یه، پرسیارێک نییه له‌م گوتاره سیاسییه‌دا جێیبێته‌وه. چۆن پێشتریش شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی پێش به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی، بڕیار بوو بێته ڕێگای په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ئازادکردنی شاره‌کانی دیکه، ئه‌مڕۆش هه‌ر ئاوا هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو گوتاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی، بۆ ڕزگارکردنی کورد له ده‌ست مێژووی هه‌ڵه‌بجه، بانگه‌وازمانده‌کات به جه‌نگه‌وه په‌یوه‌ست بین. ئه‌وه‌یشی له‌م بانگه‌وازه‌دا ده‌نگهه‌ڵده‌بڕێت، هه‌ڵه‌بجه‌ی واقیعی ناو ژیانی کۆمه‌ڵگا نییه، به‌ڵکو هه‌ر هه‌مان هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیایه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی به ناوی ئه‌وه‌وه بانگمانده‌کات. ئیتر له هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیادا، به‌بی هیج پرسیارکردنێک له ئاینده، به بێ بوونی هیچ گوومانێ له سبه‌ینێ، یه‌ک ده‌نگ ده‌زرنێته‌وه که به حه‌قیقه‌تێکی ڕه‌ها گه‌ێنراوه. به‌لام ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵه‌بجه‌ی واقیعدا ئینسانه‌کان دابه‌شبوون به‌سه‌ر ده‌یه‌ها جۆر‌ی هه‌ڵویستوه‌رگرتن و دڵه‌ڕاوکێی سیاسی‌دا، جێگایه‌کی ئه‌وتۆ له هه‌ڵه‌بجه‌ی وێناکراوی ناو فه‌نتازیادا داگیرناکات. چونکه ئه‌وه‌ی بڕیاری داوه، هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیایه که ته‌نیا خاوه‌نی یه‌کده‌نگ و یه‌کده‌موچاوه.
ئه‌وه‌یشی بۆ من جێگای تێڕامان و وردبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیا کراوه‌ته پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی. واتا ئه‌گه‌ر هۆکاری بناغه‌یی بۆ قبووڵکردنی یه‌کده‌موچاوبوونی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بۆ دووباره‌ڕوونه‌دانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه، ئه‌وا کاتێک ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆکاری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له ئاستێکی فراوانتردا، ئیتر هه‌ڵه‌بجه‌ی فه‌نتازیا ده‌بێ له ده‌موچاوه یه‌کڕووخسارییه‌که‌ی پاکبکرێته‌وه و ده‌موچاو و ده‌نگ و ڕه‌نگی تاکگه‌راییانه به قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بدرێته‌وه. به کورتییه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو واقیعدا ئینسانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به‌جێهێڵراون تا له‌گه‌ڵ پرسیاره سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا وه‌ک تاک چالاکی بنووێنن و مه‌رگی کۆرپه زیندووه‌کانی ئه‌وان وه‌ک مه‌رگی تاکه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا چاوی لێبکرێت، گوومان و پرسیاره‌کانییان له نه‌بوونی، له خودا، گوومان و پرسیاره‌کانی تاکه‌کانی هه‌ڵه‌بجه خۆی بێت، ئه‌ی بۆچی له هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فانتازیادا جێگایه‌ک بۆ تێرامان و پرسیار و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی تاکگه‌راییانه‌ی ئه‌وان نامێنێته‌وه؟ بۆچی ده‌نگی هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیای پڕۆژه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ته‌نها یه‌ک ده‌نگه و جێگای هه‌مه‌ڕه‌نگی ده‌نگ و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی تیا نابێته‌وه
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی واقیع و هه‌ڵه‌بجه‌ی فه‌نتازیا
من له‌مڕۆوه خوازیاری دووباره‌دروستکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ئۆرگانیکم له نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیای کورد و هه‌له‌بجه‌ی ناو واقیعدا. په‌یوه‌ندییه‌ک که هیچ دابڕانێک له نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی فه‌نتازیا و واقیعدا نه‌مێنێت و ئه‌و پرۆسه‌ی له‌خۆنامۆبوونه‌ی که هه‌ڵه‌بجه له 16ی سێوه دووچاری بووه ، کۆتایی پێبێت. به کورتییه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ی واقیع ئه‌و به‌شه زیندووه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه که گازی کیمیاوی نه‌یکوشت و جیاوازه له‌و هه‌ڵه‌بجه خنکێنراوه‌ی ناو فه‌نتازیای کوردی که وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی زیندوو ڕاگیراوه، ئه‌وا دانه‌وه‌ی ده‌نگ به هه‌ڵه‌بجه‌ییه زیندووه‌کان به مه‌به‌ستی دروستکردنی دیالۆگێک له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ی تاکه یه‌کده‌نگی پڕۆژه‌ی سیاسی‌دا، ده‌کرێ کۆمه‌ڵیک درز بخاته ناو ئه‌م پڕۆژه سیاسیه‌وه که هه‌ڵه‌بجه زمانییه‌تی. بۆیه منیش له‌مڕۆوه، وه‌ک که‌س و کاری زیاتر له هه‌ژده ئازیزی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه، قه‌بری خاڵ و کوڕ و کچه‌کانی پوورم له‌م گۆڕستانه جه‌ماعییه‌ی ناو هه‌ڵه‌بجه‌ی فه‌نتازیا ده‌هێنمه ده‌ر و دوباره ڕوخساری زیندووی خۆیان له مه‌رگیاندا پێده‌به‌خشمه‌وه. ده‌نگی نه‌نکێک کاتێک که ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، له‌سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی ده‌یگووت:” ڕۆڵه خوای ئیستاکه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه گرتوو له ئێران‌دا، له خوای سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی من ناچێت”
خاڵێک که قه‌د نه‌یده‌زانی شیوعیبوون یانی چی، که‌چی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی مرد به حه‌مه شیوعی ناوی ده‌برا. ئاخر ئه‌و له‌شه‌ری ئاغا و جوتیاره‌کانی خورماڵدا، له ته‌نیشتی جوتیاره‌کانه‌وه ڕاده‌وه‌ستا.
کاتێک یه‌ک به‌یه‌کی قوربانییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگ و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی جیاوازانه‌ی خۆیانن، چی وا ده‌کات له مه‌رگیاندا و له هه‌له‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیای ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا هه‌ر هه‌موو هه‌له‌بجه‌ییه‌کان به یه‌کزمان ده‌په‌یڤن و بانگه‌وازمان ده‌که‌ن بۆ شه‌ڕ؟ تۆ بڵێی به‌غیلییان به‌و وه‌زعه بێت که ئێمه له دوای ئه‌وانه‌وه نه‌مردین و بانگمانکه‌ن تا هه‌مان چاره‌نووس به نسیبی ئێمه‌ش بێت؟من له‌مڕۆوه په‌یوه‌ندییه‌کی چالاکانه‌ی ئاخاوتنی زیندوو له نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیا و هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو واقیعدا دروستده‌که‌م. هێنده ڕێده‌ده‌م هه‌ڵه‌بجه‌ی ناو فه‌نتازیای کوردی وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی “نه‌ته‌وه”یی کاری بۆ بکرێت که مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌که‌ی کۆتایهێنان به پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌سازکردن بێت. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌شدایه که ڕوخساره تاکگه‌راییه‌کانی خزمه‌کانم له ناو یه‌کده‌موچاوی گه‌وره‌دا جێیانبێته‌وه. ئه‌گینا قوربانییه‌کانی من له هه‌ڵه‌بجه‌دا ،خاوه‌نی ده‌موچاوی تاکگه‌راییانه‌ی خۆیانن و وه‌ک هه‌موو تاکه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر زیندوو بوونایه، وه‌ک نه‌نکم و خاڵم،خاوه‌نی هه‌ڵوێستی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز ده‌بوون. چۆن خوای ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌وه‌گرتوو له ئێران‌دا گوومانێک لای نه‌نکم دروستده‌کات و به خوای سه‌ر به‌ماڵه‌که‌ی خۆی ناچووێنیت، هه‌رواش نه‌نکی ناو هه‌ڵه‌بجه‌ی فه‌نتازیای کوردی، نابێت هه‌ر بانگه‌وازمانکات بۆ شه‌ر و جێگایه‌ک بۆ گوومان و پرسیار و هه‌ڵوێسوه‌رگرتنێکی دیکه‌م لانه‌هێڵێته‌وه.
من تا هێنده‌ی نه‌نکی ناو هه‌ڵه‌بجه‌ی فه‌نتازیا خاوه‌نی زمانێکی میلیتاریستانه‌ی بێ پرسیار و بێ گوومانه‌و به زمانی که‌سێکی دی ده‌دوێ که هی ئه‌و نییه، ئه‌و نه‌نکه دێنمه‌وه ده‌ر و بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌که‌یم له لا نه‌شێوێت، ده‌یکه‌مه‌وه به نه‌نکی خۆم و ئه‌و مافه به که‌س ناده‌م به زمانی ئه‌وه‌وه بانگه‌وازی پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌سازیم بۆ بکات. هێنده‌یش نه‌نکی ناو فه‌نازیای کوردی خاوه‌ن گوتاری کۆتایهێنان به به پیشه‌سازی هه‌له‌بجه‌سازییه، خاوه‌نی ده‌موچاوی نه‌نکانه‌ی من نییه و مڵکی گشته. به‌لآم به‌وه‌ی تا ساته وه‌خته‌کانی ئێستامان، نه نه‌نکم و نه خاڵم و نه یه‌ک به‌یه‌کی ئازیزانی من له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کارده‌هێنرێن که قڵشته‌کانی نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی واقیع و هه‌ڵه‌بجه‌ی فه‌نتازیا گه‌وره‌تر بێت، پڕۆسه‌ی له‌خۆنامۆبوونی هه‌ڵه‌بجه درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات، بۆیه من ناچارم ، ته‌رمی قوربانییه‌کانی ئازیزانی خۆم له هه‌ڵه‌بجه‌ی فه‌نتازیادا بێنمه ده‌ر و بیانکه‌مه‌وه به ته‌نها که‌سی خۆم. ئه‌و که‌سانه‌ی له ناو هه‌ڵه‌بجه‌ی واقیعدا ده‌ژین و وه‌ک تاک،خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگ و هه‌ڵویستی جیاوازی خۆیانن، ته‌نانه‌ت له مه‌رگیشیاندا.