“دۆرکهایم ده‌یوت، کۆمه‌ڵگا له ڕێی ڕیتواڵه ئاینییه‌کانه‌وه، ده‌موچاوه کامۆفلاژکراوه‌که‌ی خۆی، ڕه‌نگکراوه‌که‌ی خۆی ده‌په‌رستێت. له چاخی ناسیۆنالیزمدا، کۆمه‌ڵگا زۆر ئازایانه و بێ په‌رده خۆی ده‌په‌رستێت و ده‌موچاوه ڕه‌نگکراوه‌که‌ی خۆی تووڕده‌داته سه‌ر مێز.”
ئێرنست گیڵنه‌ر
له زه‌مه‌نی ناسیۆنالیزمدا هیچ شتێک وه‌ک خۆی نییه، نه ئینسان و نه سروشتیش. ڕه‌نگه پڕۆسه‌ی له‌خۆنامۆبوونی ئینسان، له زه‌مه‌نی ناسیۆنالیزمدا، به‌رچاوترین و شاراوه‌ترین پڕۆسه‌کانی له‌خۆنامۆبوونی ئینسان بێت. به‌رچاو به‌و مانایه‌ی که ئاسان له گفتار و ڕه‌فتاری تاکه‌کاندا د‌رکی پێده‌کرێت وشاراوه‌یش وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ستنه‌که‌یت کردار و ڕه‌فتارێکی سه‌یر ئه‌نجامنه‌ده‌یت.
له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆماندا که بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد چاخه ئاڵتوونییه‌کانی خۆی تێده‌په‌رێنێ، دیاره ئه‌مه نه‌ک به مانای ئه‌وه‌ی که چاخی مافه مه‌ده‌نی و ئینسانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، به هه‌مان ئه‌ندازه ئاڵتوونییه، مێدیای کوردی پڕده‌بێت له سه‌رگوزشته و چیرۆکی سه‌یر و سه‌مه‌ر. به ڕاده‌یه‌ک که ئه‌گه‌ر به‌شێک له وتاره‌کانی وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر هه‌ر زمانێکی ئه‌وروپی، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه ناچارده‌کرێت ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه و هاوکاتیش ڕاپێچی دادگا بکرێت. به‌ڵام تراژیدیاکه کاتێک به چڵه‌پۆپه‌کانی خۆی ده‌گات، کاتێک ده‌ربڕین و سه‌رگوزشته چاپکراوه‌کان، له ڕۆژنامه‌ی پارتێکی وه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه بێته سه‌ر کاغه‌ز.
سه‌رنجدانێکی ڕۆژنامه‌ی “باسه‌ڕه” ی پارتی دیموکراتی کوردستان که له شارێکی له‌سه‌ر بۆمبدانراوی جه‌نگه ناسیونالیستییه‌کانی وه‌ک که‌رکوکدا ده‌رده‌چێت، کارێکی پێویسته.
باسه‌ڕه له لاپه‌ڕه یه‌کی ژ 44 ئاداری 2004دا، به مانشیتێکی گه‌وره ده‌نووسێت:” ئه‌مجاره برایه‌تیمان به ڕاستییه”. خوێنه‌ر تێده‌گات که ئه‌م برایه‌تییه ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌نجامی مۆرکردنی یاسای کاتی عێراقه. به‌ڵام له گۆشه‌ی خواره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌دا، خێرا خوێنه‌ر ڕووبه‌ڕوی ئه‌م برایه‌تییه گاڵتینییه ده‌بێته‌وه. سه‌رنجێکی ئه‌م برایه‌تییه ڕاسته‌قینه‌یه بده‌ن:” له دواین ڕۆژانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا، له هه‌ڵمه‌تێکی گه‌وره و گورجوگۆڵدا، باخچه‌کانی هوتێلی شیراتۆن ڕێکخران و ژماره‌یه‌ک دارخورمای گه‌وره له ناوچه‌کانی باشووری عێراقه‌و هێنران وله باخچه‌کانی نێو حه‌وشه‌ی هوتێله‌که‌دا نێژران. دارخورما هێمایه‌کی ژینگه‌ی عه‌ره‌ب و بیابانه، شیراتۆنیش گه‌وره‌ترین و تازه‌ترین هوتێلی پایته‌ختی کوردستانه. ڕه‌نگه هێنانی ئه‌و دارخورمایانه له لایه‌ن ئه‌و کۆمپانیا تورکییه‌ی هوتێله‌که ته‌واوده‌کات، له عه‌ره‌بستانه‌وه بۆ کوردستان که دوو که‌ش و دوو ژینگه‌ی جیاوازیان هه‌یه، به‌و مه‌به‌سته بێ که عێراق یه‌ک پارچه‌یه و نابێ به دوو. ڕژێمی سه‌دامیش به‌ر له ڕووخاندنی له چوارچێوه‌ی شاڵاوه‌کانی به‌عه‌ره‌بکردندا، شاڵاوێکی به عه‌ره‌بکردنی ژینگه‌ی که‌رکوکی به‌ڕێوه برد و به سه‌دان دارخورمای له که‌رکوکدا چاند. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شار که ژینگه‌یه‌کی سه‌داسه‌د کوردستانی هه‌یه، دارخورماکان وشکبوون”
به‌ڵام تێکسته‌که چه‌ند خاڵێکی سه‌یر له‌خۆده‌گرێت. ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی و که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌ی زیاتر، هیچ گرفتێکی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌ی تورکیدا نییه و هوتێله تازه و گه‌وره‌که‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ده‌داته ده‌ست سه‌رمایه‌ی تورکی، خاڵێک نییه جێی نه‌فره‌ت و غه‌زه‌بی ناسیونالیستانه‌ی نووسه‌ری تێکسته‌که بێت. به‌ڵام هه‌ر هه‌مان بزووتنه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج و سه‌رمایه‌یه‌کی تر، ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ ناسیونالیزمێکی ڕه‌قیبتردا، دارخورما و بیابانیش ده‌کاته پڕۆژه‌یه‌کی ناسیونالیستی، به‌ڵام به‌ڕاستی چ دیدێکی نه‌خۆش و چ ئینسانێکی له خۆ و له‌سروشت نامۆیه له پشت ئه‌م دێڕانه‌وه ده‌دوێ.
سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌م تێکسته ناوی هیچ قه‌ڵه‌مێکی له‌ژێردا نییه وبۆیه‌ش وه‌ک تێکستێکی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌که، ده‌کرێ چاوی لێبکرێت. بۆ ڕۆژنامه‌یه‌ک که له شارێکدا ده‌رده‌چیت و ئیمکانی پێدادانی قه‌ومی پرسیاری ئان و ساته، چۆن ده‌توانێ په‌یامی “ئه‌مجاره‌یان برایه‌تیمان به‌ڕاستییه” به هاوزمانانی خۆیی و دراوسێکانی بگه‌ێنێت.
به‌ڵام له زه‌مه‌نی ناسیونالیزمدا هه‌موو شتێک ڕیی تێده‌چێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به تێرۆرکردنی سروشتیش کۆتایی پێهاتووه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م زانسته نوێیه‌ی ناسیونالیزم که له‌مڕۆدا ڕه‌وتێکی به‌هێزی ناو ناسیونالیزمی کورده و ڕۆژانه به‌رهه‌مده‌هێنرێته‌وه، به‌ره و گه‌شه‌کردنێکی زیاتر بڕوات و قه‌مه و ته‌شوێبه‌ده‌سته‌کانی خۆی ئاشکرا بکات، ئه‌وا به‌رله‌وه‌ی سه‌حرا گڕتێبه‌ربات و په‌لکی دارخورما ببڕێته‌وه، سه‌ره‌تا ده‌بێ له‌و شوێنانه‌وه ده‌ستپێبکات که نزیکترن له خۆیه‌وه. وه‌ی به حاڵی کفری و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌گه‌رمه‌سێرانه‌ی تری کوردستان که دارخورما له‌به‌ر ماڵه‌کانیاندا ڕواوه.
هیتله‌ر به‌رله‌وه‌ی له کوشتنی جووه کانه‌وه ده‌ستپێبکات، ده‌بوایه ئه‌و گیاکه‌ڵه بیژوانه‌ی له‌ره‌گه‌وه ده‌ربێنایه که به دید و بۆچوونی ناسیونالیستی ئه‌و، له باخچه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا به‌هه‌ڵه ڕووابوون. کۆمۆنیسته‌کان، شۆڕشگێڕان و هۆمۆسێکسوال و ڕۆشنبیران، دورخورماکانی ناو ژینگه‌ی پاک و بێگه‌ردی ئه‌ڵمانیا بوون.
ئه‌گه‌رچی “بایۆلۆژی ڕه‌گه‌ز” ده‌مێکه ملی شکاوه و کریارێکی بۆ نییه له‌مڕۆی دنیادا و ڕاسیزمی نوێ له ژێر په‌رچه‌می جیاوازییه کولتورییه‌کاندا شوێنی “ره‌گه‌ز” ی بایۆلۆژی گرتۆته‌وه، به‌ڵام دارخورما و بیابان، ژینگه‌ی عه‌ره‌ب و کورد، بۆگه‌نی ڕاسیزمێکی لێدێت که سه‌د سال له دوای ڕاسیزمی “نوێ”وه‌یه. سه‌یریش ئه‌وه‌یه که له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو بۆگه‌ناوه‌دا که به ناوی سته‌می میللی له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ده‌نگهه‌ڵده‌بڕێت، که‌سێک نییه بڵێ، ده‌وڵه‌تێکی قه‌ومی دڵخوازی ناسیونالیزمی کورد ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه دامه‌زرێت، ئه‌وا تابلۆی ئه‌و دارخورمایانه‌ی که نیگارکێشێکی مه‌مله‌که‌تی “گوێزستان” کێشاویه‌تی، ده‌بێ له‌ژێرزه‌میندا بشاردرێته‌وه.