كاتێك یه‌كێك له‌گروپی كارمه‌ندانی خێرخوازی فه‌ڕه‌نسی سه‌ردانی یه‌كێك له‌قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌غدای كرد‌و له منداڵانی ئه‌وێی پرسی كه خه‌ونی گه‌وره‌بوونیان چییه‌و ئه‌و خه‌ونه‌یشیان به‌نیگارێك روونبكه‌نه‌وه، توووشی شۆكێكی گه‌وره بوو. به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌ده‌ست منداڵان كێشراوی هاته‌وه به‌رده‌ست. ئاخر هه‌موو منداڵه‌كانی پۆلێكی قوتابخانه‌یه‌ك له‌قوتابخانه‌كانی به‌غداد، یه‌ك وێنه‌یان كێشابوو: عه‌مو سه‌ددام.
ئه‌و پیاوه‌ی له‌ناو چاڵێكی جاڵجاڵۆكه‌دا دێته ده‌رو سه‌رجه‌می دنیا به‌گرتنی دووچاری شۆك ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌یه كه ملیۆنه‌ها چاڵی جاڵجاڵۆه‌یی له‌جه‌سته‌و رۆحی كۆمه‌ڵگایه‌كدا هه‌ڵكه‌ندووه. چاڵی جاڵجاڵۆكه‌یی ناو ناخی منداڵانی قوتابخانه‌كانی عیراق، به‌زه‌قی له‌تابلۆكانیاندا دیارن.
كاتێكیش ئه‌م ئینسانه وه‌ك كه‌سێكی له‌گۆڕه‌وه‌ده‌رهاتوو ده‌خرێته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی جیهان، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنی هه‌ر ئاوه‌ڵناوێكی تایبه‌ت بۆ وه‌سفكردنی توانا‌و نه‌تواناییه‌كانی ئه‌م پیاوه، هه‌ر وا كارێكی ئاسان نییه. به‌ڵام به‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق‌و میدیای جیهانی له‌سه‌دامیییان وه‌رگرتووه، ناته‌باییه به‌وێنه‌ی پیاوی ناو چاڵی جاڵجاڵۆكه‌ی تكریت، هه‌م خه‌ڵكی ئاسایی‌و هه‌میش نووسه‌رانێكی زۆر، له‌ناو تۆڕێكی گه‌وره‌یی جاڵجاڵۆكه‌یدا، قه‌ڵه‌مه‌كانیان‌و ده‌ربڕینه‌كانیان ده‌ئاڵۆسكێ‌و شتێكمان پێده‌ڵێن كه له‌باشترین حاڵه‌تدا، هه‌ست‌و نه‌ستێكی رووت له‌پشتییه‌وه راگیراوه. له‌هه‌ندێك جاریشدا، زۆرێك له‌قه‌ڵه‌مه‌كان، ئامانجدارانه ئه‌م وێنه سه‌رنجڕاكێشه‌یه‌ی ناو ته‌له‌فزیۆنه‌كان، له‌ناو ته‌مومژی “ترسنۆكبوون”ی كه‌سی ناو وێنه‌كه‌دا، به‌خه‌تێكی گه‌وره بۆ ئێمه ده‌نووسنه‌وه.
“ئه‌و پیاوه‌ی هه‌میشه ده‌مانچه‌كه‌ی به‌لاقه‌ده‌وه بوو، كه‌چی به‌خیلی كرد له‌نانی دوا فیشه‌كدا به‌خۆیه‌وه”، “پیاوه ترساوه‌كه‌ی كه له‌جرجی ناو ئاوده‌ستخانه‌و زێرابه‌كان ده‌چوو”، “ئافه‌رین بۆ ئه‌و ترسنۆكییه‌ت كه‌رێی نه‌دا خۆت بكوژیت”، “تۆ زۆر ترسنۆك بوویت، ده‌نا ده‌بوو ئه‌و سوكایه‌تییه قبوڵنه‌كه‌یت”. ئه‌مانه به‌شێكی كه‌م له‌و ده‌ربڕینانه‌ن كه سه‌رتاپای ئه‌و وتارانه ده‌گرێته‌وه كه‌مێدیای كوردی‌و عه‌ره‌بی له‌به‌رهه‌مهێناوه‌یدا شه‌ریكن. ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ترسنۆكییه، لیستی كرده‌وه‌كانی سه‌دام، له‌كوشتنی فڵانه سه‌ربازو به‌كارهێنانی گازی كیمیاوی‌و ئه‌نفال‌و سه‌رجه‌می تاوانه‌كانی سه‌ددام و جه‌نگه‌كانیدا، وه‌ك پێشه‌كییه‌كی كورتی كارنامه‌ی سه‌ددام له‌سه‌رجه‌می وتاره‌كاندا ئاماده‌ییه هه‌یه. واتا ترسنۆكییه‌ك كه وه‌ك سیفه‌تێك ده‌درێته پاڵ سه‌ددام، له‌پاڵ دژه‌وێنه‌ی ترسنۆكبووندا، له‌ڕێگه‌ی كرده‌وه سیاسیی‌و سه‌ربازییه‌كانییه‌وه، به‌به‌رچاوی خوێنه‌رانی وتاره‌كاندا، خۆیمان نیشانده‌دات.
به‌ڵام ئه‌م ره‌خنه‌یه له‌كوێی هه‌ڵوێستوه‌رگرتنه سیاسییه‌كاندا راده‌وه‌ستێت؟ به‌ترسنۆك‌و جرج له‌قه‌ڵه‌مدانی سه‌ددامی نووسه‌ران، ده‌یانه‌وێ بانگه‌وازی كام شوێنه‌مان بكه‌ن تا لێیه‌وه سه‌رنجێ له پیاوی ناو چاڵه جاڵجاڵۆكییه‌كه‌ی تكرین بده‌ین؟
ئه‌م وتاره به‌مه‌به‌ستی سه‌رنجدانێكی وردتره له‌ده‌سته‌واژه‌كانی ترسنۆكبوونی ئه‌و پیاوه‌ی له‌چاڵێكی تاریكه‌وه دێته ده‌رو ملیۆنه‌ها چاڵی تاریكی تری جاڵجاڵۆكه‌یی له‌شوێن خۆیه‌وه به‌جێدێڵێت.
كێن ئه‌وانه‌ی ترسنۆکی ده‌نێنه پاڵ سه‌ددام؟
به‌عس له‌عیراقدا به‌ته‌نها هێزێكی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی نییه كه‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵسوڕانی سیاسیه‌كه‌ی له‌جوگرافیای عیراقدایه. به‌ڵكو به‌عس په‌رچه‌مدارو ئاڵا هه‌ڵگری بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی دوای شكستی ناسریزمه. هه‌ر بۆیه‌ش كارێكی هێنده سه‌خت نییه كه ئه‌م بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌و رابه‌ره‌كانی جێی په‌سه‌ندو قبوڵنه‌كردنێكی فراوانی ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نه سیاسی‌و كلتوریانه‌ن كه‌قیبله‌نمای سیاسی‌یان رووی له‌مه‌ككه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌به.
كه‌وتنی په‌یكه‌ره‌كانی سه‌ددام و دواتریش گرتنی به‌رجه‌سته‌ترین سیمبوڵه‌كانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت خایه‌نیش بێت، گه‌وره‌ترین زه‌ربه له‌په‌یكه‌ره‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه سیاسییه كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌دات له‌هه‌ر شوێنێك بێت. تێزی ترسنۆكبوونی سه‌ددام له‌دوای ده‌ستگیركردنییه‌وه، له پله‌ی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان‌و ده‌ستگا مێدییاكه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌به‌وه دێته سه‌ر كاغه‌ز.
به‌ڵام وردبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له‌چه‌مكی “ترسنۆكبوون”ی سه‌ددام هێنده له‌گه‌وره‌كردن‌و به‌رزنرخاندنی ئه‌م كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌به‌وه ده‌ستپێده‌كات، هێنده ره‌خنه‌یه‌كی جدی نییه له‌خودی ناسیۆنالایزمی عه‌ره‌ب‌و كاسه‌تییه‌كانی.
ئه‌و جیهانبینییه‌ی له‌پشت چه‌مكی ترسنۆكبوونی سه‌ددامه‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه، چڵه‌پۆپه‌ی ره‌خنه‌كه‌ی له‌وه‌دا چڕ ده‌كاته‌وه كه خودی شه‌خسی سه‌ددام ده‌بوایه ئازایه‌تییه‌كی له‌راده‌به‌ری له‌خۆی نیشانبدایه تا ئه‌م شه‌رمه‌زارییه بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب تۆمار نه‌كات. ئه‌م چه‌مكی ترسنۆكبوونه‌وه‌ی سه‌ددام، به‌زمانێكی ساده‌تر دێته‌گۆ، كاتێك سه‌ددام حوسه‌یین قاره‌مانییه‌كی وای له‌خۆی نیشانبدایه‌وه‌و دوا فیشه‌كی ده‌مانچه‌كه‌ی به‌خۆوه بنایه. ئه‌و كات ئێمه خۆمان له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌یه‌كی له چه‌شنی ترسنۆكبوونی سه‌رۆكدا نه‌ده‌بینییه‌وه. به‌ڵكو شاهدی دووباره بینینه‌وه‌ی شانۆگه‌ری “شه‌هیدبوون”ی قاره‌مانئاسای كوڕه‌كانی سه‌ددامی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ردا ده‌بووین. واتا ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌پێی وایه سه‌ددام ترسنۆكانه خۆی ته‌سلیمده‌كات و ده‌گیرێت، پاساوی ئه‌و دڵشكاوییه شه‌خسی ناسیونالیسته‌ی خۆی ده‌داته‌وه كه‌چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌و له بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم بۆ خۆی خوڵقاندووه.
به‌ڵام به دیوێكی تریشدا، چه‌مكی ترسنۆكبوونی سه‌دام‌و ده‌مانچه بێده‌نگه‌ی كه‌مه‌ری، گێڕه‌وه‌ی چیرۆكی چاونه‌ترسییه‌كانی سه‌ركرده‌یه‌كه كه له‌ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵدا له‌سه‌ر شانۆی سیاسه‌تدا ئاماده‌یی هه‌یه. واتا ته‌واوی كرده‌وه‌كانی سه‌دام‌و جه‌نگه‌كانی، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی، هه‌موو ئه‌و رۆژه ره‌شانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌ددام‌و بزووتنه‌وه‌ی سیاسییه‌كه‌ی ئه‌ودا به‌سه‌ر خه‌ڵكی عیراقدا ده‌هێنرێت، نیشانه‌ی وێنه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی چاونه‌ترسه كه بۆ دیفاعكردن له‌یه‌كێتی خاكی عیراق‌و پاراستنی ده‌روازه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌ب، هه‌میشه به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌به‌وه بووه.
هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ربڕینێكی له‌چه‌شنی:” تۆ زۆر ترسنۆك بوویت، ده‌نا ده‌بوو ئه‌و سووكایه‌تییه قبوڵ نه‌كه‌یت” كه به زمانی كوردی دێته سه‌ر كاغه‌زو به ده‌سته‌واژه‌ی جۆرجۆری تری عه‌ره‌بی له‌سه‌دان وتاری تردا دێته‌وه نووسین، ره‌خنه‌گرتن نییه له‌یه‌كێك له‌جه‌للاده‌كانی سه‌ده‌ی بیست، به‌ڵكو گله‌یی‌و گازنده‌ی ناسیۆنالیستێكه تا قبوڵكردنی سوكایه‌تی شه‌خسی سه‌ددام بگۆڕێته‌وه به‌سه‌روه‌ریی‌و سه‌ربه‌رزییه‌كی بێ وێنه بۆ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب. واتا سه‌ددام، به‌به‌كار نه‌هێنانی ده‌مانچه‌كه‌ی قه‌دی، سوكایه‌تییه‌كی شه‌خسی بۆ خۆی‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی قبوڵكردو ده‌یتوانی وانه‌كات‌و ئه‌و مێژووه به شوێنێكی تردا به‌رێت، ئه‌گه‌ر فیشه‌كێكی به ته‌وقه‌سه‌ری خۆیه‌وه بنایه.
له سه‌ددامه‌وه بۆ میلۆسۆڤیج
به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه به‌رینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب نین كه له‌به‌خشینه‌وه‌ی شوناسی “ترسنۆكبوون”دا گۆرانیبێژی ئه‌م سروودی ناقاره‌مانبوونه‌ی سه‌ددامن، به‌ڵكو كارگێڕانی تری ناو كۆمه‌ڵگای عیراق شه‌ریكی وتنه‌وه‌ی ئه‌م سروودی ترسنۆكبوونه‌ی ئه‌ون.
گوێگرتن له‌ئاخاوتنی ساده‌ی ناو خه‌ڵك، بۆمان ده‌رده‌خات كه چه‌ند ئه‌م ئاخاوتنانه پڕ له‌سرووده‌كانی ترسنۆكبوونی سه‌ددامن. گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ده‌ستگیركردنی میلۆسۆڤیج و ئۆجه‌لان، به‌راوردكردن له‌نێوان ئه‌م رووخساره سیاسییه جیاوازانه‌ی بزووتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌كانی دنیادا، ئاماده‌ییه‌كی هه‌میشه‌یی ناو ئه‌م ئاخاوتنه‌ی شه‌قامی سیاسی ده‌روونی كۆمه‌ڵگایه.
سه‌ددام وه‌ك میلۆسۆڤیجیشی پێنه‌كراو “قاره‌مانانه” و” چاونه‌ترسانه” له‌رامبه‌ر جه‌للاده‌كه‌یدا رانه‌وه‌ستا، ئه‌و خودكوشی نه‌كردو زۆر بێده‌نگانه ته‌سلیم بوو. ئه‌و ترسا‌و تر بوو له‌جرجێكی تۆقیوی ناو زێرابه‌كان.
به‌ڵام بۆ ده‌بێ راوه‌ستانه‌وه‌ی میلۆسۆڤیچ له‌به‌رامبه‌ر حاكمانی ساڵۆنه‌كانی “هاگ”و مێدیاكاندا، به‌ئازایه‌تیی‌و چاونه‌ترسیی لێكبدرێته‌وه؟ كێن ئه‌وانه‌ی دڵشادن به‌ده‌مه‌وه‌رییه‌كانی میلۆسۆڤیچ‌و له‌كوێی هه‌ڵوسێتوه‌رگرتنه سیاسییه‌كاندا راده‌وه‌ستن؟ له‌ته‌نیشتی قوربانییه‌كانی ئه‌م جه‌للاده‌وه یان له‌پاڵ خودی جه‌للاددا؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه رۆشنن. “ئازایه‌تی”و “قاره‌مانانه” راوه‌ستانی میلۆسۆڤیچ، له‌مانا ساده‌كانی خۆیدا هیچ شتێك نییه جگه له‌ئینكاری‌و نه‌هیكردنه‌كانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌یه له‌هۆلۆكۆستی سێبرێنیكا، له‌بۆمبارانی شه‌وو رۆژه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی سه‌رایڤۆ. میلۆسۆڤیچ به‌م راوه‌ستانه “ئازایانه”ی خۆیه‌وه له‌به‌رانبه‌ر دادگای هاگدا، تف له ناوچه‌وانی قوربانییه‌كانی جه‌نگی باڵكان ده‌كات‌و بانگه‌وازی “ترسنۆكانه” ته‌سلیمبوونی سه‌ددامیش، له‌دوا ئه‌نجامه‌كانی خۆیدا، مۆری ته‌ئیددانه له‌و كارانه‌ی كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب له‌خوڵقادنیدا به‌رپرسیاره‌تی پله یه‌كی بووه. به‌دیوێكی تریشدا، به‌شوێن دروستكردنی قاره‌مان‌و شه‌هیده گه‌وره‌كانی ناسیۆنالیزمه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌و له‌شكره به‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه‌له‌به‌راوردكردنه‌كانیدا میلۆسۆڤیچ به‌ئازاتر له‌سه‌ددام داده‌نێن، به‌هه‌مان شێوه ته‌ئسیری ئه‌و كه‌ش‌و هه‌وا سیاسییه‌یه كه‌هه‌ژموونی سیاسییانه‌ی به‌هاو پێوه‌ره فیكرییه‌كانی ناسیۆنالیزم به‌رهه‌مهێناوه. به‌واتایه‌كی تر، ئه‌م ده‌ربڕینه جه‌ماوه‌رییانه‌ی سه‌ره‌وه له‌په‌یوه‌ند له‌چیرۆكی ئازایه‌تی میلۆسۆڤیچ‌و ترسنكۆبوونی سه‌ددامه‌وه، زاده‌ی به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی چیرۆك‌و ئه‌فسانه‌سازییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمن له‌په‌یوه‌ند به‌رۆڵ‌و جێگا‌و شوێنی تاك‌و سه‌ركرده‌وه له‌ناو كایه‌ی سیاسه‌تدا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب له‌گرتنی سه‌ددام و وێنه زه‌لیله‌كانی ئه‌ودا، كه‌رامه‌ت‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی بریندار ده‌كرێت‌و له‌دڵدانه‌وه‌ی خۆیدا به‌چه‌كاكه‌كانی “ترسنۆكبوونه‌وه” ده‌چێته وێزه‌ی تاوانباركردنی یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین فیگوره سیاسییه‌كانی خۆی‌و خوازیاری بینینی جه‌سته‌ی له‌خه‌ڵتاندا هه‌ڵكێشراوی ئه‌وه تا وه‌ك شه‌هیدێكی گه‌وره‌ی ناسیۆنالیزم نانووسی بكردایه، ئه‌ی بۆچی رووناكبیرانی كورد‌و قه‌له‌مبه‌ده‌سته‌كانی ئه‌وان كه‌قوربانی ئه‌م به‌عسیزمه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب بوون، هه‌ر هه‌مان گوتار دووباره ده‌كه‌نه‌وه. سه‌رنجێك له‌م ده‌ربڕینانه‌ی خواره‌وه بده‌نه‌وه.
“ئه‌و پیاوه‌ی هه‌میشه ده‌مانچه‌كه‌ی به‌لاقه‌ده‌وه بوو، كه‌چی به‌خیلی كرد له‌نانی دوا فیشه‌كیدا به‌خۆیه‌وه”، “پیاوه ترساوه‌كه‌ی كه له‌جرجی ناو ئاوده‌ستخانه‌و زێرابه‌كان ده‌چوو”، “ئافه‌رین بۆ ئه‌و ترسنۆكییه‌ت كه‌رێی نه‌دا خۆت بكوژیت”، “تۆ زۆر ترسنۆك بوویت، ده‌نا ده‌بوو ئه‌و سوكایه‌تییه قبوڵ نه‌كه‌یت”، ته‌واوی ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌سایته‌كانی ئینته‌رنێت رۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و جه‌ماوه‌ردا هێنراونه‌ته سه‌ر كاغه‌ز.
ده‌كرێ وێنه‌ی سه‌ددام به‌ده‌ست پزیشكێكی ئه‌مریكییه‌وه‌و سیمای ئه‌و له‌دوای ده‌ستگیركردنی، به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق‌و كوردستانی تووشی شۆكێكی گه‌وره كردبێت‌و به‌و وێنه‌یه رانه‌هاتبێتن كه‌مێدیاكان دایانه‌ده‌ر. هه‌ر بۆیه‌ش به‌شێوازێكی ته‌نزئامێزه‌وه ده‌یانه‌وێ بڵێین: تۆیه‌ك كه هێنده دڕنده‌و خوێن‌ڕێژ بوویت له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا، كه‌چی له‌واقیعدا هێنده بوده‌ڵه‌و ترسنۆك بوویت. به‌ڵام ئایا ئه‌مه هه‌ستی قوربانییه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو نییه كه له‌م ده‌ربڕینه‌دا دێته گۆ؟ قوربانییه‌ك كه خوازیاری دڵدانه‌وه‌ی خۆیه‌تی‌و پێی باشتره جه‌للاده‌كه‌ی له‌وێنه‌یه‌كدا ببینێت كه ئه‌م ده‌قی پێوه‌گرتووه‌و ئاماده نییه بیگۆڕێت تاك‌و ئازاری ویژدانی خۆی دۆزه‌خێكی بۆ دانه‌نێت به‌وه‌ی كه ئازیزانی خۆی به‌ده‌ست جه‌للادێكی ترسنۆكه‌وه، گیانییان له‌ده‌ست دا.
به‌بڕوای من، ئه‌گه‌ر جۆره ته‌نزێكی له‌مجۆره‌ش له‌پشت وێنه‌ی سه‌ددامی ترسنۆكه‌وه هه‌بێت، هه‌تا بڵێی ته‌نزێكی بێ تامه، ئاخر وێنه‌ی سه‌ددام له‌پاش ده‌ستگیركردنیشی، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ودا نییه كه‌ئێمه له‌عیراقدا بینیوومانه.
ده‌موچاوی سه‌ددام له‌به‌رده‌م منداڵانی سه‌ماكه‌ری ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایكبوونه‌كانی خۆیدا، زۆر جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌موو چاوی سه‌ددامی ناو چاڵه‌ی تكریدا نییه. په‌یكه‌ره‌كانی كه‌سه‌رتاپای شه‌قام‌و گۆڕه‌پانه‌كانی عیراقی پێ ده‌ڕازێنرێته‌وه‌و به‌ده‌ستی به‌تواناترین په‌یكه‌رتاشه‌کانی عیراق دروستكرا بوون‌و سه‌ددامێكی زیندووی دوای خه‌وتنی شه‌قامه‌كان بوون، هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌موچاوه‌كه‌ی ناو چاڵه‌كه‌ی تكریتدا نییه. ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌مووچاوی سه‌ددامی دوای ده‌ستگیركردن تووشی شۆكی ده‌كات‌و به ترسنۆك له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات، وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی به‌عسیزمی نه‌بینیوه. سه‌ددام به‌ر له‌وه‌ی سیما‌و ده‌موچاوێكی شه‌خسی بێت. سه‌ربازی سه‌یته‌ره‌كان بوو، ئاسایش بوو، راكردن به‌دوای نه‌وت‌و گازی مه‌مله‌كه‌ته‌كانی نه‌وت‌و گازدا بوو، سه‌ربازگه‌ی ئیجباری بوو، كارته‌كانی هه‌ڵبژاردن بوو تا به‌م هۆیه‌وه مووچه وه‌ربگیرێت، به‌رده كۆنكرێتییه گه‌وره‌كانی به‌رده‌می مدینه الالعاب بوو. ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌مووچاوی سه‌ددامی دوای ده‌ستگیركردن تووشی شۆكی ده‌كات‌و به‌ترسنۆك له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات، سه‌ددام و به‌عسیزم كورته‌ده‌كاته‌وه بۆ ده‌موچاوێك‌و ته‌واوی ده‌موچاوه تۆقێنه‌ره‌كانی دیكه‌ی سه‌ددام، وه‌لا ده‌نێت.
به‌ڵام ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی سه‌ره‌وه كه‌ئاماژه‌م پێكردون، له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكی “ساده” وه نه‌هاتوونه‌ته سه كاغه‌ز كه عاتیفه‌و هه‌ستی خۆ به‌قوربانی زانینی خۆی وایلێده‌كات به‌بێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌ری ببڕێت، به‌ڵكو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه، به‌ده‌ستی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی ناو رووناكبیری كوردی نووسراون.
چی واده‌كات ئه‌م “رووناك” بیرانه له‌به‌رهه‌مهێنانه‌ی وێنه‌کانی سه‌ددامی دوای ده‌ستگیرکردندا، تاکه وه‌سفێکی بۆ هه‌ڵده‌بژێرن که ترسنۆکییه”، ئه‌و سیسته‌مه فیکرییه‌ی له پشت به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌ددامی ترسنۆکی ناو وتاری به‌شێک له رووناکبیرانی کوردایه، هه‌ر هه‌مان ئه‌و سیسته‌مه فیكرییه كه له‌ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لاندا، شوناسه‌كانی ترسنۆكبوون به‌م سه‌ركرده ناسیۆنالیسته‌ی كورد ده‌به‌خشێت.
واتا ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه‌پایه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌ی چیرۆكی ترسنۆكبوونه‌كانی سه‌ددام‌و ئۆجه‌لان به‌رهه‌مده‌هێنێته‌وه، هه‌ر هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه‌ن كه ناسیۆنالیزم، ئه‌مجاره‌یان له‌دۆخی كوردییانه‌ی ئه‌ودا، بۆ سیاسه‌ت‌و تاك‌و سه‌ركرده له‌به‌رچاوگیراون.
ئه‌وه‌ی واده‌كات ئه‌م چیرۆكی به‌ترسنۆك له‌قه‌ڵه‌مدانه‌وه‌ی سه‌ددامی رووناكبیرانی كوردی، بڕژێته ناو هه‌ر هه‌مان گوتاری ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بییه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌خه دادڕینێكی نووسه‌رانی ئه‌و وتارانه‌دا كه تاسه‌ر ئێسقان دژی به‌عس‌و سیستمه فیكریه‌كه‌ی ئه‌ون، خاڵی ده‌ستپێكردنه له‌گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه كه‌ناسیۆنالیزم چوارچێوه‌ی بۆ داده‌نێت. ناسیۆنالیزم وه‌ك سیسته‌مێكی بیركردنه‌وه به‌بێ هیچ پاشگرێكی كوردی یان عه‌ره‌بی یان ئه‌ڵمانی.
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و ئه‌فسانه‌سازییه‌ی كه‌به‌هێزترین جومگه‌ی ناو گوتاری ناسیۆنالیزمه. له‌دوای گرتنی سه‌ددامه‌وه، هه‌مان شێوه ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و ئه‌فسانه‌ی كه له‌دوای گرتنی ئۆجه‌لانه‌وه ده‌سازێنرێت.
ئه‌گه‌ر تێزی ترسنۆكبوونی سه‌ركرده، له‌پاش به‌ره‌ڵاكردنی یه‌كه‌مین وێنه‌كانی ده‌ستگیركردنی رابه‌ر، لایه‌نگرانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له شۆكێكی گه‌وره‌دا راده‌گرێت‌و خوازیاری بینینی جه‌سته‌ی له‌خوێنهه‌ڵكێشراوی رابه‌ره‌كه‌یانن‌و به بۆمبارانی “ترسنۆكبوون” كاردانه‌وه‌یه‌كی ئایدۆلۆرژی له‌خۆیان نیشانده‌ده‌ن، ئه‌وا له‌پاش دامركاندانه‌وه‌ی كه‌فو كوڵی ئه‌م بۆمبارانه مێدیاییه، تۆپخانه‌ی ئه‌فسانه‌سازی ده‌كه‌وێته كار تاك‌و به‌جۆرێكی تر پاساوی وێنه‌ی سه‌ركرده‌ی گیراو بده‌نه‌وه.
وێنه‌ی ئۆجه‌لان به‌ده‌ستی جه‌ندرمه‌كانی میتی توركییه‌وه‌و خۆشه‌ویستی هه‌ڵڕشتنی ئه‌و بۆ توركیا، وه‌ك یه‌كێك له‌كۆمێنتاره سه‌ره‌تاییه‌كانی ئۆجه‌لان، ده‌كرێته ئه‌فسانه‌ی ده‌رزیلێدان‌و به‌نجكردنی ئه‌م دیله‌ی ده‌ستی جه‌ندرمه‌كانی تورك، واتا ئه‌وه خودی ئۆجه‌لان نییه كه له‌به‌رده‌م جه‌للاده‌كه‌یدا به‌م زمانه ده‌مكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه دوژمنه‌كانی ئۆجه‌لانن بۆ ریسواكردنی ئه‌و و به‌ترسنۆك له‌قه‌ڵه‌مدانی ئه‌و، ئه‌م سیناریۆیه‌یان بۆ داتاشیوه. ئه‌مڕۆ ئێمه به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رده‌م هه‌مان چیرۆكی ئه‌فسانه‌سازی دروستکردنداین كه‌بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب خه‌ریكییه‌تی. ئه‌و تیۆری پلانگێڕییانه‌ی كه سه‌رتاپای مێدیای عه‌ره‌بی پڕ كردووه‌و به‌شوێن دۆزینه‌وه‌و هێنانه‌وه‌ی پاساوێكی تره‌وه‌یه له‌به‌رده‌م كه‌وتنی یه‌كێك له‌رابه‌ره گه‌وره‌كانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ته‌نها گۆشه‌یه‌كی كه‌می ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌م كارخانه‌ی ئه‌فسانه‌سازییه‌ی ناسیۆنالیزمه.
ئه‌وه‌ی چیرۆكی گرتنی دوو سه‌ركرده‌ی ناسیۆنالیست، یه‌كێكیان له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیداو ئه‌وی دییان له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا ئاوێزانده‌كاته‌وه به‌یه‌ك‌و به‌هه‌مان شێواز كۆتایی پێده‌هێنرێت، هاوبه‌شبوونی ئه‌م سیسته‌مه فیكرییه كه‌داوی چیرۆكه‌كانی ئه‌م ده‌ستگیركردنه سیاسیانه ده‌چێنێت, هه‌ر بۆیه‌ش گوتاره سیاسییه‌كانیشیان زۆر ئاسان له‌پاڵ یه‌كدا جووتده‌بنه‌وه‌و زمانی ده‌ربڕینی په‌یامه‌كانییان به‌هه‌ر زمانێكی جیاواز بێت، له‌دوا ئه‌نجامه‌كانیدا، په‌یامێکی له‌یه‌كچوو راده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ر بۆیه‌ش بانگه‌وازی به‌شێك له‌رووناكبیرانی كورد‌و به‌خشینی شوناسی ترسنۆكبوون به‌سه‌ددام له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ئه‌كه‌ر هۆشیان خوازیاری ئه‌وه بن یاخود نا، ئاوێزانده‌بێته‌وه به‌و گوتاری ناسیۆنالیستییه‌ی كه ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب خوڵقێنه‌رێتی. خودی كۆمێدیاكه‌ش لێره‌دایه. ئه‌و كۆمێدیاییه‌ی كه له‌گه‌رمه‌ی شادی گرتن بۆ ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌جه‌للاده‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا، ئه‌م زه‌ماوه‌ندگرتنه بكه‌یته شینۆ له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بدا، به‌چیرۆكه‌كانی ترسنۆكبوونه‌وه، به‌م سینه‌كوتانه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌به‌وه په‌یوه‌ست بیت.