“
“با کوردستان پاک بکه‌ینه‌وه له زۆڵه کورد و دوژمنانی کورد، با ڕه‌گی ناپاکییان ببڕینه‌وه”، به‌شێکه له‌و په‌یامه ڕوون و بێ په‌رده‌یه‌ی گروپی “کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی ئه‌ی ڕه‌قیب” که وه‌ک ڕۆڵه ئه‌مه‌کدار و جگه‌رگۆشه ئازیزه‌کانی کوردستان نێت، له سایتی ناوبراوه‌وه ده‌نگهه‌ڵده‌بڕن. ئه‌م گروپه کێن، چه‌ند که‌سێکن، بۆچی کوردستان نێت په‌رۆشی گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه خوێنڕێژانه‌یه تاکو فراوانترین و زه‌قترین جێگای بڵاوکردنه‌وه‌یان پێببه‌خشێت، ده‌کرێ کۆمه‌ڵێک پرسیار بن.
ئه‌وه‌ی که بێده‌نگی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م گروپه‌دا هه‌ڵده‌بژێرێت به به‌هانه‌ی “گروپێکی بچکۆله”ی لاکه‌وته، به هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌دا ده‌چێت، نه‌ک له‌به‌ر گریمانی بچووکبوونی ئه‌م گروپه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌و ڕاستییه ساده‌یه‌ی که ئیتر پڕۆژه‌ی “ژێرده‌سته‌یی” خه‌ڵکی کوردستان، که‌ره‌سته‌یه‌کی ڕووتی ناسیونالیستی نییه بۆ مقاوه‌مه‌ت و وه‌ستانه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ناسیونالیزمی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا وه‌ک ئه‌و حه‌کایه‌ته‌ی که تا ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ کراوه، به‌ڵکو ژێرده‌سته‌یی خه‌ڵکی کوردستان له‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌دا، ده‌کرێته که‌ره‌سته‌ی پڕۆژه‌یه‌کی ڕاسیستی و فاشیستی.
ئه‌م گروپه و دیدی ئه‌و بۆ بنبڕکردن، ” با ڕه‌گی ناپاکیان ببڕینه‌وه”، هیچ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌دا که پاڵه‌وانی “دڵی تاریکی” جۆزیڤ کۆرنارد، “کۆرتز” له کۆتایی نامه زانستتیه‌که‌یدا ده‌رباره‌ی ئه‌رکه‌کانی شارستانێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر شانییه‌تی. ئه‌و په‌یامه‌ش له سێ وشه‌دا خۆی چڕده‌کاته‌وه؛ “Exterminate all the brutes “
ئه‌م وشانه، بناغه‌ی تێڕوانینی ڕاسیستانه‌ی پرۆژه‌ی کۆلۆنیالیزمه و تاکه دێڕی سه‌ر ئه‌و مه‌زاره ملیۆنییه‌ی کوشتاری ئه‌وروپای کۆلۆنیالیسته له کونج و که‌له‌به‌ره‌کانی دنیادا. به‌ڵام “کۆرتز”ی پاڵه‌وانی جۆزیڤ کۆرنارد، ته‌نها نه‌بوو بۆ درکاندنی تاکبڕکردنی ئه‌و شه‌یتانه‌ی له جیهانبینی ئه‌ودا جێی نه‌ده‌بویه‌وه، به‌ڵکو ئه‌م تێڕوانینه بۆ ئینسان، له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی ڕاسیستی ڕاوه‌ستا بوو که له ئه‌وروپای زه‌مه‌نی به‌ر له کۆلۆنیالیزمدا، بنه‌مایه‌کی به‌رینی هه‌بوو.
هه‌ر بۆیه‌ده‌ربڕینی ” با ڕه‌گی ناپاکیان ببڕینه‌وه” ته‌نها وته‌ی گروپێکی لاکه‌وته‌ی ناو شاره‌کانی کوردستان نییه. به‌ڵکو تێڕوانینێکه که له ناو گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی‌دا به هه‌موو گروپه جۆراوجۆره‌کانییه‌وه، ئاماده‌ییه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئه‌وه‌یشی ئه‌م تێڕوانینه له دیدی گروپێکی بچکۆله‌وه ده‌رده‌هێنێت و ده‌یکاته دیدێکی کۆمه‌ڵایه‌تی فراوانتر، بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسیۆنالیزمه له‌مڕۆدا. ئه‌م تێڕوانینه ڕاسیستییه هیچ کات به‌شێکی دانه‌بڕاو نه‌بووه له دیدی ناسیونالیزمی کورد، به‌ڵکو ده‌رفه‌تی ده‌رکه‌وتن و کۆمه‌ڵایه‌تیبوونی سنووردارکرابوو به‌و چوارچێوه سیاسییه‌وه‌ی که ئه‌م بزووتنه‌وه و حزبه‌کانی ئه‌و خۆیان تیا بینیوه‌ته‌وه.
ڕه‌نگه به‌راوردێکی نێوان گروپی موقته‌دا ئه‌لسه‌در و هێزه‌کانی دیکه ی ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی شیعه‌ی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م گروپه‌و بزووتنه‌وی گه‌وره‌ی ناسیۆنالیزمی کورد ڕۆشنبکاته‌وه. ئه‌و کاته زۆر ساده له بێده‌نگی ئه‌حزابی سیاسی کوردی و له‌شکره ڕووناکبیرییه‌که‌یی و ته‌نانه‌ت ئیفتیخاراته‌کانی “عومه‌ر فارش”ی کوردستان نێت تێده‌گه‌ین.
موقته‌دا و له‌شکری مه‌هدی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا ده‌که‌ونه جه‌نگ. باڵه جیاوازه‌کانی ناو ئه‌حزابی سیاسی شیعه له په‌رله‌ماندان. به‌ڕواڵه‌ت وا ده‌رده‌که‌وێت که موقته‌دا و له‌شکری مه‌هدی، که‌مایه‌تییه‌کی شه‌ڕفرۆشی دژی ئه‌مریکا بێت و به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گروپی خۆوه بن. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی موقته‌دا، چه‌ندین هه‌نگاو هێزه‌کانی تری شیعه له ئاستی سیاسه‌تدا، به تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر ڕه‌قیبه‌کانیاندا ده‌باته سه‌ر. ئاخر هه‌ردوولا، موقته‌دا و هێزه‌کانی دیکه‌ی شیعه‌ی عێراق، سه‌ر به هه‌مان بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تین.
گروپی “کۆمه‌ليی لاوانی ئه‌ی ڕه‌قیب”، قارچکێکی هه‌ڵتۆقیوی ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان نییه. له‌پاڵ هه‌ر هاتوهاوارێکی شه‌رمنۆکانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵیدا که ئه‌م ده‌نگه خۆی له‌ژێردا پێناسه‌ده‌کاته‌وه، هه‌ر چوونه پێشه‌وه‌یه‌کی ئه‌م گروپه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی له مه‌رامه سیاسییه‌کانی خۆی نزیکده‌خاته‌وه. ئه‌م گروپه به‌رله‌وه‌ی فشارێکی گه‌وره‌ی سیاسی بێت له ئاستی پراکتیکدا، فشارێکی سایکۆلۆژییه. واتا ئه‌م گروپه و ده‌یه‌ها گروپی دیکه که دێن و دروستده‌بن، کۆرپه به‌رهه‌قه‌کانی ناسیۆنالیزمی کوردن. قازانجه‌کانی ئه‌م ڕه‌وته بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی، له سه‌دان کاتیۆشا و ده‌بابه گرنگترن.
ئاخر له‌لایه‌که‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌توانێ بێبه‌ریبوونی خۆی له‌مانه ئاسان ڕابگه‌ێنێت، له لایه‌کی تریشه‌وه، هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌کانی ئه‌م گروپانه له باری سایکۆلۆژییه‌وه، ئه‌و مه‌رامه سیاسییه به‌دیدێنێت، که بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم تا ئێستا نه‌یتوانیوه، به‌ده‌ستی بێنێ. بۆمبه ئینسانییه‌کانی حه‌ماس، ته‌نها سه‌رکه‌وتنێکی سه‌ربازی ئه‌م گروپه فاشیستییه نییه، به‌ڵکو ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له ئاستێکی دی‌دا له‌به‌رانبه‌ر ئیسرائیل‌دا ڕاده‌گرێت. بانگه‌وازه ڕاسیستییه‌کانی کۆمه‌له‌ی لاوانی ئه‌ی ڕه‌قیب، خێر و به‌ره‌که‌تێکه و ده‌چێته کیسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆی ناسیۆنالیزمی کورده‌وه. به‌ڵام چه‌نده کاتیۆشا و بۆمبه ئینسانییه‌کانی حه‌ماس، قێزی ئینسانی ئه‌مڕۆ له سیاسه‌ت و کرده‌وه‌ی سیاسی ئاوا زیادده‌کات، ڕاسیزمی ئه‌م گروپه‌ش به هه‌مان شێوه.
به‌ڵام شه‌رمه‌زاری لێره‌دا له‌وه‌دا نییه که به‌ناوی سته‌می سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، بانگه‌وازی “بنبڕکردن”ی ئه‌وی دی بکه‌یت، به‌ڵکو شه‌رمه‌زارییه‌که له بێده‌نگی به‌شێکی زۆری ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رینه‌ی کوردیدایه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که مێژوویه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک ئاشنای له‌گه‌ڵ ڕاسیزمی ئه‌وروپادا هه‌یه و سه‌رگوزشته‌ی “سه‌ڕه‌شبوون” ی خۆیان له بڵندگۆیه‌کی ڕاسیستییه‌وه بیستووه. به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر ڕه‌فتاری ڕاسیستانه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیاندا، خه‌ریکی خه‌وه‌به‌ردینه‌ی خۆیانن.