” هه‌میشه هه‌ست به ئیحراجبوون ده‌که‌ین به‌رانبه‌ر به که‌سوکاری شه‌ڕی ناوخۆ یان شه‌ڕی خۆکوژی و له هه‌موو بۆنه‌یه‌کدا داوای لێبووردنیان لێده‌که‌ین و باشترین ڕێزگرتن و دڵنه‌وایش بۆ ئه‌وان، ئه‌وه‌یه ته‌بایی و یه‌کڕیزی پته‌وبکه‌ین”، ئه‌وه‌ی له‌م دێڕانه‌دا ده‌دوێ، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه له وته‌ی تایبه‌تی خۆیدا به‌بۆنه‌ی یادی 33ی ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌وه. (1)
له باری پراکتیکیشه‌وه، بۆ دووبا‌ره‌نه‌بوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، ده‌بێ ئه‌م باوه‌شبه‌یه‌ککردنه‌ی یه‌کێتی و پارتی به جۆرێک بێت، که زه‌ڕڕه‌یه‌ک له باڵانسی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی نێوانیان که ڕێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوانیان خوڵقاندویه‌تی، تێکنه‌چێت. بۆیه ده‌سه‌واژه‌ی له چه‌شنی:” شکستی یه‌کێتی، شکسته بۆ پارتی و هه‌موو گه‌لی کوردستان.”، ده‌بێته ده‌رخه‌ری ناوه‌ڕۆکی ئه‌و په‌یامه‌ی بارزانی به‌شوێنیه‌وه‌یه‌تی.
من گومانێکم نییه که هیچ مانایه‌کی ژێره‌وه‌یی له‌م ده‌ربڕینه‌ی بارزانیدا نییه. واتا ئه‌م قسانه، هێنده له دڵه‌وه‌ن، ناکرێ گومانێکی وا هه‌ڵبگرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌م دوو لایه‌نه له‌به‌رانبه‌ر جوڵه‌ی یه‌کدیدا هه‌یانه. ئاخر ئه‌گه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌لات به‌م شێوه‌یه‌ی که ڕێکه‌وتنی ستراتیژی خووڵقاندوویه‌تی ئه‌م سه‌روه‌ت وسامانه گه‌وره‌یه بخاته به‌رده‌ستییان، زه‌ربه‌خواردنی لایه‌نێکیان، زه‌ربه‌خواردنی ئه‌ویدیکه‌یشیانه.
به‌ڵام له پشت ئه‌م دێڕانه‌وه که به‌سه‌ره‌خۆشی و لێبووردن ده‌ستپێده‌کات، له ناوه‌رۆکدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی رووت ڕوو به خه‌ڵکی کوردستان ئاماده‌یی هه‌یه. ئاخر که‌سوکاری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌بێ دڵنیابکرێنه‌وه، که ئه‌گه‌ر ته‌بایی و یه‌کڕیزی نه‌پارێزین، ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌که و به‌سه‌رسه‌ریانه‌وه‌یه. به واتایه‌کی دی،ئه‌وه‌ی که ئاشتی پاراستووه، نه‌ک حیکمه‌تێکی ئاقڵانه و بڕوانه‌بوون به شه‌ڕه، به‌ڵکو خودی شه‌ڕ و تارماییه‌کانی ئه‌وه به‌سه‌رسه‌رمانه‌وه.
به‌ڵام خوێنی ڕژاو، نه‌ک هه‌ر خوڵقێنه‌ری ئاشتییه، به‌ڵکو هه‌ره‌شه‌یه‌کیشه بۆ پاراستن و چاوترساندنی هه‌ر که‌سێک که ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه بخاته ژێر پرسیاره‌وه. لێره‌دا ئیتر حه‌زکردن به شه‌ری ئه‌م دوو زلهێزه، خواستی من و خه‌ڵکی کوردستان نییه، به‌ڵکو قوربانییه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ به‌سه‌رسه‌رمانه‌وه‌ن تا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، که خه‌ڵکی کوردستان حه‌ڤده ساله به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ، ده‌بێ چه‌ندین ساڵی دیکه به‌رده‌وام بێت، ئه‌گینا شه‌ڕده‌که‌نه‌وه. ڕه‌نگه ئه‌م ڕاستییه له‌مرۆی کوردستاندا، له هه‌موو کاتێکی دی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. ئاخر کاتێک هاوڵاتیانی کوردستان ده‌لێن:” کوره ئاخر به‌یه‌که‌وه دابنیشن، له‌شه‌ڕکردنییان باشتره”، به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م ترسه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه له‌و تارماییه‌ی هه‌ستیپێده‌کرێت. که‌واته، شه‌ڕی ناوخۆ، نه‌ک هه‌ر به‌ره‌که‌تێک بوو بۆ ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵکو له ڕاستیدا، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونیشیدا، هیشتا ئه‌و به‌ره‌که‌ته‌یه که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان له ئێستا و ئاینده‌دا ده‌پارێزێت. لێره‌وه‌یه، ده‌کرێ شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ک وه‌ک ڕووداوێکی سه‌ر به نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو سه‌یر بکرێ، به‌ڵکو ڕووداوێکه تا ئێستاش، ئاینده‌مان ده‌ستنیشانده‌کات. هه‌ر بۆیه‌ش، سڵاوی بارزانی بۆ که‌س و کاری قوربانییه‌کان، به‌رله‌وه‌ی سڵاو و دڵدانه‌وه‌ی که‌سوکاره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆبێت، وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌کی تاڵی خه‌ڵکی کوردستانه که هه‌ر کۆششێک بۆ تێکدان و شکستپێهێنانی ئه‌م ستراتیژیه‌ی نێوانیان، له‌شکرێکی دیکه له زیندوانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌کاته قوربانیانی ئاینده‌یی له ئه‌گه‌ری پێکه‌وه هه‌ڵنه‌کردنی ئه‌م دوو هێزه‌دا. به واتایه‌کی دی، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بارزانی به‌رله‌وه‌ی ڕووی له ڕابردوو بێت، په‌یامێکه ڕیک ڕوو به ئه‌مڕۆ و ئاینده‌ی ئه‌و زیندووانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ هێشتاکه نه‌یکوشتوون.
(1) ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ژ 734ڕێکه‌وتی 3ی حوزه‌یرانی 2008 لا 1