دایكم له‌سه‌ر چرپاكه‌ی ڕاكشاوه
گوڵه‌كانی ناو ئینجانه‌ی سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره‌كه
به‌هارێكه و
له‌سه‌ر پێی ئینجانه‌ی به‌ستووی له‌سه‌رمادا هه‌ڵ له‌رزیوی
ئه‌م وه‌رزی سه‌هۆڵ به‌ندانه، قنج به پێوه ڕاوه‌ستاوه
دایكم
تا چاوی له‌ڕه‌نگی ئاڵ و واڵای
ئه‌م به‌هاره‌ی سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره بێت
هێزی دڵ و
هێزی گیان و
هێزی ئه‌ژنۆی
ده‌داته به‌ر، هێزی هه‌ڵبڕینی پێڵوو
ئه‌م به‌یانییه
ئه‌و پێڵووانه‌ی بۆ دوایین جار
په‌رده‌یان به‌ڕووی ڕووناكی په‌نجه‌ره‌دا دادایه‌وه
گوڵه‌كان
گوڵه‌كانی ناو ئینجانه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره
هه‌ر ئه‌و ساته
ڕه‌نگه‌كانیان هه‌ڵبزڕكا
لاسكه‌كانیان له‌سه‌رمادا كه‌وتنه له‌رزین
كاتێك دوو چاوی باده‌می
ڕاكشاوی سه‌ر چرپاكه، تروسكاییان لێبڕا
19970202
یۆتۆبۆری