19960905
یۆتۆبۆری
واپێنج ساڵه، كۆتره شینكه‌كانی قه‌ڵا
له‌ناو ده‌ستڕێژدا هه‌ڵده‌فڕن
له‌ژێر ده‌ستڕێژدا جووتده‌گرن
واپێنج ساڵه
سه‌ری بچكۆله‌ی كاسبووییان
گمه‌ی هیچ كه‌س نه‌بیستوویان
له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵده‌گرن
ڕۆژێك له‌به‌ر ته‌قه‌ی شادی ژنهێنانی میری گه‌ڕه‌ك
ڕۆژێك له‌به‌ر ته‌قه‌ی وه‌عدی پفدراوی
حاكمی شار
ڕۆژێك له‌به‌ر ته‌قه‌ی شه‌ڕی
دابه‌شكردنی كۆڵان و
دره‌خته‌كانی گڵكه‌ند و
عه‌ره‌به‌كانی شێخ ئه‌وڵا
به‌ڵام ڕۆژێك به‌یه‌كجاری، هه‌موو له‌شه‌قه‌ی باڵیان دا
ئێواره‌یه‌ك
له‌كه‌ناری ئه‌م ده‌ریایه چاوم گێرا
پۆلێك كۆتر به‌سه‌ر سه‌رمدا تێپه‌ڕین
ئاوڕیان نه له شه‌پۆل و
زه‌رده‌په‌ڕ و
باڵنده‌كانی سه‌ر كه‌نار نه‌دایه‌وه
پرسیار به‌رۆكی به‌رنه‌دام:
ئه‌م كۆترانه، بۆ هیچ كامیان نه‌نیشتنه‌وه؟!