ته‌نیایی
هه‌ر به‌ته‌نها له‌كونجی ماڵدا دانانیشێ
هه‌ر به‌ته‌نها، ده‌نگدانه‌وه‌ی بێده‌نگی خۆی
له‌چوار دیواری ژوورێكدا قه‌تیس ناكات
ڕه‌نگه به‌درێژی ساڵ وابێ
به‌ڵام ئه‌ویش
له‌ڕۆژژمێری ساڵیدا
تاكه ڕۆژێكی خۆی هه‌یه
بێته ده‌رێ و ده‌نگ هه‌ڵبڕێ
ئه‌ویش ئایاری خۆی هه‌یه
به‌ڵام بێده‌نگ
ئه‌ویش هه‌شتی مارسی هه‌یه
به‌ڵام بێ‌ڕه‌نگ.
ئه‌وه‌تانێ
وا ئه‌و كاته‌ی، هه‌رچی ڕۆح له‌به‌ری شاره
له‌ماڵه‌وه، خه‌نده و تیشك كوێ كردوونه‌وه و
به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك دانیشتوون
ئه‌وان یه‌ك یه‌ك دێنه ده‌رێ
خۆزگه مه‌سیح لێره بووایه
تا به‌چاوی خۆی قه‌تاری
خۆپیشاندانی بێده‌نگیی
پیره‌مێرد و
پیره‌ژنی ئه‌م ئێواره‌ی بدیتیایه
یول: جه‌ژنی کریسمیسه به زمانی سویدی
19951224
یۆتۆبۆری