هه‌ر ڕۆژه‌ی ئاڵایه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌کرێ
دیواری كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كمان
له‌دیواری به‌ر دووكانی، خۆشنووسه‌كانی شار ده‌چێت
شیعر نه‌بێ
جنێو و به‌ڵێن و چه‌ند ناو و
چه‌ندین ڕسته‌ی نه‌گۆڕراوی، تیا ده‌بینرێ
پیاوانی گه‌ڕه‌كمان
له‌كاتی گۆڕینی ئاڵادا
بۆ ڕۆژێك بێكاری هاوه‌ڵیان جێ‌دێڵن
ده‌ستیان له‌كارێكی یه‌كڕۆژه‌ی بێکرێ
گیر ده‌بێ
كاری ڕه‌نگكردنی ده‌رگای ماڵه‌كانیان
به‌و ڕه‌نگه‌ی كه له‌ڕه‌نگی ئاڵای هه‌ڵكراوی ئه‌مڕۆ ده‌چێ
ژووره‌كانی ناو ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كمان
كاریان به‌ڕه‌نگگۆڕینی ئاڵاكانه‌وه نییه
په‌نجه‌ره‌كانیش هه‌روه‌ها
زێرابه‌كانیش هه‌روه‌ها
ئه‌وان له‌په‌ڕینی ڕه‌نگی ژووره‌كان و
له‌ژه‌نگگرتنی ئاسنی په‌نجه‌ره‌كان و
له‌پۆله میشی سه‌ر كونی زێرابه‌كان ده‌پرسن
ئاڵاكان هه‌ر ڕه‌نگێك بن
په‌نجه‌ره‌كان، شووشه‌ی چاویان درز بردووه
دیواری ژووره‌كان، به‌ئاهی په‌نگخواردووی
ناو سینه ڕاكشاوه‌كانی ناویان
شه‌وان چاویان ده‌چێته خه‌و
گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان
هه‌ر ڕۆژه‌ی ئاڵایه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌كرێ
به‌ڵام:
په‌نجه‌ره‌كانمان ژه‌نگ ده‌یان خوات
دیواری ناو ژووره‌كانمان له‌بێڕه‌نگیدا ڕۆحده‌ده‌ن
زێرابه‌كانمان، له‌بۆگه‌نی ده‌می خۆیاندا كاس ده‌بن.
19960115
یۆتۆبۆری