هه‌موو سه‌ری ساڵێك
په‌ڕه‌كانی ته‌مه‌نم هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر هیوام كه‌می كردبوو
نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر سه‌رم داده‌نێم.
ئه‌گه‌ر یادم
ئازیزترین ئازیزانمی تیا كاڵ بوویته‌وه
به‌په‌نجه‌ی شیعری وه‌فا
سه‌ر له‌نوێ تۆخی ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مم باڵای كوتر بووبێ و
باڵای وشه‌ی له‌خۆی كورت تر
هه‌موو رۆژێك پێی ده‌نووسم:
ئه‌ی قه‌ڵه‌م؛ شه‌رم بتگرێ.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر
كوانوی خۆشه‌ویستیم سارد بووبێته‌وه
روو له‌كوێ كه‌م؟!
ئه‌وسا مه‌گه‌ر، ناوێكی تر
له‌ناوی هه‌موو شتێك بچێ
ئینسان نه‌بێ، بۆ خۆم بدۆزمه‌وه.
19951229
یۆتۆبۆری