ئه‌م گه‌ردوونه چه‌ند مه‌زنه
ئه‌مشه‌و له‌ناو تاكه په‌ڕه‌ی شیعرێكمدا
جێم كرده‌وه
ئه‌وه قه‌ڵه‌م، وا بێ پشوو
هه‌ر خولگه‌یه ده‌یكێشیت و
چی مانگ و ئه‌ستێره هه‌یه
به‌گه‌ردنیا هه‌ڵده‌واسێ و
به‌چاوی خۆشم ده‌بینم
چۆن مانگه‌كان، ئه‌ستێره‌كان
شه‌پۆلی تیشك ده‌بارێنن و
په‌ڕه‌م ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه.
ئای له‌م قه‌ڵه‌مه به‌دبه‌خته‌م
خۆ نازانێ
ئه‌و تابلۆیه‌ی ئه‌مشه‌و كێشای
خاڵێكی ڕه‌ش ده‌كه‌وێته ناوچاوانی
دڵۆپێك خوێن
ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌كێك له‌خولگه‌كانی
تۆپێك له‌گڕ
ده‌سووتێنێ په‌نجه‌كانی
كاتێك ئه‌ستێره‌ی زه‌وی خۆم
ده‌كێشێت و
ده‌یخاته سه‌ر خولگه‌یه‌كی
گه‌ردوونی ناو شیعره‌كانم.
19950720
یۆتۆبۆری