ئه‌م كه‌ناره
وا ئه‌مڕۆش هه‌ر چاوه‌ڕێیه
واخۆر ده‌گاته لای ده‌ریا و
پرچی زه‌ردی خۆی له‌سه‌ر ئاو
بۆ شه‌پۆلی په‌نجه بزێو، په‌خش ده‌كات
ئه‌م هاوینه، زه‌رده‌په‌ڕی ئێواره‌یه‌ك
ئه‌و دوو ئاشقه
خۆر و
شه‌پۆل و
نه‌وڕه‌سیان
له‌چپه و ماچ بێ به‌ش نه‌كرد.
ئه‌و ئێواره‌ی ئه‌وان نه‌یه‌ن
خۆر زۆر زووتر، له‌ئاسۆی ئه‌م ده‌ریایه‌دا
خۆی نوقم ده‌كات
شه‌پۆل جووڵه له‌خۆی ده‌بڕێ و
ده‌ست له‌ملانی تاشه به‌ردی كه‌نار ناكات
“با”ش له‌و دارستانه‌ی ئه‌وبه‌ر
كه‌س نازانێ، له‌ناو لق و په‌ل و پۆپدا
چۆن چۆنی خۆی حه‌شار ده‌دات
هه‌ر دوو هه‌نگاوی عاشق بێ و
ڕێی كه‌وێته ئه‌م لێواره
كه‌نار دیسان ده‌بزوێت و
تابلۆی خۆرنشینی ئه‌مڕۆ
پڕ ده‌بێ له ده‌نگی شه‌پۆل
له‌گڤه‌ی با
ژیان دیسان، وه‌كو ساتی خۆر هه‌ڵهاتن
دووباره وا ده‌ست پێده‌كات.
19951111
یۆتۆبۆری