دوو قاچم هه‌بوو، مین بردی
دوو ده‌ستی هه‌بوو، مین بردی
دارشه‌قه‌كه‌م، مین شكاندی
واقاچ و ده‌ستی گه‌ڕه‌كم
یان شاره‌كه‌م
یان وڵاتم، هه‌موو برا
ئاخر خۆ كه‌س به‌چاو نافڕێ
خۆ ده‌م نابێته هه‌نگاو و
خۆ سه‌ر نابێته په‌نجه‌ی پێ
ئه‌ی كارخانه‌ی دارشه‌قسازی
كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كم، كێ بیگێڕێ
19951120
یۆتۆبۆری