دیجله ده‌ڕوا و
له‌گه‌ڵ غه‌می وێستگاکانی سه‌ر ڕێگایدا
نامه‌یه‌كی زۆر نهێنی
له‌توێی شه‌پۆلیا داناوه
ماسیگرێک ده‌یگرێته‌وه
هه‌واڵی مه‌رگێكی تازه‌ی، ناوه‌خت خۆ به‌ماڵدا كردووی
خێزانێك ده‌خوێنێته‌وه
ئه‌ویش ناوێك ده‌نوسێت و
به‌و ئومێده‌ی كه پۆسته‌ی ئاو
هه‌واڵبه‌رێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمانێ
تیایدا نامه، وشه‌كانی ده‌پشكنرێ
گوێ له‌گۆرانی بێده‌نگی، كونجی ماڵه‌كان ده‌گیرێ
نامه ده‌ڕوا و
له ڕۆخی گشت شاره‌كاندا
هه‌ر كه‌سه و ناوی شیعرێكی له‌ده‌ستچووی خۆی
چیرۆكێكی، بێ سه‌رو شوێن كراوی خۆی
تیا ده‌نووسێ
به‌ڵام نامه چۆن بزانێ
كه ده‌گاته، زۆنگاوه‌كانی لای به‌سره
وه‌كو ئاوی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده
ئه‌ویش له‌تینوا ده‌خنكێ
وه‌كو ئاوی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده
چۆن دڵۆپێ ته‌راییان، له‌دڵ و هه‌ناویا نه‌هێشت
جه‌سته‌ی ئه‌م و ناوه‌كانیش
وه‌ك قامیشی ڕه‌ق هه‌ڵهاتووی
زۆنگاوه‌كانی به‌ر سه‌ر دێ.
19950712
یۆتۆبۆری