ئه‌مشه‌و، ئاسمانی ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌كه‌م
ئه‌و خه‌یاڵه‌ی له‌سه‌ردایه
هه‌رچی دره‌ختی بێ گه‌ڵا و
چی كۆڵانی، پڕ بێ ده‌نگی ناو شار هه‌یه
به په‌نجه‌ی به‌فر سپی كا
كه‌چی ئاسمانی خه‌یاڵم به‌ته‌مایه
له‌ناو باخچه و
كوچه‌و كۆڵانی شیعرێكدا
بۆ چاندنی، دره‌ختێكی هه‌میشه سه‌وز
پڕ كردنی، كۆڵانی بێ ده‌نگی له‌ده‌نگ
سپیایی له‌ڕووی كاغه‌زدا نه‌هێڵێت و
به‌په‌نجه‌ی حه‌رفی قه‌ڵه‌مم
ڕه‌ش ڕه‌شی كا.
19951118
یۆتۆبۆری