كێ دیویه‌تی
گۆڕستان هه‌بێ به‌ختیار بێ و
ته‌زووی شادی، به له‌شی رێبواردا بینێ
ئه‌مڕۆ من دیم
ئه‌وه‌تانێ، ئه‌وه مۆمی
تروسكه‌کزی ناو شووشه‌ی سه‌ر كێله‌كان
شه‌پۆلی نوور ده‌بارێنێ
ئه‌وه گوڵی ناو باخچه‌كه‌ی
بۆته فڵچه‌ی تابلۆكیش و
هه‌رێمی مه‌رگ، به‌سه‌دان ڕه‌نگی ئاڵ و گه‌ش
ده‌نه‌خشێنێ.
ئه‌مه گۆڕی (كارینا)یه
له‌دوای سه‌د به‌هاری ته‌مه‌ن
پاییزێك ته‌نیایی كوشتی.
ئه‌مه گۆڕی ئه‌نده‌رسۆنه
پاش حه‌فتا ساڵ ڕاوی ماسی
شان‌و په‌نجه نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ ئاودا
زستانێك شه‌پۆلێك هات و لێی تووڕه بوو
ده‌ستی گه‌یانده گه‌ردنی.
ئای سه‌د خۆزگه
مه‌رگی ئاوا:” ئیعدام كرا
زیندانێكی پیری دان له‌ده‌ممدا نه‌بوو
عومری ئه‌م گه‌نجه‌ی هه‌ڵلووشی
برسێتی ده‌وری ماڵی دان
تاكو مردن
كه‌ڵه‌گای شه‌ڕ، دایه به‌ر لمۆزی سووری”
له‌سه‌ر به‌رده‌نووسی گۆڕی هیچ كه‌سێكدا
نه‌بینرێت و
ئه‌و وشانه‌ش بۆ دوایین جار
ئاسه‌واریان كوێر بێته‌وه
تا هیچ نه‌بێ
دڵی رێبوارانی سه‌ر ڕێی گۆڕستانیش
غه‌م نه‌یگرێ و
وشه‌ی شادی چه‌ند ساڵ ونبووی
شیعری نووسراوی سه‌ر كێل و مه‌زاره‌كان
دووباره بپوشكێته‌وه
19950502
یۆتۆبۆری