واچه‌ند وه‌خته
من‌و بێ‌کاری بووینه‌ته دوو هاوه‌ڵی له‌یه‌ك نزیك
شه‌وان دره‌نگ
له‌گه‌ڵ خۆمدا دێته جێگا و
له‌گه‌ڵ خۆمدا خه‌و ده‌بینی و
به‌یانیانیش هه‌ر له‌گه‌ڵ خۆم
له‌سه‌ر مێزی نان خواردنه‌كه‌م، به‌رامبه‌رم داده‌نیشێ.
له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی شیعر نووسین
لێم ده‌بێته
كلیلی وشه‌ی ئه‌و ساته و
ده‌می باڵنده‌ی خه‌یاڵم تووند ده‌به‌ستێ.
له‌گه‌ڵ خۆمدا دێته بازاڕ
كێشم ده‌كات
ده‌مبات، ده‌مبات
چی دووكانی
ده‌ستی دووی گه‌وره و بچووكی ناو شار هه‌یه
نیشانم ده‌دا و
ده‌مگێڕێ
كه‌چی كاتێك
سه‌رنجم له‌سه‌ر چاكه‌تی
دووكانێکی پۆشته و په‌رداخی بازاڕدا هه‌ڵده‌نیشێ
به گوێچكه‌مدا ده‌چرپێنێ و
سووك پێم ده‌ڵێ:
هه‌تاكو منت له‌گه‌ڵ بم
ئه‌م شوێنانه، بۆ تۆ ناشێ.
19941231
یۆتۆبۆری