بۆ ئه‌و تفه‌نگانه‌ی:
له بێده‌نگیاندا، گۆرانییه‌كانی باوكمیان كوشت
له‌ده‌نگ هه‌ڵبڕینیاندا
ناونیشانێكی تریان پێدا
باوكم؛
خشتبڕی هه‌موو كووره‌كانی شار بوو
ڕێی قلیاسان
زیخ و چه‌وی كه‌ناری چه‌م
ته‌نانه‌ت له‌شكری مێشووله‌كانی ئاڵیشه‌ش
ده‌یناسن.
باوكم، له‌ناو پیاوه‌كانی شاردا بێ ناوه
گه‌رچی له‌مه‌له‌فه‌كانی دائیره‌ی نفوسدا، ناوی هه‌یه.
به‌ڵام شوێنی په‌نجه‌كانی
به‌دیكۆری تاقه‌كان و
په‌نجه‌ره‌ی چه‌ندین ماڵانی شاره‌وه‌یه
ئه‌و ماڵانه‌ی باوكم ناونیشانی پێ به‌خشین:
“چاوه‌ڕێتم، له‌نزیكی ئه‌و ماڵه‌دا
كه‌دیكۆری تارمه‌كه‌یان، خشتی سووره”
ئه‌و ماڵانه‌ی تیایدا باوكم كرێچی بوو
بێ باخچه بوون.
له‌كاتێكدا
ئه‌و به‌بێ گوڵ و ڕێحانه
نه‌ی ده‌كرد ساتێك هه‌ڵبكا.
ده‌یزانی
گه‌ر ئاوێنه ده‌ستی تیشكی هه‌تاو نه‌گرێ و
نه‌یگه‌یه‌نێته كونجی ژوور
ئه‌و خۆره‌تاوه ناچاره تا ئێواره
له‌و دیو دیواری حه‌وشه‌وه چاوه‌ڕوان بێ
بۆیه‌ش شه‌وان به‌ر له‌نووستن
نه‌كا دیوار، له‌نه‌بوونی سه‌وزاییدا
سپیایی چاوانیان دابێ
به‌گۆرانی تاڤگه‌یه‌ك و
ده‌شتێكی پڕ له‌گوڵاڵه و
په‌لكه ڕه‌نگینه‌ی به‌هاری، ده‌هێنایه ناو كونجی ماڵ.
باوکم چه‌ندین ناوی هه‌یه
به‌قه‌د ناوی ئه‌و كارانه‌ی سه‌رده‌مانێك هاوڕێی ئه‌و بوون
ئه‌گه‌ر كاری تازه‌تریش له‌شاردا خۆی بناسێنێ
ئه‌و كات ماڵمان
ناونیشانێكی تازه‌تر دیسان بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێ.
به‌ڵام نا
وا دوا كاری ئه‌و
بووه ناوی دووه‌می و
ئه‌دره‌سی نوێی باوكم
پیره‌مێرد گوڵه به‌ڕۆژه فرۆشه‌كه‌ی نزیك گاوران .
ئه‌م پیره‌مێرده، له‌ماڵه یه‌ك هۆده‌كه‌یا
خه‌ونی ورد و
خه‌ونی گه‌وره‌تر له‌خه‌ونی ژووره تاقانه‌كه‌ی هه‌یه
خه‌ونێك
سنووری ده‌رگای حه‌وشه ده‌به‌زێنێ و
له‌سه‌ر شۆسته‌كه‌ی به‌رده‌رگا
یه‌ك یه‌كی كۆڵان و
شه‌قامی گه‌ڕه‌كیش ده‌بینی و
دواتر شار و زۆر جێگای تر
ئه‌و خه‌ونانه زۆر دوور نه‌بوون
ته‌نهاش نه‌بوون
به‌ڵام ده‌ستڕێژ، تان و پۆی خه‌ونه‌كانی ده‌ئاڵۆزكاند
درزی په‌نجه‌ره‌كانی زیاتر ده‌كرد
ئایه‌ته‌ل كورسیش ده‌هات و
به‌رماڵه‌كه‌ی پێ ڕاده‌خست:”ڕۆڵه، خاوه‌نی چه‌که‌كانتان كوێر بێ!”
به‌ڵام خوا، له زمانی ئایه‌ته‌كانی جوانی نه‌ده‌گه‌یی
بۆیه‌ش باوكم
له‌ته‌عزیه‌كاندا بێده‌نگ داده‌نیشت
بێ ده‌نگ ده‌گریا
له‌هه‌مووی سه‌یرتر، دیواره‌كان له‌به‌ر نه‌بوونی هه‌تاو و
سه‌فه‌ر كردنی گۆرانییه‌کانی باوكم
زه‌ردتر ده‌بوون.
چه‌ند وه‌خته، به‌دوا ئه‌دره‌سی ئه‌ودا
هه‌ر نامه ده‌نووسم
ڕسته‌كان به‌ته‌نها، دوا داوام هه‌ڵده‌گرن:
“بابه گیان، یه‌ك گۆرانیم بۆ رزگار كه”
ئه‌زانم رۆژێک دێت
گۆرانی و
هه‌نگاوی و
ژووره‌كه‌ی
ده‌بنه هه‌واڵێكی كورتی
قسه‌ی ژنانی به‌ر ده‌رگا و
پیاوانی به‌ر دوكان
نامه‌یشم دێته‌وه بێ ئاواز.
ئێستا ماڵه‌كه‌ی،
ناونیشانی كه‌سێكی كه‌ی گرتۆته خۆ
سندووقی بوراقه‌كه‌ی، ده‌ستێكی تر
دوا نامه‌شی، ناونیشانێكی تازه‌تر:
” ئه‌گه‌ر كاغه‌زت بۆ ناردم
به‌م ئه‌دره‌سه ڕه‌وانه‌ی كه
شاری سنه
خیابانی فرح
به‌ده‌ستی پیره‌مێرد چایچییه‌كه
به‌ڵام خه‌یاڵی گۆرانی، له‌سه‌ر ده‌ركه!”
19960219
یۆتۆبۆری