ئای به‌ر له تۆ من چۆنی بووم
ئه‌وه وێنه‌كانی دوێنێم، هێشتا ماون
ئه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگم
له‌كۆڵانی ناڕه‌زایی و
له‌شه‌قامی “نه‌ء” ه‌كاندا
چۆن وه‌ستابوو
هیچ نه‌بێ چاوم ده‌یزانی
تیله‌ی ڕقی له‌كێ بگرێ و
نیگای حه‌ز و خۆشه‌ویستیش
بدا به‌كێ؟
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
هه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌م
نه با كۆرپه‌ی وشه‌كانی به‌لادابێن
له‌بازاڕی هه‌رزانترین شوێنه‌كانی نانی شاردا
له‌سه‌ره‌دا
له‌گه‌ڵ غه‌می ته‌نها خۆیدا
به‌بێ ده‌نگی ڕاده‌وه‌ستێ.
ئه‌وه‌ش عیشقی دڵداره‌كه‌م
كه بڕیار بوو بۆ ساتێكیش
ڕوو له‌م عاشقه ڕووته‌ڵه‌ی خۆی وه‌رنه‌گێڕێ
ئه‌ویش ئه‌مڕۆ
له‌بازاڕی هه‌رزانترین عیشقه‌كانی دڵی شاردا
له‌سه‌ره‌دا بۆی وه‌ستاون و
هه‌ر به‌به‌رچاوی خۆمه‌وه
ماچی مردوو
به‌نانده‌زانم، ده‌فرۆشێ.
19960201
یۆتۆبۆری