به شوێن شیعرێکی مه‌جیدی نه‌فیسیدا که له همبستگی ژماره 44 بڵاوکراوه‌ته‌وه
كه منداڵ بووم
سه‌ر ته‌پۆلكه‌ی ئاشی گاوران
ده‌بووه جێگای یاری و به‌زمی، منداڵه‌كانی گه‌ڕه‌كمان
زۆر چێشته‌نگاو
له‌چێشتخانه‌ی “چیشته قولێ”ی ئه‌و ئاشه‌دا
خواردنی خۆش و بێ خوێمان دروست ده‌كرد، بۆ هه‌موومان.
من ته‌ماته و سه‌لكه پیازێكم ده‌هێنا
یه‌كێكی تر، كه‌وچێكێك ڕۆن
ئه‌وی تر دوو نانی تیری و
ئه‌می تر، قاپێكی فافۆن
كاتێك خواردن پێ ده‌گه‌یی
به‌چوار مشقی
هه‌ر له‌سه‌ر سفره‌ی گڵ و به‌رد
خواردنمان دابه‌ش ده‌كرد و
هه‌ریه‌ك به‌شی خۆی به‌رده‌كه‌وت.
ئای چه‌ند سه‌یره
بێ ئه‌وه‌ی خۆشمان بزانین، كه وابووین
ئه‌و كاتانه،
هه‌ر هه‌موومان، كۆمۆنیست بووین.
19930707
یۆتۆبۆری