ده‌كرێ بێكاری بێته ماڵم و
تا چه‌ند وه‌ختێك تیای دانیشێ
ته‌نیایش هه‌روه‌ها
به‌ڵام ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ی شیعر ده‌ڵێ: چاوه‌ڕێم به، من ئه‌مشه‌و دێم
گریانیش ئه‌و وه‌خته‌ی
ڕه‌نگه هیچ په‌نجه‌ره‌یه‌ك نه‌بێ
به‌ڕووی ئاسۆی ئارامیمدا بكرێته‌وه
خۆ بۆ عیشق
نه خاوه‌ن ماڵم و
نه‌ماڵیشم ده‌رگای هه‌یه
نه‌په‌نجه‌ره.
به‌ڵام گه‌ر غوربه‌ت بێ و
به‌ده‌سته‌كانی تووند ده‌رگام بكوتێ و
بقیژێنێ و دراوسێشم بێنێته سه‌ر
ئه‌و كات خۆم ،قه‌ڵه‌مم،ژووره‌كان
ده‌بینه زینده‌وه‌ری بێ گوێ و
هه‌موو ده‌بینه، ده‌رگای ئاسنین و
په‌نجه‌ره‌ی توند كڵومدراو
19951229
یۆتۆبۆری