له‌كوردستان له‌دایك بوویت
له مۆسكۆدا قاچه‌كانت هه‌نگاو فێر بوون
له‌گۆنتبرگ لێوه‌كانت، گووڵی وشه‌ی
زمانێكی دیكه‌یان گرت
منداڵانی ناو كه‌مپه‌كان هاوڕێی تۆ بوون
كه‌چی هیچیان بۆ مانگێكیش، له‌لات نه‌بوون
ناوه‌كانیانت یاد نییه
به‌ڵام وشه‌ی ماڵئاوایی ، به‌چه‌ند زمانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ
چ زوو فێر بوویت؟!
من بزانم، هێشتا زۆر جێگای تر ماون
هێشتا زۆر كه‌مپی تر ماون
ده‌م و چاوی وشه‌ی ئه‌مڕۆی، به‌رپرسیاری كه‌مپه‌كه‌مان
وای پێ وتم
هۆ كیژۆڵه وردیله‌كه‌م!
هێشتا ناونیشانت ونه.
وا ئه‌مجاره‌ش
له‌م مه‌ڵه‌به‌نده هه‌ڵتده‌بڕن
كاتێك پرسیاری وه‌ستاوی
سه‌ر سنوورێكی دیكه دێ و
لێت ده‌پرسێ: له‌كوێوه دێی
بۆ كوێ ده‌چی
ناوی چه‌ند مه‌ڵبه‌ند ده‌بژێری
مار و په‌یژه‌ی چه‌ند ڕێگایان نیشان ده‌ده‌ی
به‌زمانی نیوه ناچڵی تازه فێربووی
كام مه‌ڵبه‌نده
هه‌ستی خۆتیان بۆ ده‌رده‌بڕی؟!
19930927
یۆتو‌بۆری