سێ ساڵ و چه‌ند مانگ و چه‌ند رۆژه
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ت
ڕۆژانی پاییزی
باخچه‌كه‌ی به‌رده‌می ئاپارتمان ده‌ژمێرێ.
بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت
له‌ڕازی زه‌ردبوونی گووڵی ناو
ئینجانه‌ی بالكۆنت بپرسێ و
هیچ نه‌بێ
هه‌ر رۆژێ مردنی گوڵه‌كان تۆمار كا و
بۆ یادی مه‌رگی گوڵ
بۆ یادی مه‌رگی بۆن، یادگارێك جێ بهێڵێ.
سێ ساڵ و چه‌ند مانگ و چه‌ند ڕۆژه
له‌درزی په‌نجه‌ره و ده‌رگاكه‌ی ماڵته‌وه
زریانی بۆگه‌نێك هه‌ڵده‌كات
لووتی با و
كه‌نیسه و
شه‌قامیش پڕ ده‌كات
بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت
له‌په‌ڕه‌ی ده‌فته‌ری ئینساندا
بۆ یادی مه‌رگی لووت
بۆ یادی مه‌رگی هه‌ست
پرسیارێك جێبێڵێ.
سێ ساڵ و چه‌ند مانگ و چه‌ند ڕۆژه
دایكێكی به‌وه‌فا و دڵسۆزی
هه‌زاران كۆرپه‌ی كرم، له له‌شتا گه‌وره بوون
گشت شه‌وێك له‌مه‌مك و
ناو سنگ و
ناو چاوتا
به‌بێ ده‌نگ، ڕاده‌كێشین و ده‌نوون
بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بێت
له جه‌ژنی له‌دایكبوونیاندا
له‌پرسه‌ی مه‌رگیاندا
بۆ خوشك و
بۆ برا و
بۆ دایكی كرمه‌كان
یاداشتێك جێبێڵێ.
له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (8)ی 1993دا ته‌رمی پیرێژنێكی سویدی دۆزرایه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، كه‌سێ ساڵ‌و نیو زیاتر بوو مردبوو، ئه‌م شیعره بۆ ئه‌و پیرێژنه نووسراوه.
19931004
یۆتۆبۆری