ئای له‌م سه‌ره داماوه‌ی من
هه‌تا دوێنێ ژێر پێستی ئه‌و
خه‌ونه‌كانی ژووری سه‌ری
گۆرانی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی ناو، گه‌رووی ئاهه‌نگی خه‌یاڵی
بووبوونه تاوانبارێكی
ناو هۆڵی یاسای قه‌ده‌غه و
به‌ده‌ستی چه‌نده‌ها پرسیار
گشت جه‌سته‌یان ده‌پشكنرا.
ئه‌مڕۆ تفێكی قژ زه‌رد و
مۆڕه‌ی ده‌ستێكی چاو شین هات
ڕووگه‌ی نیشانه‌ی پرسیاریان
له‌جیهانی ناو سه‌رمه‌وه
گواسته‌وه بۆ، ڕووی سه‌ره‌وه‌ی پێستی سه‌رم
ئه‌مجاره‌یان له‌م مه‌ڵبه‌نده
ڕه‌شی قژم
بوو به‌نیشانه‌ی سه‌ر سووڕمان!!
19930210
یۆتۆبۆری