ئه‌م شه‌و به‌م شه‌وی یه‌ڵدایه
باڵای ڕه‌شی تاریكایه‌كی زۆر درێژ
گیراوه به‌باڵای ده‌شتدا
ڕه‌شه‌باش وا دوا هه‌ناسه‌ی
به‌خه‌ربوونی هه‌ڵمژی و نه‌یدایه‌وه
سه‌ری ماندویشی نایه سه‌ر، دووندی سپی ئه‌ودیو كه‌ژدا.
هه‌واڵێكی سه‌رما بردوو
سه‌رتاپا له‌ئاو هه‌ڵكشاو
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌م شه‌وه‌وه
له (بازیان)ه‌وه تا ئێره
به‌ڕێكه‌وتوو
واگه‌یشتۆته به‌ر په‌نجه‌ره‌ی نایلۆنی چادری ماڵم.
من له‌ڕووناكایی چاوی هه‌وره بروسكه‌ی ئه‌و شه‌وه‌وه
من له‌بێخدا ده‌ركێشرانی
دوو په‌لی زۆر زۆر به‌هێزی چادری یوئێنی ماڵم
زانیم چه‌نده كاره‌ساتی
شه‌پۆلی كوێری لافاوی ئه‌و پێده‌شت و بنارانه
ده‌بنه هاوڕێی
مه‌رگه‌ساتی ئاواره‌ییم
من ئاوی لافاو پێی وتم:
ئه‌گه‌ر باڵای هێڵی سی و شه‌ش
تا سی و چوار درێژكه‌نه‌وه
بۆ من هیچ له‌كار ناگۆڕێ
هێنده نه‌بێ
كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی، سه‌براو شاتیلای كوردستان
زیاتر ده‌بێ، پانتر ده‌بێ.
19911222
سلێمانی