شیعرێك هه‌ڵه‌بجه‌ی زامداری
بۆ یه‌ك دوو شه‌وێك گرته خۆ
له‌ناو هۆده‌ی ماڵی دڵیا
جێگه‌ی بۆ گرت
له‌سه‌ر ناسكترین بڕگه‌ی
جێی بۆ ڕاخست
به په‌لكه ڕه‌نگینه‌ی وشه‌ی
ژووره‌كه‌ی بۆ چراخان كرد
به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سته‌زمان
ساتێكیش ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت
چونكه كاتێك كه ده‌یپرسی كام ده‌سته بوو
ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی
به‌ڕووی گازی هه‌وا كوژدا، خسته سه‌ر پشت
شیعری نازدار
نه‌ك وه‌ڵامی نه‌ده‌داوه
به‌ڵكه خۆشی لێ كه‌ڕ ده‌كرد!!
19920816
مۆسکۆ