كۆمیدیای ئینسانیی
ئاخ‌و سه‌د ئاخ
ئه‌ی شیعری باڵ په‌پووله‌یی!
ئه‌ی شیعری پشت، باریك وه‌ك تاڵی ئاوریشم
بڕیار نه‌بوو
ئه‌م به‌ژنه ناسك و نازداره‌ت
به‌كۆڵی شاخی كاره‌سات
به‌ده‌ریای فرمێسكی شه‌ڕ و
به‌ئاسمانی پڕ حه‌سره‌تی
منداڵانی بێ دایك و باوك
بچه‌مێت و
تۆ مامه خه‌مه‌ی ئازار بیت
تۆ گوێچكه‌ی سووكی هه‌ڵخستووی
شوێن ترپه‌ی پێی
جه‌سته‌ی بزربووی ئه‌نفال بیت.
به‌ڵام چی بكه‌م
له‌شكری ده‌نگكوژان هاتن
لافاوی ڕه‌نگكوژان هاتن
دزانی نانی ده‌ستی من
بزه‌ی وشه كوژرانی تۆ
به‌گوڕ هاتن
بۆیه ده‌ڵێم:
هه‌ر به‌باڵی په‌پووله‌یی ئێستاته‌وه
به‌بڕبڕه‌ی تاڵ ئاوریشمی ئێستاته‌وه
له‌جه‌رگه‌ی شه‌ڕدا راوه‌سته و
پێیان بڵێ:منیش هاتم.
ئه‌مشه‌و نامه‌كانم گه‌یشته لام
سه‌رم سوڕما
له‌و سنووره له‌عنه‌تییه
چۆن ده‌رچووبوون
واقم وڕما
ئه‌م نامه تووندبه‌ستراوانه
به‌كڵپه‌ی ئاگری هه‌واڵ
چۆن گشت گیانیان نه‌سووتابوو؟!
نامه‌ی یه‌كه‌م:
گه‌ر حه‌بیبه
ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر زیندوو بوایه
نالییان ده‌كرد به‌شایه‌ت
كه ئه‌م شۆخه خێل‌و خیچه
به‌تیله‌ی چاو عیشق ده‌فرۆشێ
بۆیه ده‌بوو
نالی فتوای له‌سه‌ر بایه و
به‌ئاشكراش
بیكوشتایه.
نامه‌ی دووه‌م:
ئێستا “سواڵ” یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی به‌یانیانه و
به‌ر له‌هه‌ستانی تیشكی خۆر
دێته به‌ر ده‌رگای ماڵان و
په‌ڕه‌كانی ده‌كاته‌وه
ده‌ڵێ: كورته‌ی هه‌واڵی مه‌ینه‌تێ‌ك بخوێننه‌وه.
نامه‌ی سێیه‌م:
ئه‌م سه‌ر قه‌برانه خه‌ریکه
تێكه‌ڵ به‌كۆڵان و
ده‌رگا و
دیواری ماڵه‌كان ده‌بێ.
دوێنێ شه‌و بوو
له‌تاو هاواری سه‌ر قه‌بران
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك هه‌موو هه‌ستان
ده‌یووت وه‌رن:
بستێك خاكم چییه نه‌ما
ئاخر سبه‌ی خۆشم ده‌مرم
یاخود شه‌وێك
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هاواره‌ی خۆم
به‌ر گولله‌ی وێڵێك ده‌كه‌وم.
نامه‌ی چواره‌م:
هه‌موو ڕۆژێك
چه‌ند ناوی تر ده‌چنه لیستی
شێته‌كانی ناو شاره‌وه
دوێنێ سامانه شێتم دی
ده‌یووت:
گه‌ر ژماره‌ی ئێمه ئێستا
له‌ئاقڵان زۆر زیاتر بێت
ئه‌ی كوردستان
به‌كامی دڵ تێر پێ بكه‌نه
بۆ په‌رله‌مانی داهاتوو
حكومه‌ت به‌ده‌ست ئێمه ده‌بێ!
نامه‌ی پێنجه‌م:
خاڵه دوێنێ، ده‌فته‌ری ڕه‌سمی مه‌كته‌بم
به‌سه‌ر مندا تووند قیژاندی
ده‌یووت: گه‌مژه
جاران زۆر شۆخ و شه‌نگ تر بووم
ئه‌وه وێنه‌ی په‌ڕه‌كانی هه‌تا دوێنیم
ئه‌وه به‌رگی پووله‌كه‌یی
ئاڵ و واڵای ڕه‌نگه‌كانیان
كه‌چی ئێستا ته‌ماشام كه!
ئه‌و په‌لكه ره‌نگینه‌ی پێرێ تۆ تیات كێشام
زۆری نه‌برد گیانی ده‌رچوو، چونكه به‌یه‌ك ڕه‌نگ كێشرابوو
ئاخر خاڵه ده من چی بكه‌م
من نامه‌وێ، په‌لكه ره‌نگینه بكوژرێ
بڕوام پێ بكه، پێیان كوشتم.
نامه‌ی شه‌شه‌م:
ئه‌وه‌ی لێره لامان نه‌بێت پێكه‌ینه.
به‌ڵام قه‌ینا،
با دوو قسه‌ی خۆشت بۆ بكه‌م.
یه‌ك هه‌فته‌یه
ئه‌و به‌لووعه به‌سته‌زمانه‌ی ماڵه‌كه‌مان
لێوی به‌ر ئاو نه‌كه‌وتووه
دوێنێ به‌ڕێكه‌وت كردمه‌وه
دوو دڵۆپ ئاوی لێوه هات
له‌خۆشیدا كه‌وته سه‌ما و
هه‌ر به‌و ده‌نگه قرخنه‌ی خۆی
ده‌نگی به‌سته‌ی لێ هه‌ڵبڕی.
ئه‌ی گڵۆپی ژووره‌كه‌مان
هێنده له‌به‌ر شه‌وقی چرا دا دانیشتووه
خه‌ریكه ئاوی چاوت دێت
گه‌ر به‌ڕێكه‌وت
تۆزێك ته‌زوو به‌ناو جه‌سته‌یدا تێپه‌ڕێ
بڕوا ناكات
یه‌ك كاتژمێر، پرته پرتی چاوانی دێ و
دواتر ئه‌ویش، چاو لێكده‌نێ.
نامه‌ی حه‌وته‌م:
هه‌واڵی شیعرت پرسی بوو
هه‌ر ئه‌و مابوو پیسی نه‌كه‌ن
ده‌ستییان گه‌یشته ده‌می ئه‌ویش
ئێستا شیعر
هه‌ر هه‌مووی، نا
ئه‌وه‌ی وا به‌وشه‌ی ده‌نگدار
ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێ
جنێوی تازه‌ی هێشتاكه
شێخ ڕه‌زا په‌ی پێ نه‌بردوو
به‌تاك و به‌جووت، ده‌فرۆشێ.
نامه‌ی هه‌شته‌م:
پێش چه‌ند رۆژێك ،له‌كۆڵانی ئه‌و ماڵانه‌ی نان تیایاندا
بووه‌ته خواوه‌ندێكی نوێ و
هه‌موو ساتێك له‌ڕكاتدا
نوێژی دیداری بۆ ده‌كرێ
ته‌رمی كه‌سێكیان دۆزیه‌وه
كه گیرفانه‌كانی گه‌ڕان، شوناسنامه‌ی
“دانتی” ناوێیكان خوێنده‌وه
له‌گه‌ڵ یاداشتێكی كورتدا، تیا نووسرابوو:
ئای له‌ده‌ست منی بێ خه‌به‌ر
بۆ نووسینی كۆمیدیاكه‌م، به‌ره‌و دۆزه‌خی ئاسمان
سواری ئه‌سپی خه‌یاڵ ده‌بووم
چۆن نه‌مزانی
ئه‌م وڵاته، خۆی دۆزه‌خێكی چوا وه‌رزه و
بۆ شیعرمی لێ بێبه‌ش كه‌م؟!
نامه‌ی نۆیه‌م:
ده‌كرێ ڕاپه‌ڕین باران بێ و
هه‌ر هه‌موومان له‌به‌ریدا
په‌لكه ره‌نگینه‌ی گۆرانی
له‌كه‌مه‌ری، سه‌مای شادیمان ببه‌ستین
یان ببێته، پێكه‌نینی له‌ناخه‌وه‌ی دراوسێكه‌م
یان به‌ده‌ستی، هێمنكه‌ره‌وه‌ی دیوار و
ده‌رگا و
په‌نجه‌ره‌ی ترساوی، ڕۆژانی پێرێی ماڵه‌كه‌م.
به‌ڵام چی بكه‌م
ئه‌مڕۆ راپه‌ڕین لێم بۆ‌ته چه‌ته‌یه‌كی سڵ نه‌كردوو،
ئه‌ی نابینی
به‌رۆژی ڕوون، چۆن ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵی
ده‌رهێنام و
هه‌ر هه‌مووی خسته ناو بووخچه‌ی
تاكه فه‌رشی ناو ژوورمه‌وه و
به‌به‌ر چاوی دادگاكانی مافی مرۆڤی شاره‌وه
هێور، هێور، لێیدا و
ڕۆیی.
بابه چۆنی
من ده‌زانم، تۆش نامه‌یه‌كی ئاواڵه‌ی
بۆ پێنووسی ئه‌و رۆژگاره‌ی
چركه چركه،بزه‌ی جارانی گۆرانیت ده‌سڕیته‌وه و
به‌خه‌تێكی درشتی ڕه‌ش
ئاینده‌یه‌كی بێ هه‌تاو
بێ ئاوێنه
له‌دوو توێتدا، چه‌ندباره ده‌نوسێته‌وه
نامه‌كان هه‌ر هه‌موو گه‌شتن
به‌ته‌نها هی تۆی تیا نه‌بوو
به‌ڵام ڕۆژ ژمێری ئان و
شه‌وانی ته‌نیایی ماڵ و
برووسكه‌ی هه‌واڵی مه‌رگی
كۆڵان و
گه‌ڕه‌ك و
شۆسته و
ته‌عزیه‌كانی، هه‌ر هه‌موو شارم خوێنده‌وه
لیستی درێژی بێكاری شه‌قامه‌كان
ترسی دانیشتووی به‌ر ده‌رگا و
به‌ر په‌نجه‌ره و
سه‌ر ماڵه‌كان
ناوی ئاشكرا‌و نهێنی
هه‌ر هه‌موو “مله‌ی” تازه‌كان
ناوی ثلاثی و رباعی، چه‌ك و شه‌ڕواڵ له‌سه‌ر پێكان
ژماره‌ی كێبڵی تازه و
ئووتووی تازه و
شه‌قی مزری كورده‌واری
ژێر زه‌مینی ئه‌منی سه‌وز و
ژێر زه‌مینی ئه‌منی زه‌ردی
هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان، هه‌ر هه‌موویانم خوێنده‌وه
به‌ڵام ئه‌فسوس بابه، بابه
ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌م بینی و
بۆ جارێكیش نه‌م خوێنده‌وه
هه‌واڵی سنووركێشان بوو
له‌نێوانی
شه‌قامی هه‌نگاوی ئێمه و
كوێره ڕێگاكانی ئه‌وان
هه‌واڵی جوودابوونه‌وه‌ی
گۆرانییه‌كانی ئێمه بوو
له‌گه‌رو و
ده‌نگ و
ئاوازی، به‌سته‌ی ئه‌وان
هه‌واڵی جوودابوونه‌وه‌ی
شیعری ئێمه،
پێكه‌نین و
گریان هه‌میشه‌ی ئێمه
ژینی ئێمه
سه‌رقه‌بران و
تیشك و تاریكی و
جۆگه‌له و
باڕه‌شی هه‌ناسه‌ی ئێمه
له‌هه‌موو شتێكی ئه‌وان
ئاخ، ئاخ، بابه
من ئه‌مانه‌م هیچ نه‌بیست و
بۆ جارێكیش نه‌م خوێنده‌وه.
19940919
یۆتۆبۆری