بۆ پیره‌مێرده گوڵه‌به‌ڕۆژه فرۆشه‌كه‌ی سه‌ر جاده‌ی قه‌ناتی سلێمانی
له‌سه‌ر سوچی كۆڵانه‌كه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه
بوویت به‌په‌ڵه‌ی ئه‌و دیواره و
گه‌ر هه‌تاو بێت، مانگه‌شه‌و بێت
یان چاوی عه‌موودی شه‌قام
به‌خه‌ر بێت
یان بریسكه‌ی شه‌وێكی تۆف
به قامچی گورزه‌یه‌ك تیشكدا
به‌ره‌و خوار شۆڕ ببێته‌وه
وه‌ك سێبه‌ر له‌شه‌قام
دیوار
شۆسته، هیچیان نابیته‌وه.
نیشتمانت، هه‌ر ئه‌و مه‌تره چوار گۆشه‌یه‌ی
ژێر كارتۆنه شیبووه‌وه‌كه‌ی
نیشانه‌ی پرسیاری پشته
ئاسمانیشت پاڵتۆیه‌كه و
كونه بێ ئه‌ژماره‌كانی
ئه‌ستێره‌ی هه‌رده‌م بێ جریوه.
شه‌قام ڕاسا
خوێنی كوڕان و كچانی
كڕیارانی گوڵه‌به‌رۆژه شێداره‌كه‌ت
بوو به‌تارا و
به‌سه‌ر بووكی
ژیان باڵا به‌رزه‌كانی شاریاندا دا.
تۆ هه‌ر له‌وێی؟!
بێ ئه‌وه‌ی بستێ شوێنه‌كه‌ت جێگۆڕكێ كا
بێ ئه‌وه‌ی كارتۆنی ژێرت
هه‌ر بۆ ڕۆژێك بتبینێت و
له‌گه‌ڵتا چاوبڕكێ بكا
بێ ئه‌وه‌ی بهێڵن كه‌سێ
له‌ڕازی ده‌نگ باریكه‌له‌ی
ئه‌و پیاڵه نایلۆنه‌ت بگات
كه نایه‌وێ
له‌و نزمه‌وه، سه‌ی‌ری ژیانی شه‌قام بكات.
19920113
سلێمانی