ئه‌و شیعره‌ی
پاییزێك بۆم نووسیت
به‌رگی خۆی، وه‌كو ئه‌و ده‌پۆشێ
له‌به‌زمی ئاهه‌نگی وشه‌ییدا
چوار وه‌رزه
هه‌ر به‌سته‌ی گۆرانی وه‌رینه
ده‌نگی خۆی هه‌ڵده‌بڕێ
زۆر سه‌یره
هه‌ر كاتێك ئه‌م شیعره
یادی ساڵی له‌دایك بوونی دێته‌وه
سه‌ر لقی نه‌مامی ته‌مه‌نی
گۆپكه‌ی ساڵێكی تازه‌تر ده‌رده‌كات
ئه‌و رۆژه‌ش ده‌پشكوێ‌و
گه‌ڵایه‌ك سه‌وز ده‌بێ.
19930512
یوتوبۆری