ئه‌ی گیانی گیان!
خۆشه‌ویستیت له‌كوێ هه‌ڵگرم
ئاخر هیچ شوێنێك شك نابه‌م
که وه‌ك دڵم به‌خه‌به‌ر بێ و
یه‌ك ساتیش لێت غافڵ نه‌بێ
كه‌چی هێشتاكه‌ش ده‌ترسم
مه‌گه‌ر مه‌رگ دڵ ناكوژێ؟!
ئه‌وساش دوای من
تۆ ده‌بیته ناوێكی ناو دڵی مردوو
من نامه‌وێ
ئه‌وه‌ی وشه‌ی كۆتاییه
توخنی ئه‌وینی تۆ كه‌وێ
ئای له‌ده‌سته پاچه‌یی من
چۆن بتوانم، به‌زیندوویی بتهێڵمه‌وه و
بێ ئه‌وه‌ی ئاوی حه‌یاتی خدری زینده‌یشت بده‌مێ!
مه‌گه‌ر له‌سینه‌ی شیعرێكما
بێ باك داتنێم
تاكو زۆر دڵداری تر بێن
به‌ده‌م چپه‌ی راز و عیشقی یه‌كتره‌وه
بتخوێننه‌وه
یان گۆرانییه‌كی عاشق بێت
له‌به‌سته‌ییدا هه‌ڵت بگرێ و
جار نا جارێك بتلێته‌وه
ئه‌وساش دڵنییام بڵێ:
ئۆخه‌ی ڕه‌نجم به با نه‌چوو
له‌كیشوه‌ری ئه‌وینی دڵانی تردا
جێگام بۆ دڵداره‌كه‌م گرت
من نازانم، عه‌شقێكی وا
ده‌شێ بمرێ و
كه‌سی تر نه‌یبیستێته‌وه؟!
19920219
یوتوبۆری