ده‌پرسیت:
وام زانی له‌مه‌ودووا
ده‌بمه سه‌ردێڕی شیعرت و
قه‌ڵه‌مت به‌دوامدا
دیوانێك هۆنراوه‌ی
له‌په‌ڕه‌ی ئه‌وینما ده‌نووسی
ده‌پرسم:
بۆ دڵم، كه كانگای چاو سه‌وزی شیعرمه
گشت ساتێك لات نییه
ئیتر چۆن بۆم بكرێ
وشه‌ی جوان
له بانكی خه‌یاڵی بێ دڵدا
قه‌رز كه‌م
تا په‌ره‌ی ئه‌وینتی پێ پڕ بێ و
ئه‌وه‌نده‌ش هه‌واڵی
شیعرێكی تازه‌تر
له‌قه‌ڵه‌م نه‌پرسی.
19930705
یۆتۆبۆری