بۆ سه‌لمان ڕوشدی
وا چه‌ند شه‌وه
رێبوارێکی ماندوو نه‌بووی
سه‌ر رێگای دوور‌و درێژی
ئه‌م ئایه‌ته شه‌یتانییانه‌م
به‌سه‌ر پردی (صرات)ی چه‌ندین ڕسته‌دا
په‌ڕیمه‌وه
له غاری حه‌ڕڕای وشه‌دا
شه‌یتانم دی، بێ ده‌مامك
له‌ده‌سكه‌وانی مێژوودا
ناوكی ئه‌فسانه‌ی دێرین و
توێكڵی قه‌ڵه‌می خۆی ده‌كوتی
ده‌یكرده هه‌وێنی گیانی چیرۆكێكی تازه تر و
دووباره‌ش ده‌ینوسیه‌وه
كه‌چی نه سام هاته سه‌ر ڕێم
نه ڕسته‌یه‌كی شه‌یتان هات
تا ئارامیم هه‌ڵبلوشێ و
به‌ده‌ستی ترس شیمكاته‌وه
به‌ڵام كاتێك
ئه‌م وشانه‌م ده‌نووسیه‌وه
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی ماڵمه‌وه
ئیمامم دی
له‌سه‌ر په‌نجه‌ی شایه‌تمانی
سه‌ری چه‌ندین ئایاتی ڕه‌حمانی
بۆ هه‌ڵده‌بڕیم
چ ترسێكی ڕموزن بوو
وا له‌ماڵما بارگه‌ی خۆی خست!
ئه‌ی ئه‌و به‌چكه شه‌یتانانه
كه‌ی، چۆن، له‌كوێوه دابارین
چ زوو ده‌وری ماڵمیان گرت؟!
19931126
یۆتۆبۆری