بووره لێم ئایار
نازانم كه تۆ دێی بۆ یه‌كسه‌ر
كاژیری كارخانه‌ی خه‌یاڵم لێده‌دا
قه‌ڵه‌م و وشه‌كان له‌مڕۆدا
لێم ده‌بنه كرێكار
من ده‌ڵێم: گوێ هه‌ڵخه‌ن
كه‌س نووزه‌ی كارگه‌یه‌ك ده‌بیستێ!
وشه‌كان لێم یاخین
چه‌ند كردم، چه‌ند كۆشام
نه‌متوانی بۆ ساتێك، یه‌كێكیان
له‌كاری ڕابگرم
وا قه‌ڵه‌م به پرتاو، بێ گوێدان به‌نزام
ڕۆشته‌وه بۆ سووچی دیواری دێڕێكی تازه‌تر
وا وشه یه‌ك به‌یه‌ك ڕیز بوون و
هه‌مدیسان
چینێكی دیواری تازه‌تر
پێمووتن: ئه‌وه‌تا خۆ “جه‌وهیل”
هه‌رچه‌نده زامداره و
ناتوانێ هه‌نگاوی هه‌ڵگرێ
به‌ڵام واسروودی، چووه‌ته بن باڵی و
گشت جێیه‌ك ده‌یگێڕێ
له‌هه‌ر كوێ “كیسی جۆنز”
قاچێكی مانگرتن بشكینێ
ئه‌م یه‌كسه‌ر له‌سه‌ری حازره و
به‌سته‌ی خۆی بۆ ده‌چڕێ
ببوره لێم ئایار
ئه‌م كیسی جوانزانه‌ی ئه‌مڕۆی من
نه‌ك شیعر
خۆمیان كرد شه‌رمه‌زار
به‌ڵام واقه‌ڵه‌مم
ناوچاو و لاملی خۆی سڕی
له‌ده‌رگای ئه‌و ماڵی شیعره‌دا
كه ئه‌مڕۆ سازاندی
وه‌ستاوه و
ئه‌م نامه كورتیله‌ی بۆ نووسیت:
هه‌ر كاتێك له‌گه‌شتی شه‌قامی
گوڵاڵه‌ی ده‌نگی سوورگرتوودا، هاتیه‌وه
حه‌ز ده‌كه‌م لای ماڵی ئه‌م شیعره
بۆ ساتێك لابه‌یت و
هه‌ر تۆزێك دانیشیت!
19930501
یۆتۆبۆری