مانگرتن

 

 

ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌م، كرێكار‌ نییه‌

ڕۆژانه‌ كرێ‌ وه‌ربگرێ

كه‌چی‌ كاتێك

مانگرتن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌

جۆگه‌له‌کانی ئاره‌قی‌ ناو چاوی‌ كار

به‌رپا بكرێ‌

گه‌ر بیبیستێ‌

له‌ناوجه‌رگه‌ی‌، گۆڕه‌پانه‌ ڕه‌ش بووه‌كه‌ی‌

به‌رده‌میدا

ده‌می‌ وشه‌ی‌ كلیل ده‌دا و

وه‌ك مانگرێك

ڕاده‌وه‌ستێ‌.

 

19920926

مۆسکۆ

 

 
 
 

  
 

Check Also

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو

یاداشتی ڕۆژانەی شارێک کە ناوی بەیروت بوو نووسینی: نزار القبانی وەرگێڕانی: بەکر ئەحمەد کلیکی ئێرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *