له‌دووكه‌ڵدا كه‌م چاو هه‌یه
ترووكاندنی تێك نه‌چێ و
به‌ده‌ست پێلووی هه‌ڵنه‌گڵوفێ
كه‌م ده‌نگ هه‌یه
كۆكه كۆكی، سه‌ری خۆی پێ نه‌وی نه‌كا و
ئازاری سه‌خت
به‌قورگ و سنگی نه‌به‌خشێ.
ئه‌ی وشه‌كانی ناو شیعرم!!
من نازانم
بۆچی تاكو له‌گه‌روومدا
چڕستانێك له‌دووكه‌ڵی جگه‌ره‌تان بۆ ساز نه‌كه‌م
چاوه‌كانتان هیچ نابینێ
چرپه‌ی ڕه‌وانی سه‌ر به‌رزی
ده‌نگیشتان، هیچ كه‌س نایبیستێ.
مۆسکۆ 19920921