له‌گه‌ڕه‌كی شۆڕه‌بیدا
سنه‌وبه‌رێك، بارگه‌ی ماڵی خۆی هه‌ڵدابوو
تاك و ته‌نیا له ناویاندا
وه‌ك نامۆیه‌ك، راوه‌ستابوو
ئه‌م ئێواره
په‌لكی ڕووتی شۆڕه‌بییه‌كی دراوسێی
به‌تێزه‌وه
به‌دار سنه‌وبه‌ری ده‌ووت:
كاتێك پاییز،
ده‌گاته گه‌ڕه‌كی ئێمه‌و
بۆ چه‌ند مانگێك تیای ده‌مێنێ
گه‌لای به‌رگی لقه‌كانم داده‌كه‌نم
نه‌بادا ده‌ست و ناوچاویان
سه‌رما بیباو
وه‌ك گه‌ڵای تۆ
زبر‌و رێ رێ، خۆی بنوێنێ.
وا بۆ پتر له‌چه‌ند وه‌رزه
تۆ له‌م گه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه‌دای
تا ئێستا جارێك نه‌مدیوه
یه‌ك لقیشت
به‌رگی گه‌ڵای خۆی داكه‌نێ.
سنه‌وبه‌ر هیچ خۆی تێكنه‌دا
به‌دوو لقی چه‌پ و ڕاستی
سنگی خۆی یه‌كاڵا كردوو
چه‌ند هێلانه‌ی
كۆتره باریکه‌ی نیشان دا
پاشان ووتی:
كاتێك هه‌ندێك له‌و مه‌لانه‌ی
له‌كۆچی گه‌رمیان و كوێستان
جێده‌مێنن
كه زستان دێ
به‌به‌رچاوی خۆكردوو به‌نوستووی لق‌و په‌لتانه‌وه
هێلانه‌یان ده‌شێوێنرێ
ئه‌گه‌ر گه‌لای په‌نجه زبری
هه‌رده‌م سه‌وزی په‌لم نه‌بێ
كۆرپه‌كانیان بۆ كوێ به‌رن؟!
كێ هه‌یه بیانپارێزێ؟
1/10/1992
تالیت ـ ئیستونیا