مۆمی ساڵی تامه‌نێكیان كوژانه‌وه
كۆرپه دای له پڕمه‌ی گریان
وتیان: ساوایه و ده‌ترسێ
كه‌چی فرمێسكێكی ڕوونی
لا روومه‌تی كیژۆڵه‌كه
كه‌وته سه‌ر گۆنای شیعرێكی
وه‌ك گۆنای كۆرپه په‌مه‌یی
به‌گاگۆڵكێ، به ناو جۆگه‌له‌ی دێڕێكدا
هه‌ر هات و چوو
به‌ده‌نگێكی زۆر باریكی
ته‌نها شیعر لێی تێگه‌یشتوو
ووتی: نه‌ء هۆكه‌ی وا نییه.
ئه‌و نایه‌وێ، مۆمی یادگاری گۆرانی و
لایه لایه و
گڕوگاڵی ساڵی پاری دایه‌و بابه
له‌گه‌ڵیدا
ڕووناكایی قه‌ت لێ ببڕێ
بۆیه ده‌بێ
له‌به‌ر چاویدا بسووتێ و
هه‌رگیز نه‌مرێ.
مۆسکۆ
19920927