وا چه‌ند شه‌وه
ئه‌و شیعره ته‌واو نه‌بووم، چاوه‌ڕوانه
به‌شكم خه‌یاڵ ئه‌مشه‌و بێت و
ده‌ستی وشه‌ی بۆ درێژكا
تا ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی كه ماوه، پێی ته‌واو كا.
كه‌چی كاتێ
كه ده‌ستی خه‌یاڵ كورت دینێ
ئیتر شیعر چاوه‌ڕوانه
ها ئێستا نا، ساتێكی تر
به‌ره و گۆڕیچکه‌ی مردنی، هه‌نگاو هه‌ڵنێ
منیش دنیام، لێ ده‌بێته كونی ده‌رزی
چۆن دڵم بێ، ڕیزه جۆگه‌ی ئه‌و دێرانه
له‌سه‌ر كێڵگه‌ی، كاغه‌زه‌كه‌ی به‌رده‌ممدا
كوێر كه‌مه‌وه؟!
چۆن بتوانم، جه‌سته‌ی وشه‌ی
ساوا‌و گه‌نجیان، له گۆڕكێكدا
هه‌ر به‌ده‌ستی قه‌ڵه‌می خۆم، بشارمه‌وه؟!
هه‌ر ئه‌و ساته گوی هه‌ڵده‌خه‌م
قورئانه به‌رگ سه‌وزه‌كه‌ی
سه‌ر تاقه‌كه‌ی ژوور سه‌ر نه‌نكم
ورته‌یه‌كی لێ دێ و ده‌ڵێ:
دیوانێك سه‌د و هه‌شتا و دوو هه‌زار هه‌زار شیعری
گه‌نج و
پیرو ساوای تیا بوو
له‌ژێر په‌ڕه‌ی
تاكه په‌ڕه‌ی
سووره‌تی كورتی ئه‌نفالدا شاردمنه‌وه
چه‌ند شاعیرێكی لاوازی
بۆ یه‌ك دوو وشه‌ی خوا نه‌ناس
گوڕێك چییه
نایدۆزیه‌وه؟
19930401
یۆتۆبۆری