له‌سه‌ر چڵی دره‌ختێكی ئه‌م به‌ره‌وه
پۆله مه‌لێك، هه‌ڵفڕین بۆ ئه‌وبه‌ر سنوور
ده‌نگێك وتی: خۆزگه‌م پێیان
نه چاوه‌ڕوانی و
نه پاسپۆرت
نه ده‌م و چاوی نیشانه‌ی پرسیاری
پۆلیسیان نه‌ویست
سنوور، به‌زه‌رده‌یه‌كه‌وه:
ئاواتێكی زۆر دوور نییه
تۆش ده‌توانی
كاتێك منت سڕییه‌وه.
22/9/1992
مۆسکۆ