ده‌ریا ده‌یووت:
ئه‌گه‌ر به‌خواستی من بووایه
نه‌م ده‌هێشت ڕووباری دڵدار
سه‌ری ماندووی، به‌تاوێری تیژدا بدا و
به‌كه‌ندڕی رێگای تووشدا
لاشه‌ی ناسكی بخشینێ.
یان له‌پشت زیندانی گه‌وره‌ی
به‌ربه‌ستێكدا
بۆ دیدارم، چه‌ند وه‌رزو چه‌ند ساڵ
بكێشێ و
بێ ده‌نگی شه‌پۆله‌كانی
رای بژه‌نێ
ده‌ریا ده‌یوت:
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من بوایه
سه‌ری خۆم بۆ هه‌ڵده‌بڕی
ده‌مم ده‌نا به‌ناو ده‌می زنه‌یه‌وه
تا هه‌ناسه‌ی ورده شه‌پۆلی تازه‌بووی
تێكه‌ڵ به‌سینه‌ی من بوایه
تاكو به‌لێو هه‌ڵمژینی
به‌خۆمه‌وه بم به‌ستایه
ئه‌وساش وه‌ك یارییه‌كی دڵسۆز
له‌ناو كه‌ژاوه‌ی ماچمدا
بۆ شاری خۆم ببردایه.
یۆتۆبۆری19931225