ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌م
جگه له وشه‌ی خۆشویستن
به هیچی تر گۆش نه‌كراوه
به‌ڵام كاتێك
ته‌لی دركاوی ڕسته‌یه‌ك
له قاچی وشه‌ی ده‌ئاڵێ
ئیتر ئه‌وسا وه‌ك بۆ ساتێك
له‌گه‌ڵ ڕقدا، دوور نه‌بووبن
له‌پێده‌شتی سپی كاغه‌زی
ژێر نوكیا
باڕه‌شی “نه‌ء” بۆ كۆیله‌تی
ده‌لورێنێ و
زیندانی وشه‌ی كۆیله‌بووی
راده‌ماڵێ.
سلێمانی 5/8/1993