شه‌هیده‌کان ده‌بێ سه‌رله‌نوێ شه‌هید که‌ینه‌وه،
تا گۆڕستان له‌بری حاکم، له هۆڵی دادگای ژیاندا له‌سه‌ره‌وه دانه‌نیشێ
تا نه‌بێته تای ته‌رازووی کێشانه‌که‌ی عیزه‌تی نه‌فس،
تا گۆڕستان، له گه‌ڕه‌که‌کانی شیعرا، هه‌میشه خاوه‌نماڵ نه‌بێ
نه‌بێ به سندوقی ده‌نگدان.
نه‌بێ به مامۆستای وێنه
نه‌بێته هه‌واڵنێرێکی ڕادیۆ و تێڤێ.
شه‌هیده‌کان ده‌بێ سه‌رله‌نوێ شه‌هید که‌ینه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی که‌لار شه‌رم نه‌یگرێ
کاتێک ده‌ڕژێته شه‌قام و بۆ باڵای کورتی ڕووناکی کۆڵانه‌کان،
له‌به‌رانبه‌ر عه‌مودێکی کاره‌بادا، ده‌نگهه‌ڵده‌بڕێ.
شه‌هیده‌کان ده‌بێ سه‌رله‌نوێ شه‌هید که‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، لاره‌ملی دوێنێ نه‌بێ وسبه‌ینێش نه‌بێ به زیندان
شه‌هیده‌کان ده‌بێ سه‌رله‌نوێ شه‌هید که‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ژیان هه‌موو سه‌ر له به‌یانییه‌ک، هه‌ست نه‌کات تاوانبارێکه
چونکه فیشه‌ک له دوێنێیدا سینه‌ی نه‌دڕی.
شه‌هیده‌کان ده‌بێ سه‌رله‌نوێ شه‌هید که‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌یتانه‌کانی سه‌ر ئه‌رز، نه‌ک هی سه‌ما، ده‌ست له گه‌ردنییان هه‌ڵبگرێ.
23ی دیسه‌مبه‌ری 2005